جارێكیان گوێم له فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى پارتى بوو ،گوتى "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك فه‌رمانمان پێبكات شه‌ڕى هه‌موو ئومه‌ى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ین " له راستیدا من ئه‌و كاته به ده‌ر له هه‌ندێ سه‌رنجى جیا قسه‌كه‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێخۆش بوو كه ناكرێت كورد هه‌میشه خۆى به بچوك و لاره خوار بزانێت ، ئه‌و كاته سه‌رو به‌ندى ریفراندۆم بوو ، كه‌من هه‌رگیز كاته‌كه‌یم بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوك به چاك نازانى و چه‌ندین كۆڕ‌و به‌رنامه‌شم له سه‌ر كرد ، به‌ڵام له دڵه‌وه حه‌زم ده‌كرد بارزانى رێكاره‌كانى ریفراندۆمى یه‌ك له دواى یه‌ك جێبه‌جێ بكردایه‌و ئێستا له ته‌ك عێراق دوو دراوسێ باین ، نه‌ك شه‌ڕ له سه‌ر پۆست بكه‌ین ، من حه‌زم ده‌كرد به‌رزانى به‌و سوربونه‌یه‌وه له سه‌ر ریفراندۆم تا ئاستى جیابونه‌وه چووبا ، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ، هه‌رچه‌ند ناوچه دابڕێنراوه‌كانمان توشى گه‌وره‌ترین شكست كرد‌و ئێستاش ناتوانین هیچیان بۆبكه‌ین .
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و بارزانى و میدیاى پارتى شه‌ڕى هه‌موو ئومه‌ى عه‌ره‌بیان نه‌كرد ، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى ئاماده بوو شه‌ڕى ئومه‌ى عه‌ره‌بى بكات كه‌ركوكى بۆ حه‌سه‌ن پلایس و مه‌هدى موهه‌ندیس جێهێشت ، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بووه به سه‌رۆك كۆمار شه‌ڕێكى گه‌وره له دژى به‌ڕێخراوه ، ئه‌م شه‌ڕه‌بۆو له پاى چى ، هه‌ڵبه‌ت دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لاى پارتى ده‌بوو له‌برى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ، دكتۆر فواد حوسێن سه‌رۆككۆمار با ، سه‌رۆك كۆمارى عێراق ، ئه‌و عێراقه‌ى بڕیار بوو له 26-9-2017 مه‌سعود بارزانى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له وتارێكدا باى باى لێبكات .
شه‌ڕى ئومه‌ى عه‌ره‌بى نه‌كرا ، به‌ڵام به میكرۆسكۆبه‌وه به دواى ئه‌وه‌وه‌ین كه ئاخۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌توانێ سه‌ركه‌وتو بێت یان نا ، له سه‌فه‌ره‌كانى ئه‌م دوایه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به وڵاتاندا ، له برى ئه‌وه‌ى له بایه‌خى سه‌فه‌ره‌كان بكۆڵینه‌وه به تایبه‌ت كه سه‌رۆك كۆمار كورده ، دێین سه‌رقاڵى ئه‌وه ده‌بین چۆن سه‌فه‌ره‌كان بێ بایه‌خ بكه‌ین ، چۆن وانیشانبده‌ین كه به‌رهه‌م ساڵح هیچى پێناكرێت ، به راده‌یه‌ك ئه‌م ماكینه میدیاییه خراوه‌ته گه‌ڕ كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك یه‌كێتیش هه‌مان رایان لادروست بووه .
بۆ من ره‌خنه گرتن له دكتۆر به‌رهه‌م یان هه‌ر كه‌سێكى تر دروست و پێویسته لێ دوژمنایه‌تى و شكاندنه‌وه ناچنه خانه‌ى ره‌خنه‌گرتنه‌وه ، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته‌ى پارتى له مه‌وداى یه‌كساڵدا به گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه‌و شكست ده‌زانم ، با له هه‌ڵبژاردنیشا پارتى كورسیه‌كانى فڕى بن .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی