داهاتوو لەسێبەری خێڵدا

11/12/2018

هیوا رەسول

لەسەردەمێكداین كەترس ودڵەڕاوكێیەكی زۆر ترسناك خەڵكی كوردستان تیایدا دەژین،ئەمەش دەرئەنجامی كۆمەڵێكی زۆرقەیرانی سیاسی وكۆمەڵایەتی وئابوورییە كەبەرپرسانی پارتی ویەكێتی تیایدا بەرپرسن.
دەسەڵات لەكوردستان هیچ پێناسەیەكی بۆمرۆڤ نیە،دەرئەنجامی پێكەوە ژیانی مرۆڤ تەنیا لەكۆیلەبوون وتێكهەڵچون وپێكدادانەوە دەبینێ‌،كوردستان بەدارستانێك دەزاندرێت،هەربۆیە حوكمی دارستان تیایدا جێبەجێ‌ دەكرێت،مرۆڤیش بەهاوتای گورگ دەزاندرێت لەئاستی یەكتریدا.
یاسا تانیا بۆبەرژەوەندی چینی فەرمانڕەوایە وبەرجەستەی بەرژەوەندی گشتی ناكات،بەوپێیەی گرنگترین دامەزراوەی یاسادانان لەكوردستان كەپەڕلەمانە لەكاركەوتووە،كەكاراش دەكرێتەوە بۆبەرژەوەندی خێڵە،دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەرجەستەنیە تاكەكانی كۆمەڵگاش لەزۆر شتدا جیاوازن هیچ بەهایەكیان نیە.
هەربۆیە ئەبینین متمانەی هاوڵاتیانیش بەدەسەڵات لەئاستێكی زۆر لاوازدایە،هۆی ئەو ململانێتیەش دەرئەنجامی ئافاتی دووحیزبە،كەبەدرێژایی مێژووی دروستبونیانەوە كێشە شەخسی وبنەماڵەیەكانیان بەكۆمەڵگا دەفرۆشنەوە.
كوردستان لەقۆناغێكدایە كەلەزانستی سیاسی پێی دەوترێت(حاڵەتی شكستێتی)ئەمەش لەكۆمەڵگایەكدا ڕوودەدات كەبەردەوام ئامادەیە بۆجەنگ وململانێی توندوتیژ.گەورەترین ومەترسیدارترین حاڵەت لەكوردستان سوڵتانەكان و نەوەی سوڵتانەكانەكانن،هەر هەنگاوێكیش كەدەنێن نەباوەڕیان پێیەتی ونەبەڕاستیشی دەزانن،تەنیا گەمەیەكە بۆكات بەسەربردن وكردنەوەی دەرگای زیاتر بەڕووی نەوەكانیان.
ئەم كولتوری (لێڤیاتان) بەدرێژایی سێ‌ دەیە تاكی كوردی پێ جۆش دەكرێت،بەشێوەیەك دەرفەتی بوون وژیانت پێ نادات تاكی كورد دەبێت یان وەك ئەوان بیربكاتەوە یان مافی ژیانت نیە وبەخائین وخۆفرۆش بەسەرتدا دەبڕن ئەم وێنەیە لەشاخ وشار هەمان ئەقلًیەتە هەریەكێك لەو دوو حیزبە دەیەوێت خۆی پاشا بێت و وهەموانیش لەپەیمانە كۆمەڵایەتیە بەرژەوەندە حیزبیەكە شەرعیەت بە لێڤیاتان .
ئەوپەیمانە كۆمەڵایەتیە لێڤیاتانەی دەسەڵاتی كورد كەبانگەشەی بۆدەكات،هەرەشەیەكی مەترسیداربووە بەدرێژایی میژوو،كەبوونی تۆی وەك خۆیان قبوڵە نەك وەك خۆت،دەبێت ئامرازێك بیت لەخزمەتی ئەواندا.
لەكوردستان تەنیا لاسایكردنەوەو خۆهەڵواسین بەسە بۆدروشم ودامەزراوەكان،ئەگینا لەئەرزی واقعدا تاوەكو ئێستا خێڵ لێڤیاتان لەدۆخی سروشتی حوكم دەكات.
چەمكی پەیمانی كۆمەڵایەتی كەبەمانای دروستبوونی پێكهاتەیەكە كەكۆی ئیرادەی ئەوتاكانەی لەدۆخی سروشتی تێپەڕیون كۆمەڵێك بەرژەوەندی تاكی دەكەنە قوربانی بەرژەوەندی گشتی گواستنەوەی هێزی هێرش وبەرگری وبریاری تاكی بۆدەسەڵاتێك بەناوی كۆمەڵگا،پەیمانی كۆمەڵایەتی هەنگاوی یەكەمی دروستبونی كۆمەڵگای شارستانیە.
چەمكی پەیمانی كۆمەڵایەتی كەلەلایەن(تۆماس هۆبز،جۆن لۆك،ژان ژاك رۆسۆ)نوێنەرایەتی دەكرا،ئەو چەمكە لەلای هەركامێكیان ماناو بەرئەنجامی تایبەتی خۆی هەیە،بەجۆرێك پەیمانی كۆمەڵایەتی هۆبز بۆ تێپەڕاندنی جەنگی هەمووان دژی هەموان،
پاشا ،خوای سەرزەوی، خێڵ ، لیڤیاتان لێ كەوتەوە.
لەسۆسیۆلۆژیای كارل ماركسدائەوململانەیە بریتی نیە،لەجەنگی هەموان دژی هەموان وەك هۆبزلە لێڤیەتان باسی دەكات،بەڵكو بریتیە لەململانێی نێوان دووچین لەیەك جیاواز چینی موڵكدارەكان وچینی بێ موڵكەكان.
لەناو ئەو ململانێی ئەم دوو چینەدا لەكوردستان دامەزراوەكانی حكومەت ویاسادانان ناتوانن وئامانجیان نیە بێ لایەن بن،هەمیشە پشتیوانی سەرەكی خێڵ لێڤیاتانن واتا دامەزراوەكان لەجێگای ئەوەی ئەكتەری پرۆژەی یەكسانی نێوان هاوڵاتیان بێ ،ئەكتەری قوڵكەرەوەی نایەكسانیە،بەئاراستەی دیكتاتۆریەت وبەردەوامیەتی دانە بەدروستكردنی نەوەی خێڵ لێڤیاتان لەكوردستان.
ئێستا پێویستە ئەوە بزاندرێت گرێبەستی كۆمەڵایەتی هیچ بەهایەكی نیە،لەژێر هەرناو دامەزراوەیەكەوەبێت،دەرئەنجامی حوكمی خەباتی شاخ وشاریان ئاشكرایە چ زیانێكیان بەكوردستان گەیاندووە،ئامانجی سەرەكی هەردوو ئەحزابیش دروست هەمان  دەوڵەت یان حكومەت یان پەیمانی كۆمەڵایەتیان قبوڵە،كەخۆیان گەورەو خوای سەرزەوی كوردستان بن.
كوردستان لەقۆناغی سروشتیدایە،قۆناغی مەدەنیەت لەكوردستان جگە لەدرۆیەكی گەورە هیچی ترنیە،وێنەی ئەو مەدەنیەتەش لەپەكخستنی پەرلەمان وتەزویری ئەلیكترۆنی وبەهەدەردانی سامانی ژێرزەوی وسەرزەوی برسی كردنی هاوڵاتیان خۆی بینیەوە.
دەسەڵات لەكوردستان بەهەموو پێودانگەكان لەئاستێكی مەترسیدایە بەهۆی ئەو ململانێتیەی لەنێوان دووخێڵ بوونی هەیە هەربۆیە ئەبینین كوردستان هەمیشە نزیكە لەحاڵەتی خیانەتی گەورە،تەواوی سێكتەرەكانی  وەكو پەروەردەو تەندروستی وپیشەسازی وئابووری لەبارودۆخێكی مەترسیداردان.
گۆڕانكارسەكانیش لەم دۆخەدا نەبەپەیمانی كۆمەڵایەتی نەپەرلەمان وحكومەت چارەسەرنابن،بەدرێژایی مێژووی دروستبوونی هەردوو خێڵ،بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵگا كراوەتە قوربانی بەرژەوەندی تاكی وحیزبی دواجاریش گواستراوەتەوە بۆ نەوە سوڵتانیەكان.ٍٍٍ

هیوا رەسوڵ

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی