1
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ،له چه‌ند ساڵی رابردودا رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شانازیانه بووه ،كه خۆی پێ له لایه‌نی دیكه جیاكردوه‌ته‌وه ، پرسی نان و ئازادی ، پرسی چه‌پكه گوڵه‌كه ، مه‌سه‌له‌ی قودسی كوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه رۆژ به رۆژ ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو ، فشار هێنان بۆ ته‌فگه‌ری ئازادی و رێگه گرتن لێیان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كێتیه له شانازیه‌كانی رابردووی ، ته‌فگه‌ری ئازادی ئه‌گه‌ر چی له هه‌رێمی كوردستان و تایبه‌ت له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه كه پارتیه مۆڵه‌تیان نادرێتێت ، به‌ڵام له عیراق مۆڵه‌تی فه‌ڕمیان هه‌یه‌و هێزێكی سیاسی بێچه‌كن .
ئه‌م هێزه نه‌هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پارتی و یه‌كێتی و هه‌رێم و نه‌هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ سه‌ر توركیا ، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كاری داخستنی باره‌گاكانیان به یه‌كێتی بكات كه‌تنه‌و هیچی تر ، له‌بری ئاسایش كۆكردنه‌وه له ده‌وری باره‌گاكانیان و ماوه‌دانان بۆ داخستنیان رێ و شوێنی تر هه‌ن ، ناكرێت به ناوی دیموكراسیه‌وه ئه‌م هه‌موو ناشرینیه به‌ڕێوه بچێت .
2
فشار هێنان بۆ ته‌فگه‌رو سوتانی قه‌یسه‌ری دێرینی كه‌ركوك كه‌وته یه‌ك رۆژه‌وه ، زۆر جار رێكه‌وت شته‌كان ده‌خه‌نه یه‌ك رۆژه‌وه وه‌ك سه‌فه‌ره‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غداو سه‌فه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ رۆما ، قه‌یسه‌ری كه‌ركوك كه ماناكانی رۆژو ساڵ و كاتژمێر‌و مانگ و هه‌فته‌ی له خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه ، بژێوی ژیانی 365 خانه‌واده‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركانی دابین ده‌كرد ، له پڕدا گڕی گرت ، چیرۆكی گڕگرتنه‌كه وه‌ك هه‌موو جار شۆرتی كاره‌بایه ، شۆرتی كاره‌با بۆ بازاڕه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ كۆگاكانی چه‌ك.
هێشتا سه‌ره‌تایه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین مه‌سه‌له‌ی ته‌فگه‌رو قه‌یسه‌ری به كوێ ده‌گه‌ن ، به‌ڵام سوتانی قه‌یسه‌ریه‌كه به‌زم و ڕه‌زمێكی سیاسی به دووی خۆیدا دێنێت ، ئه‌م به‌زم و ره‌زمه‌ش ده‌بێته هۆی له بیر چوونه‌وه‌ی سوتانه‌كه ، قه‌ینا ئاو‌و ئاگر ئامانیان نیه ، به‌ڵام خێره ئاگره‌كان كۆنترۆڵ ناكرێن تا به قه‌ره‌بروت و سوتماك بوونی شته‌كان .
قه‌یسه‌ری كه‌ركوك ده‌سوتێت كه‌چی پارێزگار بڕیاری نیشته جێكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له سنوری ئاواییه كوردیه‌كانی داقوق ده‌دات ، ئیتر پێویست ناكات كه‌س پرسیاری ئه‌وه بكات ئه‌مانه بۆ ؟.
ئاخۆ قه‌یسه‌ری كه‌ركوك له مه‌ودای 163 ساڵ ته‌مه‌ندا چه‌ند جاری تر سوتاوه ؟.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی