ساڵی 2015 دادگای هه‌ولێر بڕیاری ده‌سگیر كردنی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زی ده‌ركرد و داوای له فڕگه‌و شوێنگه‌لی دیكه كرد ، له هه‌ر كوێ ئه‌و پیاوه‌یان بینی بیگرن ، له كاتێكا دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له 1962ه‌وه كوردستانی به جێهێشتبوو، لێ له ئه‌ڵمانیاو شوێنگه‌لی دیكه خزمه‌تی وشه‌ی كوردی ده‌كردو خه‌رمانێكی گه‌وره‌ی خزمه‌تی هه‌ڵچنیبوو.
مامۆستا زه‌كی تاڵه‌بانی ره‌وان شاد بۆی گێڕامه‌وه كاتێك دكتۆر له كه‌ركوك مامۆستا بووه ، ئاماده‌یه‌كه‌ی ئه‌وان 17 فێر خوازی تیابووه كه یه‌كێكیان مامۆستا زه‌كی بووه ، هه‌موو جار دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز به قه‌د ژماره‌ی فێرخوازه‌كان گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی كوردی به پاره‌ی خۆی بۆ كڕیون.
له بۆنه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندیم پێیه‌وه كرد كه له باره‌ی ئوستاده‌وه هه‌ندێ قسه‌م بۆ بكات ، به‌ڵام دیار بوو ئه‌و نه‌ك نه‌یویست قسه بكات ، له زۆرپه‌یوه‌ندی و گفت و گۆی كوردستان به گومان بوو ، گه‌رچی ماوه‌یه‌ك بڕوای به كوردایه‌تی هه‌ندێ كه‌س هه‌بوو دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه پاره دایك و باوكیانه‌و بۆ پاره هه‌موو شت ده‌كه‌ن.
ئێستا كه كۆچی كردوه مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی به جیا بروسكه‌ی ماته‌می بۆ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی ده‌كه‌ن و به سونبولی نه‌ته‌وه‌یی ناوی ده‌به‌ن ، لێ بڕیاری دادگاكه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه ، بۆیه من پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌م به‌رله‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له فڕگه‌ی سلێمانی ده‌ربكرێت له كاتی هاتنه‌وه‌یدا یه‌كسه‌ر ده‌سگیری بكه‌ن و بیبه‌نه به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر .
دكتۆر له لایه‌ن سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه خۆشه‌ویست نه‌بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێمنه‌ت بوو لێیان ، ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گرتن ، میلله‌تی له عیله‌تی ئه‌وان هۆشیار ده‌كرده‌وه ئه‌و ده‌یگوت " ئه‌وانه‌ی ڕێ بۆ شه‌ڕی چه‌په‌ڵی براكوژی ته‌خت ده‌كه‌ن و ئاگره‌كه‌ی خۆش ده‌كه‌ن ڕویان له به‌رده‌م ئێزدانی مه‌زن و نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا ره‌شه".
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز زیاتر له 65 ساڵ خزمه‌تی وشه‌و فه‌رهه‌نگی كوردی كرد‌و له ته‌مه‌نی 85ساڵیدا به یه‌كجاری چاوی لێك ناو ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو هیواخوازه‌كانی دیكه‌ی كورد بێ بینینی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان سه‌ری نایه‌وه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی