ئازادی له‌و ساته‌وه ده‌ستیپێكردوه هێشتا مرۆڤ قاچی نه‌كه‌وتوه‌ته سه‌رزه‌وی و ئه‌ركه‌كانی ده‌ستی پێنه‌كردوه ، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی له‌و ساته‌وه‌خته‌وه ده‌ستیپێكردوه كه نه‌ته‌وه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی به‌هێزو باڵاده‌ست سنووری ئازادی و مافی تاك و كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یان ده‌به‌زاند...
ئازادی مافێكه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت و كۆتایی نایه‌ت ، هیچ جۆره پێشكه‌وتنێكی دونیا ناتوانێت جێگای ئازادی بگرێته‌وه ، به‌ڵام دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز تاوه‌كوو ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌توانن به‌پێی گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی دادپه‌روه‌رانه هه‌زار ساڵ پێكه‌وه بژین پێكه‌وه‌ش سه‌به‌خۆبن.
سه‌ربه‌خۆیی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ته‌نها بۆ لابردنی زوڵمه ئه‌گینا بۆ خۆی نه‌ئامانجه‌و نه موقه‌دده‌سه، نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی سته‌مكار حوكمی بكات و ئازادی له‌هاوڵاتی و تاكه‌كانی بكات و سیسته‌می جیاكاری و چه‌وساندنه‌وه په‌یڕه‌و بكات ، نیشتمانه سه‌ربه‌خۆكه‌ی ده‌كاته زیندانێكی گه‌وره و چێژ له‌ژیان نابه‌ن و ، دواجار گرنگترین به‌های ژیان كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤیش له‌ئازادیه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت...
سڵاو له‌وكه‌سانه‌ی عاشقی ئازادی كه‌رامه‌تی مرۆڤن ، دواجار هه‌رئه‌وانه‌شن كۆیله‌یی قبوڵ ناكه‌ن عاشقی سه‌ربه‌خۆییه‌كن كه ئازادیان بۆ ده‌سته‌به‌رو مسۆگه‌ر ده‌كات..
محمد ڕه‌ئوف محمد
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی