یەکێتی وگۆڕان خولانەوە بەدەوری(جێگر)دا

05/12/2018

دەلیل جەمال

گەرچی سەرەتاکانی پێکهێنانی حوکمەتی هەرێم دەرکەوتوون و مژاری گەرمی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، پارتی کە کورسی زۆری هەیە کاندیدی خۆی بۆ هەردوو پۆستی باڵای هەرێم ڕاگەیاند، هەرچەند ڕاگەیاندنی کاندیدەکانی زیاتر لە چوارچێوەی یەکلابوونەوەی پۆستەکان بوو بۆخۆی ، کەئەمەش جوڵەیەک بوو بۆ لایەنەکانی تری ڕکابەری، ناڕاستەوخۆش لای لایەنەکان مەقبولە و پیرۆزکرا لەپارتی و کاندیدەکانی، 

هەڵبەت ئەوەی ماوەتەوە جێرەکانە و یەکێتی و گۆڕان لەبری ئەوەی کاندید بۆ هەردوو پۆست دابنێن و هەوڵبدەن ڕکابەری کاندیدی پارتی بن ،کەچی پارتی تۆپی خستە ساحەیان و هەردوولا ئێستا ڕکابەری یەک دین بۆ جێگر، لەکاتێکدا هەنگاوەکەی پارتی بەرلەدانیشتنی پەرلەمانە(پێویستە پەرلەمان کەسێک ڕاسپێرێت بۆپێکهێنانی حوکمەت)لەچوارچێوەی یاسادا، و هەروەها لەدەرەوەی گفتووگۆو دانوستانی لایەنەکانە. بێدەنگی یەکێتی و گۆڕان لەبەرانبەر هەردوو پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکمەت قبوڵکردنێکی ڕازی بوونە .گەرچی پارتی بتوانێت بەزۆرینەی پەرلەمانی  کاندیدەکەی سەربخات باشترە لەوەی کە ڕکابەری نەبێت 

لەئێستاوە دیارە حوکمەت زۆرینەی ڕەهای بڕیارو جێبەجێکردن لای پارتی دەبێت کەپێموایە ڕێژەی٦۰٪زیاتری حوکمەت لەژێر هەژموون و دەسەڵاتی پارتی دەبێت، ئەمەش لەڕێژەی نیوەزیاترەو ململانێش دەکەوێتە نێوان یەکێتی و گۆڕان دوبارە گەڕانەوەیە بۆچوارگۆشەی ڕابردوو دواجار حوکمەت لەڕووی دەسەڵات و بڕیارەوە لای پارتییە  یەکێتی دەبێت لەم قۆناغەدا هەوڵی ئەوەبدات لەنێوان سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حوکمەت یەکێکیان وەربگرێت ئەمیش لەچوارچێوەی تەوافق و ئەو دیفاکتۆیەی تەحەکوم بە هەرێمەوەدەکات، لەدەرەوەی تەوافوقێکی سیاسی یەکێتی و گۆڕان بەشداری حوکمەتن بەشێوەیەکی نسبی و ڕواڵەتی .

خۆئەگەر پارتی هەوڵی زۆرینەی پەرلەمانی بدات بۆ بەدەست هێنانی پۆستەکان ئەوا زەروورە قسەی جدی لەسەر کورسی کۆتاکان بکرێت بەشێک نەبن لەئەجندای پارتی بۆئەو حاڵەتە، کەپێموایە باشترین بژاردە بۆدۆخی ئێستاو ئایندەی حوکمەت تەوافوقی سیاسییە کەئەمە بۆ پارتی و کارایی حوکمەت باشترە، خۆگەرپارتی هەوڵ بدات لەڕێگەی زۆرینەی پەرلەمانی پۆستەکان بچنێتەوە ئەوا حوکمەتێک دروست نابێت بتوانێت خزمەت بکات . پێویستە یەکێتی و گۆڕان دوربن لەو پیلان و شەڕەی پارتی بۆی ئامادەکردوون و دەشکرێت کەسانێک لەهەردوو لا هاوکاری ئەو ئاراستەیەی پارتی بن و ئەوەی پارتی دەیەوێت و کاری بۆدەکات ڕێخۆشکەربن. دواجار دووبارە ململانێکان دێنەوە زۆنی سەوزو ئەوقەڵەمڕەوییەی کە پارتی لەدوای ڕیفراندەم هەژموونی تێیدا نەماوەو هەوڵدەدات لەم کات و ساتەی پێکهێنانی حوکمەت دوبارە ململانێکان زەق و تۆخ بکاتەوە......

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی