خوپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌كانی پاریس بۆته دیارده، به‌دیارده‌بوونی نیگه‌رانییه‌كان‌و فشاره‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن تادێت گه‌وره ده‌بن‌و شه‌پۆلی ئه‌و ناڕه‌زاییانه به دڵنیاییه‌وه كۆی جه‌سته‌ی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، چونكه ئیدی تێڕامان له‌وه‌ی كه هێله‌گ زه‌رده‌كان به دۆخی ئابووری‌و سیاسیی فه‌ره‌نساوه په‌یوه‌ست بكرێن، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، به‌ڵكو بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی مرۆڤه‌كانی ئه‌وێیه دژ به سیسته‌م‌و بونیادی سیاسه‌تی ئابوری‌و داته‌پاندنی مرۆڤ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی باجدان‌و هه‌موو چه‌شنه‌كانی تری ده‌ركه‌وته چینایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپییه، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و فۆڕمه‌ی نیگه‌رانییه كه كۆی جه‌سته‌ی جیهان به عیراق‌و كوردستانیشه‌وه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن‌و له‌ژێر نه‌فره‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری‌و سیاسیی نێو سیسته‌می جیهانی مرۆڤ ده‌هاڕدرێت.
له‌په‌نای روداوه‌كانی پاریسه‌وه ئه‌م رۆژانه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی لۆكسمبۆرگ بۆ ساڵی نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی رسومات له‌سه‌ر ئامرازه‌كانی هاتوچۆ‌و بێبه‌رامبه‌ركردنی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو، رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ستراتیژی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی چه‌په‌كانی لۆكسمبۆرگ پشتی به‌دوو پاساو به‌ستووه، یه‌كه‌میان كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی شه‌قامه‌كان‌و قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ‌و دووه‌میش نه‌هێشتنی ئه‌رك‌و خه‌رجی هاتوچۆ له‌سه‌ر هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش دوو رێكاره ئابوریه‌یه كه سه‌رباری دانیشتوانی لۆكسمبۆرگ، ئه‌وروپییه‌كانیش وا ته‌ماشای ده‌كه‌ن كه هه‌نگاوێكی به‌جێیه به ئاراسته‌ی ده‌ربازكردنی وڵات له‌هه‌ژموونی ئه‌و مۆدێله له فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری كه ئێستا له‌رووی چینایه‌تییه‌وه ئه‌وروپاشی دابه‌شكردووه.
ئه‌و دوو روداوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، له‌رواڵه‌تدا دوو روداوی پێكه‌وه لكاو نین، به‌ڵام له‌نێوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگری هه‌مان ده‌ردو به‌ڵان، هه‌ڵگری هه‌مان پاساوو قه‌یرانن، ئه‌ویش ره‌تكردنه‌وه‌ی مۆدێل‌و فۆڕمی لێبڕاڵه‌كانه له‌ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت‌و سیاسه‌تی ئابوری‌دا، هه‌روه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵگوشینی مرۆڤ‌و برسیكردن‌و به‌رینبوونی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ره‌نگیداوه‌ته‌وه، له‌راستیشدا مرۆڤ له‌سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ئابورییه‌ی جیهان، له‌سه‌ر شوێن‌و جوگرافیایه‌ك بێت، له هه‌ر پنت‌و پانتایه‌ك بێت، روبه‌ڕووی هه‌مان میحنه‌تی برسیكردن‌و هاڕین‌و هه‌ژاركردن ده‌بێته‌وه، روبه‌ڕووی هه‌مان ده‌ردو به‌ڵای ژێر ره‌حمه‌تی جیاوازیی چینایه‌تی ده‌بێته‌وه.
مۆدێلی هێله‌گ زه‌رده‌كان نه ئه‌وه‌له‌و نه ئه‌خیر، ده‌شێت لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك جار رواڵه‌تێكی سیاسیی وه‌ربگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له شۆڕشی پرته‌قاڵی‌و به‌هاری عه‌ره‌بی‌و زۆر روداوی دیكه‌دا خۆی به‌رجه‌سته‌كرد، به‌ڵام له‌راستیدا كۆی ئه‌و گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زاییانه ره‌هه‌نده سه‌ره‌كیه‌كه‌یان ئابوورییه، خه‌مه مه‌زنه‌كه‌یان هه‌ژاری‌و نادادی‌و برسێتییه، پرسه سه‌ره‌كیه‌كه هاڕینی مرۆڤه له‌ژێر هه‌ژموون‌و نه‌فره‌تی برسیكردن‌و به كاڵاكردنی ئینسان، راستیه‌كه‌شی ئه‌و خه‌مه لێره‌ش هه‌یه، ئه‌و نادادیه لێره‌ش هه‌یه، ئه‌و قوڵبوونه‌وه‌ی جیاوازی چینه‌كان لێره‌ش هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌گۆرین‌و شوێنه‌واره‌كانی شكستخواردنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ تێنه‌په‌ڕینین، هێله‌گ سوور‌و شین‌و قاوه‌یی‌و په‌مه‌یی ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام نابێ ئه‌وده‌م كه‌س مۆری حزب‌و ململانێی سیاسی‌یان لێبدات، به‌ڵام ده‌ردی برسیه‌تی خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی