با وەزارەتی شارەوانی هەڵبوەشێتەوە!

30/11/2018

د . دڵشاد عەبدولڕەحمان


یەکێک لەو بوارە خزمەتگوزاریانەی کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی ئەگەرنەڵێین گشت ئەوابەدڵنیاییەوە زۆربەی خەڵکی هەیە، خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی یە.بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش وخێراو چارەسەری ڕۆتینی زیاد کەهاوڵاتیان چەندین ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شارەوانی لەکابینەی نۆ باشترین چارەسەرە.بڕیارێکی وەها جگە لەکەم کردنەوەی بودجەی بەکاربردنی وەزارەت ،کارێکی وادەکا هاوڵاتیان لەمەڵبەندی پارێزگاگان ئەومامەڵانە ئەنجام بدەن کەجاران پایتەختی دەویست وەلەلایەکی دیکەوە کە دەسەڵاتی وەزارەت دادەبەزێ بۆ فەرمانگەکانی پارێزگاکان ئەمە وادەکا فەرمانگەکانی شارەوانی خێراتر بەپیر داخوازی هاوڵاتیانەوەبچن بۆپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.

ئەگەر ئەوڕاستیەش بزانین کە جۆری کاروپسپۆڕی شارەوانی بەهیچ جۆرێک پێویستی بەیەک بڕیارو یەک ستراتیجی کارکردنی سەرانسەری نیەهەتا وەزارەتێک پێویست بێ بۆئەوکارە.،بەتایبەتیش کەلەپارێزگاکان ئەنجومەنی شارەوانی هەڵبژێردراوهەیە کەدەکرێ سەرجەم دەسەڵاتەکانی وەزارەت پیادەبکا بەهەماهەنگی ئەنجومەنی پارێزگاکان وخودی پارێزگار.لەهەمان کاتیشداهەنگاوێکی لەوجۆرە زۆرێک لەڕەخنەوگلەیی ڕۆژانەی هاوڵاتیان کەلەئێستادا ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی دەکەن ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت بۆحکومەتەخۆجێییەکان کەئەوەش بەقازانجی ناوبانگی حکومەتی هەرێم دەشکێتەوە.

لەڕوانگەی ئەوڕاستیانەو چەندین بەهانەی تری ڕەوا داوا لەپەرلەمانی کوردستان وئەوانەی بەسەروکاری پێکهێنانی کابینەی داهاتوە خەریکن دەکەم کەبەجددی ئەم پێشنیارە بخەنە بەرباس ولێکۆڵینەوە بۆوەرگرتنی بڕیاری پێویست کەخزمەت بەسەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم بکا.

هەروەها داوالەکەناڵەکانی میدیادەکەم کەئەم بابەتە بکەنەباس وخواسێکی میدیایی گرنگ هەتاڕۆڵی خۆیان ببینن لەدروستکردنی بڕیاری گونجاو لەو بابەتە گرنگە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی