له‌كاتێكدا كه‌هه‌رێمى كوردستان به‌بێ سیاده‌و ده‌ستورو ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى چۆته ناو كایه‌ى به‌جیهانى بوه‌نه‌وه، ئه‌و كاته ناتوانێـت مامه‌ڵه‌یه‌كى ئیجابى له‌گه‌ڵ دۆخه نوێیه‌كه‌دا بكات، چونكه ده‌چێته نێو شه‌پۆلێكه‌وه كه نازانێت ئاراسته‌ى به‌ره‌و كوێیه‌و به‌ره‌و چ كه‌نارێكى ده‌بات، له‌نێو كایه‌ى به‌جیهانى بوندا هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانى ژیان ئاراسته‌یه‌كى ئابورى وه‌رده‌گرن، له‌بوارى په‌روه‌رده‌شدا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه ئاراسته‌ى به‌كاڵابوون وه‌ربگرێت. چونكه له‌م كایه‌دا هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و تایبه‌ت بوون ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ش وا له‌حكومه‌ته‌كان ده‌كات كه ورده ورده هاوكاریه‌كانیان بۆ كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى كه‌م بكه‌نه‌وه، له‌نێو ئه‌وانیشدا كه‌رتى په‌روه‌ده‌و فێركردن، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى رێگه خۆش بكات كه په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌ره‌و به‌تایبه‌ت كردن بڕوات و دواجاریش ده‌بێته ناوه‌ندێكى بازرگانى و ئه‌میش وه‌ك هه‌ر كاڵا‌و شمه‌كێكى تر له‌بازاردا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ى ئێستا له‌كوردستاندا هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین گۆڕ‌انى په‌روه‌رده‌و فێركردنه له‌په‌یامێكى مرۆیى باڵاوه به‌ره‌و كاڵایه‌كى بازرگانى، كه دواجار له‌بازاڕێكى تایبه‌تدا كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت و ئه‌ویش ده‌كه‌وێته ژێر یاساى خواست و خستنه روو، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌تواناى ئابوریان باشه ده‌توانن باشترین بڕوانامه به‌ده‌ست بهێنن و له‌باشترین زانكۆدا بخوێنن و پله‌كانى ماسته‌ر و دكتۆراش به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك له‌رووى ئاستى گوزه‌رانه‌وه باش نه‌بێت ناتوانێت ئه‌م چانسه‌ى هه‌بێت.
له‌م فه‌زا نوێیه‌دا ئامانجى گه‌وره‌ى په‌روه‌رده و فێكردن ده‌گۆرَێت بۆ قازانج، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كى تر له‌بازاڕى تایبه‌تى خۆیدا ریكلامى بۆ ده‌كرێت .
له‌كوردستاندا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌یه‌و زیاتر له 180 هه‌زار ماۆستا هه‌یه كه موچه‌كه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌و هه‌موو قوتابخانه‌كان سه‌ربه‌حكومه‌تن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌یه ،به‌ڵام رۆژ به رۆژ خوێندنى حكومى به‌ره‌و لاوازى ده‌چێت و ئاستى فێركردنى قوتابیان نزم ده‌بێته‌وه و خێزانه‌كان و قوتابیانیش متمانه‌یان به‌خوێندنى حكومى لاوازى ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا خوێندنى ئه‌هلى به تایبه‌تیش له بنه‌ره‌تى و ئاماده‌یی نمونه‌ى پێشكه‌وتنن له بوارى زانستى و گه‌شه‌پێدان و پێگه‌یاندنى قوتابى له هه‌موو بواره‌كاندا ،لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا بۆ ده‌بێت قوتابخانه‌یه‌ك كه بازرگانێك ده‌یبات به ڕێوه ئاستى به‌رزتربێت له قوتابخانه‌یه‌ك كه حكومه‌تێكى له پشته؟ ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كه ساڵانه ده‌یان هه‌زار قوتابى له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانى حكومه‌ت وه‌رناگیرێن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هه‌ست ده‌كرێت رۆژ به‌رۆژ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان و وانه‌ى تایبه‌ت روو له‌زیاد بون ده‌كات ، ئه‌مه‌ش واى كردوه كه كه‌رتى په‌روه‌رده‌و فێركردن ئاراسته‌یه‌كى بازرگانى وه‌ربگرێت و له‌ئێستاشدا كۆمه‌ڵێك بازرگان و به‌رپرس خۆیان خزاندۆته نێو ئه‌م كه‌رته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت وه‌ك پیاوانى كار له ئه‌م بواره‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و قازانجێكى باش و خێرا به‌ده‌ست بخه‌ن. واته ده‌یانه‌وێت وه‌ك كاڵایه‌كى بازرگانى مامه‌ڵه‌ى پێوه بكه‌ن، لێره‌دا به‌رهه‌مه‌كه په‌روه‌رده و فێركردنه‌و كڕیاره‌كانیش قوتابیانن ، له‌ه‌م فه‌زا نوێیه‌دا ئه‌خلاق و مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێ سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه‌بریتیه له به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ستكه‌وتى تایبه‌تى و زاڵ بوونى به‌رژه‌وه‌ندى خود به‌سه‌ر گشتیدا .له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و ئامانجه گه‌ورانه‌ى كه‌په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌یه‌تى بۆ كۆى گشتى كۆمه‌ڵگا، له‌دیدو مامه‌ڵه‌ى به‌رپرسانى په‌روه‌رده و مامۆستایان و یه‌كه كارگێریه‌كاندا به‌ره‌و لاوازى ده‌ڕوات، له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌رپرسه باڵاكان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا هه‌وڵى ده‌ست تێكه‌ڵ كردن ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرپه بازرگانه‌دا و ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیش سوودمه‌ندبن له ئه‌و قازانجه.
لێره‌وه خوێندنى حكومى زیاتر به‌ره‌و لاوازى ده‌برێت و خوێندنى ئه‌هلى و وانه‌ى تایبه‌ت روو له‌زیاد بوون ده‌كات. به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ش كه ئێستا له‌كوردستاندا هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵى بۆته دیارده‌یه‌كى به‌رچاوى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت، كه‌به‌شێكى زۆریشى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵاى گرتۆته‌وه، له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌ست ده‌كرێت پردێكى په‌یوه‌ندى دروست بووه له‌نێوان به‌رپرسه حیزبیه‌كان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه هه‌مویان له‌چوارچێوه‌ى تۆڕێكدا ئه‌م ره‌وشه زیاتر په‌ره‌پێده‌ده‌ن، كه‌ئه‌مش هۆكارێكى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌پلانێكى شلگیرانه نه‌بێت بۆ چاكسازى په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵا‌و رۆژ به‌رۆژ ئه‌م كه‌رته روو له‌لاوازى بكات، چونكه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌ست ده‌كرێت له‌كوردستاندا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا نه‌خۆیان خاوه‌نى پلانێكى ستراتیژین بۆ گه‌شه‌پێدانى كه‌رته‌كانیان، نه‌حكومه‌تیش له‌سه‌ر ئاستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و گرنگیه‌یان پێ ده‌دات كه شایه‌نیان بێت له‌رووى هاوكارى ماددى و پلانى گه‌شه‌پێدان و پشتیوانى كردنیان بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ى كه ئێستاهه‌یه له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندندا.
له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌توانین هه‌ست به گه‌شه‌كردنى ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ین، له‌رووى زۆر بوونى وانه‌ى تایبه‌تى مامۆستاكان، چونكه به‌شێك له‌مامۆستایانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه و خراپى و لاوازى ئاستى خوێندن له‌قوتابخانه حكومیه‌كاندا بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه زیاتر بازاڕى ئه‌مان گه‌رم بكات و قوتابى به‌ناچارى روویان تێ بكات. ئه‌مه‌ش واى كردوه هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه له‌م رێگه‌یه‌وه ببنه خاوه‌نى سه‌رمایه‌یه‌كى باش و به‌شێوه‌ى مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خوێندن و پرۆسه‌ى په‌روه‌ده‌دا بكه‌ن، له‌روویه‌كى تریشه‌وه زۆربوونى زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و فراوانبوونى بوارى خوێندن تیایاندا، بۆته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه كێبڕكێیه‌كى باش له‌گه‌ڵ خوێندنى حكومه‌تدا بكه‌ن و ده‌رگایه‌كى باش به‌روویاندا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌قوتابیان روویان تێ بكه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركى سه‌ره‌كى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه له‌په‌رله‌مانى ئه‌م خوله‌دا كه‌به‌وردى چاودێرى ئه‌و دۆخه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بكات له‌هه‌رێمى كوردستان و له‌رێگه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و نوسینى توێژینه‌وه‌ى ورد زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه كۆبكاته‌وه و دواجار بیكاته پرۆژه یاسایه‌ك ، هه‌تا سنورێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه دابندرێت و له‌هۆكاره‌كانى لاواز بوونى په‌روه‌رده‌و فێركردن و خوێندنى باڵاى كوردستان بكۆڵێته‌وه و له‌رێگه‌ى بانگهێشت كردنى هه‌ردوو وه‌زیرى په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵاوه بگاته راستیه‌كان و ئه‌مه‌ش بكاته فشارێك له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ چاككردنى ره‌وشه‌كه.
عمر على محمد
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی