سەردانەكانی بەرهەم ساڵح

سەردانەكانی بەرهەم ساڵح

وەفیق السامرائی


712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەرهەم صاڵح گەڕێكی سەردانیكردنی سەركەوتوی بە رێژەی 95% بۆ چەند وڵاتێك ئەنجامدا و لە میانەی سەردانەكانیدا وێنەیەكی زیندوی پێشاندا لەوەی كە پێویستە ئەنجامی بدات، دیارە سەردانیكردنی بۆ میرنشینی كوەیت زۆر سەركەوتو بو، چونكە سەردانەكە بە ویستی كوەیت بوو لە كرانەوەیەكی سەرتاسەری بەروی عێراقدا؛ لەگەڵ هەموو ئەو كێشە كەڵەكەبوانەی بەهۆی داگیركاری سەدامی ستەمكارەوە بو كە سەرۆكایەتی ئەو سەردەمە تاڵەی دەكرد، ئەمەش دانایی سەركردایەتی كوەیتی دەردەخات بە رێنماییەكانی ئەمیری ئەو وڵاتە بۆ (گۆرەپانێكی جێگرەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی كەنداو بە شێوەیەكی گشتی)، سەرەرای كردنەوەی دەرگای هاوكاری و وەبەرهێنان و جوگرافی كە بە پۆزەتیڤ بەسەر داهاتوی گەنجان و هەلی كاردا دەشكێتەوە.

هەروەها سەردانیكردنی سەرۆك بۆ ئوردن لاپەڕەیەكی نوێ دەكاتەوە بۆ گەیشتن بە دەریای سور بە رۆحێكی لێكگەیشتن و رێك و پێكەوە وەك وێستگەیەكی گرنگ بۆ پەیوەندی (عەرەبی- عەرەبی)، دیارە ئوردن لە گرنگترین وڵاتە عەرەبیەكانە لە رۆژئاواوە و پەیوەندی هەبون لەگەڵیدا زۆر گرنگە.

سەرۆك بە شێوەیەكی لایەق و بەرچاو لەلایەن ئێرانەوە پێشوازی لێكرا، و بێ گومان ئێران بەردەوام كاریگەری لەسەر عێراق دەمێنێ، راستیەكی حاشاهەڵنەگریش هەیە بەوەی ئەو وڵاتە شان بەشانی عێراق وەستا لە یەكەمین ساتەكانی جەنگی داعش، پێویستە ئەو دۆخە پۆزەتیڤانە بقۆزرێتەوەو پەرەی پێ بدرێت.

تێبینی ئەوەمان كرد گەنجانی پارێزگای بەصرە بەرهەڵستی سەردانیكردنی  وەزیری دارایی و نوێنەری مەسعود بارزانییان (شكستخواردوو لە گەیشتن بە پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەرانبەر سەرۆك بەرهەم) كرد وەك ئەوەی بینیمان، ئەمەش پێویستی بە ئاگاداربونەوە هەیە لە كێشەكانی ئەو شارەو چارەسەر كردنیان، بەصرە هەرگیز وەك شارەكانی تر نیە، لەسەر وەزارەتی دارایی پێویستە كالێكردنی پۆزەتیڤی لەگەڵ كێشەی گەنجان هەبێت بۆ گۆڕانی بۆچونە كەڵەكەبوەكان.

لەلایەكی ترەوە كاندیدكردنی دوو كەسی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لەلایەن پارتیەوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و هەرێم، خۆ گێلكردنێكی راستەقینەیە بۆ داواكاری لێكگەیشتنی ناوخۆی كوردی و خۆلادانە لە زیادبونی رەتكردنەوەی میللی بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە، ئەمەش وا دەكات قسەكانی مەسعود بارزانی سەركەوتو بەسەر شەپۆلی بەناو (بەرژەوەندی عێراق) قسەیەكی شكستخواردو بێت و نەتوانرێ بفرۆشرێتەوە لە سەرهەردوو ئاستی نیشتمانی و ناوخۆیی، با بیهێنینە پێش چاوی خۆمان ئەگەر مەسعود سەركەوتو بوایە لە گەیشتن بە سەرۆكایەتی كۆمار چ دۆخێك دەهاتە پێشەوە، بەڵام لە روی جەماوەری و لە میانی دەنگدانێكی ئازادی بێ كۆت و بەندەوە هیوا بڕاو كرا.

داواكاری پێویستیش ئەوەیە، جوڵەی سەرۆكایەتیەكان و خەباتكاران بۆ كێشانی وێنەی كرانەوەكانی داهاتووی بەدیبهێنرێت.

وەفیق السامرائی



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved