له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنی تەلەفزێۆنی بێژه‌رى به‌ناوبانگى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى (گرێچن کارلسۆن )له وه‌ڵامى ده‌رباره‌ى پرسیارێك كه بۆچى ترامپ توانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بباته‌وه؟ ئه‌و له وڵامێكى ساده وتى: ئه‌مریكیه‌كان بریاریان دا چاویان داخه‌ن و بێ بیركردنه‌وه ده‌نگ بده‌ن به ترامپ، له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌م: ترامپ به زمانێكى زۆر ساده قسه‌ى ده‌كرد، دوو ركباره‌كانى هه‌ڵه‌كانى ترامپیان ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌كرد و ده‌یانگه‌یانده خه‌تى سور( كه له واقیعدا وا نه‌بوون) ئه‌مه‌ش وایده‌كرد هه‌وادارانى زیاتر سوور بن له‌سه‌ر ده‌نگدان به ترامپ.
زۆر جار كۆمه‌ڵگاكان له ئه‌نجامى نه‌بوونى خه‌ونێكى نوێ یاخود دنیابینه‌كى نوێ له هێزه سیاسیه‌كانى له ناچارى چاویان دائه‌خه‌ن و بریار ئه‌ده‌ن،ئه‌م جۆره بریاره له ئه‌نجامى دڵنیایی نایه‌ت به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ى له توانا نه‌مانى بیر كردنه‌وه‌ى زۆر و تاقه‌ت نه‌بوونى ته‌ماشا كردنى ده‌ره‌نجامى بریاره‌كانیان دێت، ئه‌م دیارده‌یه زۆر جار له ژیانى رۆژانه له زۆر بوارى تردا دووباره ئه‌بێته‌وه. كاتێك باوكێك بێ تاقه‌ت ده‌بێت له ئامۆژگارى منداڵه‌كانى یاخود مامۆستایه‌ك له قوتابیه‌كانى ئیتر بریارێك ئه‌دات كه ره‌نگه زۆر جار خۆیان بڕوایان پێ نه‌بێت،به‌ڵام بۆ دوور خستنه‌وه‌ى سه‌ر ئێشه یاخود به‌رپرسیاره‌تى چاو دائه‌خه‌ن و بریار ئه‌ده‌ن كه دواتر به‌رپرسیاره‌تیه‌كه زۆر گه‌وره‌تر ئه‌بێت وه‌كو باجێكى قورس له‌سه‌ریان ئه‌بێت نرخه‌كه‌ى بده‌نه‌وه.
ره‌نگه‌تازه‌ترین نموونه له كۆمه‌ڵگاى كوردى بریارى بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون، ئه‌وانه‌ى بایكۆتیان كرد و به چاو داخستنه‌وه ئه‌و بریاره‌یان دا وەک بێهیوا بوون له هه‌موو هێزه‌كان ، تاقه‌تى لێكدانه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامه‌كانیشیان نه‌بوو.كه دواجار هێزێكى وه‌ك پارتى كرد به خاوه‌ن 45 كورسى.هه‌رگیز بریاردان به چاوى داخراوه‌وه ئه‌نجامى باشى نابێت چونكه دواجار پێویسته دووباره خۆت ئاماده بكه‌یته‌وه ئه‌و بریاره هه‌ڵه‌یه راست بكه‌یته‌وه كه به‌چاوى داخراو داوته.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی