ئایا پەنجا بەپەنجا لە هەرێم ماوە؟

14/12/2018

د . دڵشاد عەبدولڕەحمان

سەرەتا دەمەوێ لەسەر دەستەواژەی پەنجابەپەنجاهەڵوەستەیەک بکەم .تەمەنی ئەودەستەواژەیە بۆ دوای پێکهێنانی کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.دوای هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمی پەرلەمان (کەڕێژەی لەسەداحەوت دیاری کرابو بۆئەوەی هەرحزبێک بتوانێ بچێتەپەرلەمان،دەبوایە ئەوڕێژەیە تێپەڕێنێ )،تەنها پارتی ویەکێتی توانیان ئەوبەربەستە بشکێنن ودەنگەکانیان زۆر نزیک بوون لەیەکەوە بۆیە پەرلەمان کەلەسەد ئەندام پێک هاتبوو (جگەلەیانزەئەندامی کۆتاکان)بەشکرالەنێوان ئەودووحزبە هەریەک پەنجا.

لەسەرهەمان بنەما دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش بەشکرا لەنێوان پارتی ویەکێتی ،نەک هەرئەوەندە  دادگای تەمیزی هەرێمیش کەبەرزترین دەسەڵاتی دادوەری بوپەنجاپەنجابەشکرا.ئەم حاڵەتی دابەشکاریە ی سەرجەم دەسگاکانی تەشریعی وجێبەجێکردن ودادوەری لەهەرێم وایکرد  شەهید سامی عەبولڕەحمان بە دەستەواژەی فیفتی پێناسی دەسەڵاتی هەرێم بکات ،کەتائێستابەڕاست وهەڵە بۆتەیەکێک لەناسنامە دیارەکانی حکومەتی هەرێم ئەویش فیفتی فیفتی بوو کەلەئێستادا کوردێنراوەو بۆتە پەنجابەپەنجا.فیفتی فیفتی واتای دابەشکردنی وەک یەکی دەسەڵات دێ لەنێوان پارتی ویەکێتی وەمەبەستی ڕەحمەتی سامی عەبدولڕەحمامان لەودەستەواژەیە ئەوەبو کەئەودووحزبە دەسەڵاتیان بۆخۆ یان قۆرخ کردوەو لایەنەکانی تریان کردۆتەدەرەوەی دەسەڵات .لەوڕۆژگارەدا ئۆباڵی زۆربەی نەهامەتیەکان ،دەگەڕێنرایەوە بۆسیاسەتی فیفتی فیفتی .هەر دەرەنجامی ئەوجۆرە دابەشکردنەش بوو کەپارتی یەکگرتوو ی کوردستان کە سامی عەبدولڕەحمان سەرکردایەتی دەکرد هەڵوەشایەوە زۆربەیان چوونە ناوپارتی وهەندێکشیان بوون بەیەکێتی.دوای شەڕی ناوخۆو دروست بونی دووئیدارەیی فیفتی فیفتی بوو بە دابەشکردنی جوگرافیای کوردستان بۆ دوو دەسەڵاتی وەک یەک هەریەک لەودوحزبە دەسەڵاتی ڕەهای بەسەر جوگرافیای خۆیداهەبوو.

دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسەین هەنگاوی گرنگ بۆ یەکگرتنەوەی ئەودووئیدارەیەی کەلەسەرجوگرافیای دابەشکراوی هەرێم دروست ببوو نرا .دەرەنجامی هەوڵەکان پێکهێنانی کابینەی پێنجی حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە .بنەمای یەکگرتنەوەی حکومەت هەر هەمان بنەمابوو کەکابینەی یەکی لەسەردامەزرابوو ئەویش فیفتی بەفیفتی بوو .لەسەرهەمان بنەماش پۆستی سەرۆکی هەرێم وسەرۆک کۆماری عێراق بۆهەریەک لە  ڕەوانشاد تاڵەبانی وبەڕێز بارزانی تەرخانکران.دواتر ئەم دابەشکاریە ڕێکەوتننامەی ستراتیجی نێوان پارتی ویەکێتی لەساڵی ۲٠٠۷ ی لێ لەدایک بوو .ڕێکەوتننامەی ستراتیجی نێوان یەکێتی وپارتی بریتی بوو لەڕێکەوتننامەی دابەشکردنی وەک یەکی دەسەڵات وداهات لەهەرێم بەسەرجەم دەزگاتەنفیزی وتەشریعی ودادوەری وڕێکخراوەپیشەیی ومەدەنیەکانەوە بەسەر خۆیاندا.

هەروەهاهەرلەوڕێکەوتنە پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆبارزانی وسەرۆک کۆمار بۆتاڵەبانی دیاریکران ،هەر لەوڕوانگەیەشەوەبوو کە ڕەوانشاد تاڵەبانی سەرکردایەتی هەڵمەتی بانگەشەکردنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی بۆبارزانی کردلەساڵی ۲٠٠۹ ،و هەر هەمان هۆکاریش بوو کەوایکرد بەڕێز مەسعود بارزانی سووربێ لەسەردانانەوەی تاڵەبانی بۆخولی دوەمی سەرۆک کۆماری وشەڕی سەختی لەسەربکا.

ئێستا بائەوپرسیارەبکەین ،کەئەم فیفتی فیفتیە تاکەی بەردەوام بوە؟لەڕاستیدا بەچوونی تاڵەبانی بۆبەغدا ووەرگرتنی پۆستی هەریەک لەسەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت لەلایەن پارتی یەوە ئەو هاوسەنگیە لاسەنگی تێکەوت لەبەرژەوەندی پارتی .وەبەتایبەت دوای دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان ،ئەگەرچی بەژمارەی پۆست ئەودووحزبە وەکویەک بووبن بەڵام هەمیشە دەسەڵاتی پارتی زۆرزیاتربوە لەیەکێتی وئیدی دەتوانین بڵێین لەکابینەی شەشەوە فیفتی فیفتی نەماو  ڕۆڵی سەرۆکایەتی هەرێم زۆر زیاتر بووو لەبواری دەسەڵاتی جێبەجێکردندا وەک ئەوەی لەکابینەی پێنج داهەبوو کەئەوەش ڕۆڵی پارتی زیاتر دەرخست لەیەکێتی لەبوارەکانی سەربازی وپەیوەندیەکانی دەرەوەودامەزراندنی ئەوپۆستانەی کەمەرسومی هەرێمی یان دەویست.

کەواتە لەئێستادا بۆدەگوترێ ئیتر کاتی فیفتی فیفتی نەماوە،کەلەکاتێکدا لەسەر زەمینی واقیع لەوکاتەی یەکێتی بەغدای هەڵبژارد بەرانبەر هەولێر ئیدی فیفتی فیفتی کۆتایی هاتوەبەقازانجی پارتی وەئەمەش بەویستی بڕیار بەدەستانی یەکێتی خۆی بوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقیان لاگرنگتربوە لەدەسەڵاتی هەرێم ،ئیتر چەند ئەم هەڵبژاردنە ڕاست ودروست بوە یان لەقازانجی یەکێتی وجەماوەرەکەی بوە ئەوە قسەی ئەم وتارەنیە.


دڵشاد عەبدولرەحمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی