یاسا و رێره‌وه‌كانی له هه‌موو وڵاتانی جیهان بۆ خزمه‌تی گشتی و رێكخستنی ژیانه بۆ ئه‌وه‌ی به ئامنی ژیان به‌رێ بكرێت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام لێره رێره‌وه‌كان هیچیان وه‌ك خۆیان نیه ئه‌زانن بۆ....؟ چونكه حزب و كه‌سه‌كانی ناو حزب باڵاده‌ستن .
لێره یاسا بۆ هه‌موان نیه، گرتن ته‌نها بۆ تاوان باران نیه، دادوه‌ری بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی راست و ناراستی نیه، به‌ڵكو رێره‌وه‌كان پرن له توله رێ، توله رێكان رێرویان به‌هێزتره له رێره‌وی سه‌ره‌كی، حزب هه‌موان ئاراسته ده‌كات، بریار ده‌رده‌كات یاسا پێشێل ده‌كات، ژیان تێك ده‌دات، هه‌موان خراپ ده‌كات، خۆش گوزه‌رانی به‌ته‌نها یه‌ك بریار ده‌شارێته‌وه له هه‌موان.
لێره كه‌س بریار ده‌دات، رێره‌وی یاسا ده‌گۆرێت، بریاری مردن ده‌دات، وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، رسوماته‌كانی ده‌وله‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت گرنكترین داموده‌زگا وه‌ك دوكان داده‌خات، هه‌ره‌شه‌ی مردن له هه‌موان ده‌كات، گاڵته به ناره‌زایه‌تی و برسیه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، لێره وایه...!!
لێره بنه‌ماڵه حوكم ده‌كات، كۆی جومگه‌كانی وڵات داگیر ده‌كات، حوكم به خواستی ئه‌وان ده‌بێت، داهاتی ولات بۆ خۆیان و شه‌رو نه‌هامه‌تی بۆ هه‌مان دابه‌ش ده‌كه‌ن، خێروبێری ولات بۆ نه‌وه‌كانیان و برینی موچه و نه‌بونی كاره‌باو ئاو و بێ شه‌قامی بۆگه‌ل به خه‌لات پێشكه‌ش به هه‌موان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یه رێره‌وه‌كانی یاسا لێره ...!!
عه‌بدوڵا گۆران
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی