ئەمریکا لە سوریا

28/11/2018

سەردار عەزیز

ئەمریکا لە سوریا ئامادەیە، بەڵام نایەوێت ئامادەییەکەی ئاشکرابێت. گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکی بە هیچ شێوەیەک لە دەرەوە کەس نازانێت کە بنکەی ئەمریکیە. ئەو ڕۆژنامەنوسانەش کە رێگەپێدراون سەردانی بکەن، بۆ نمونە Seth Harp ناتوانێت جێگاکەی دیاری بکات. بەڵام ئەمە تەنها لایەن نیە کە شاراوەیە، لە ڕاستیدا ئەمریکا شەڕی ڕانەگەیاندوە دژ بە سوریا، بۆیە کۆنگرس ئاگادارنیە کە سوپای ئەمریکی لە سوریایە، ناتوانێت لێپرسینەوەش بکات چونکە بڕیاری بۆ دەرنەکردوە. 

لە هەمانکاتدا ئەو هێزە ئەمریکیەی کە لەوێیە لە ژێر ئەوامری Joint Special Operations C command, وایەکە هەمیشە زانیارییەکانی وەک کلاسیفاید یان نهێنی لە هەمووان دەپارێزێت.

بەڵام نەک هەر جێگا و ژمارە و بڕی هێزەکان و کوشت و کوشتاریان نهێنیە، بەڵکو لە هەموی زیاتر ئامانجەکانیشیان نهێنیە. ئەمریکا یەکێك لە ئامانجە سەرەکیەکانی شەڕی داعشە، بەڵام ئێستا لە گەڵ تەواوبونی داعش وەک مەترسی ئێران خەریکە دەبێتە جێگرەوە، وەک مەترسی. 

بەهانەی سوپای ئەمریکی لە سوریا، ئەوەیە کە سوپای ئەمریکی پاش یانزەی سیپتەمبەر بۆی هەیە دژ بە تیرۆر بجەنگێت، گەرچی لە یانزەی سیپتەمبەردا داعش بوونی نەبوو، بەڵام ئارگومێنیتی ئەمریکیەکان ئەوەیە کە داعش و قاعیدە زۆر لەیەکەوە نزیکن.

ئەوەی باشە کاروباری سوریا لە لایەن سینتکۆمەوە بەڕێوە دەچێت، بۆ نمونە ئەگەر لە لایەن ئیرۆکۆمەوە بەڕێوەچوایە ئەوا پشتیوانی کورد نەدەبوون. وەک چەند جارێک بەرپرسی ئیرۆکۆم لە کۆنگرس داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندی کردوە لە گەڵ تورکیادا.

ئەم دۆخە نهێنیە، لە بەر هۆکاری نەبونی بڕیار لە لایەن کۆنگرسەوە، ڕانەگەیاندنی شەڕ، کە یانی چون بۆ شەڕ بەبێ ڕاگەیاندنی شەڕ. ڕەنگە کۆمەڵێک سودی هەبێت بەوەی ڕێگری کەم دەبێت چ لە ناو ئەمریکا و چ لە دەرەوە، بەڵام وەک مۆدێلی جەنگی سارد دیسانەوە ئەمریکا بە ئاسانی دەتوانێت بروات بەبێ بوونی هیچ بەرپرسیارێتیەک. هەمومان قسە بە ناوبانگەکەی کیسنجەرمان لە یادە، ناکرێت کاری نهێنییمان لێببیت بە کاری خێرخوازی.

سەردار عەزیز

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی