سیاسی پلەدو

07/12/2018

سامان بەهمەن

یەكێك لەو چەمكە زۆرباوانەی نێو دونیای سیاسەت و سیاسەتكردن لە دونیای پڕ ئاڵۆزی سەدەی تازەدا,كە زۆرترین دەرفەتی هەبوو,لە ناو زۆر كایەیی فرە رەهەندی لە چەشنی كایەیی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دونیای ئابوریدا,قسە و باسی لەبارەوە بكرێت,ببیتە جێگەی مشت و مڕی زۆر لە گفتوگۆكان,چەمكی پلە دو پلە سێ و هتد,یە,ئەوترێت ئێمە وەك هاوڵاتی پلەدو سەیردەكرێن یان لەمامەڵەو مافدا هەمیشە لەریزی ئەو هاوڵاتیانەین,كە بەچاوی هاوڵاتیەكی پلە ئەوەندوە,سەیردەكریت,واتە,لە چاو ئەوانی پلەیەكدا,لە روی ماف و ئەرك و بەرپرسیاریتی و كاركردنەوو,هەمیشە پلەیەك لەدوای ئەوانەوە دەبیت من مەبەستە,لێرەدا,ئەو هاوڵاتیانەن,كە لەناوململانێ سیاسیەكاندا سەروكاریان هەیە لەگەڵ,دونیای سیاسەتدا,هەمیشە لەناو ئەم كایەدا ئەیانەوێت,لەبەرزترین پلەی سیاسیدا دەركەون,لە شوێنە بەرزەكانی سیاسەتەوە,ببینرێن,شەردەكەن,دەچنە,جەنگو ململانێ دیمكراتی و نا دیمكراتیەكانەوە,بۆ بەرگیریكردن لە پلەكانی پێشەوەی سیاسەتكردن,بەڵام زۆرجار لە وڵاتیكدا سیاسەتی ئەمری واقع دروست دەبێت,هێزێك دەبێتە,حزبی پلەیەك و سیاسیەكانیشی,هەمیشە وەك سیاسی پلە یەك دەربكەون,زۆرجار ئەمە بۆ بەهێزی ئەو هێزە دەگەرێتەوەو,ئەوانی تر ناچاردەبن,بەم ئەمری واقعە رازی بن,هەمیشە پلە دو پلە سێ لە سیاسەی قبوڵ بكەن هەندێ جاریش ,هێزگەلێك لەبەرلاوازی و ئەدای حزبیان,توانای روبەروبونەوەیان نیە,لەگەڵ ئەو حزبەی هەمیشە دەیەوێت پلە یەك بێت ,ئەمەش حزبی پێشرەو دروست دەكات,حزبی كەلەگا دروست دەكات دەبێتە كون فەیەكونی,مەیدانی سیاسەت و هەمیشە دەبێتە پلەیەك بۆ نمونە,گەر سەیری دۆخی سیاسی كوردستان بكەین ئەمە بەزەقی دیارە,دەبینین,لە دوای راپەرینەوە وردە وردە,پارتی بوەتە حزبی پێشرەو پلەیەك,وە سیاسیەكانیشی,لە پلەیەك كەمتریان نەویستوە,هەمیشە جومگە گەورەكانی وەك سەرۆك وەزیران سەرۆك هەرێم لای ئەوان بوە,رادەستی هیچ لایەنێكی تری سیاسی نەكردوە و نایشی كات,چون هیچ لەو حزبانە,كەوەك نەیاری پارتی دەركەوتون نە حزب و نە سیاسیەكانیشیان بە شایستەی ئەو پۆستانە نازانێت,وە دەبینین ئێستا پارتی,بە بێ هیچ دودڵیەك سەرۆكی حكومەتی لە ماڵباتی بارزانی و سەرۆكی هەرێمی هەر لە مالباتی بارزانی دەست نیشانكردوە,هیچ كام لە حزبەكان نقەیان لێوەنایەت,گەر بڵێن سەرۆكی حكومەت مافی خۆیەتی كێ دەست نیشان دەكات بۆ ئەو پۆستە وەك حزبی براوەی یەكەم,ئەی خۆ جارێك بابەتی سەرۆكی هەرێم ماوە,هەموو حزبێك دەتوانێت كاندیدی هەبێت بۆ ئەو پۆستە,بەڵام تا ئێستا نیە,نازانین نەوەی نوێ چی دەكات,دەیەوێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بكات,وە لێرەو لەویش دەبیستین هەندێك حزب,باس لەوەدەكەن,جێگریان دەبێت,بۆ ئەو پۆستانە,جورئەتی ئەوایان نیە,لە خەونیشدا باسی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم بكەن,نازانم بۆ تاكەی ئامادەن وەك حزبی پلە دوو پلە سێ وكورە پلە چواریش سەیربكرین لەلایەن پارتیەوە,ئەی باشە,ئێوەش كوردایەتیتان نەكردوە,قوربانیتان نەداوە,شەهیدتان نیە,پیاوی داناو سیاسی دەوڵەتمدارتان,نیە وەك پارتی,ئەی بۆ پرسیار ناكەن,من فاڵی سیاسی ناگرمەوە,هەرگیز نە رودەدات نە ئەیبینین هیچ كام لەو دوپۆستە,تا كوردهەبێت,جگە لای پارتی بكەوێتە دەستی هیچ حزبێكی تری كوردستان.

سامان بەهمەن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی