براده‌ری ئه‌زیز ، راستی نازانم به چ شێوه‌یه‌ك ناوت به‌رم ، جارێكیان له وتاردا بۆ پێش ناوه‌كه‌ت كاكم نه‌نوسیبوو ، كه نانوسرێت دۆستێكی پارتی زۆر به توندی وه‌ڵامی دامه‌وه كه چۆن ده‌بێت كاك نه‌نوسم ، من بۆ ئه‌وه ئیدی هه‌ر براده‌رت پێده‌ڵێم و به‌س ، براده‌ریش مانا‌و ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه و كه‌م نیه ، دیاره ئێوه راسپێردراون حكومه‌تی داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌رن ، بۆیه زۆر به گرنگم زانی له چه‌ند خاڵێكی كورتا یه‌ك دوو داوا بخه‌مه به‌رده‌ستان هیوادارم بتوانن جێبه جێی بكه‌ن .
یه‌كه‌م : داوام وایه یه‌كه‌مین كارت به دوادا چوون بێت بۆ خوێنی به ناهه‌ق ڕژاوی كاوه‌و سۆران و سه‌رده‌شت و وه‌دات و عه‌بدولستار تاهیرو بكوژانیان بدۆزیته‌وه و بیانده‌یته دادگا.
دووه‌م : زۆر عه‌یبه براده‌ر تا ئێستا و دوای 27 ساڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتومان نیه ، ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی هه‌بن ، له بری ده‌زگای ته‌ناهی نه‌ته‌وه و میله‌ت ، پاراستن و زانیاریمان هه‌بێت ، بۆیه هیوادارم له كارنامه‌كه‌دا پێداگری له سه‌ر یه‌كخستن و رێكخستنی ئه‌وانه بكه‌یت ، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه دروستكراوه كوردیه‌ی بۆ گیان هه‌سه‌ده دروست كراوه له رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه و پێیان بڵێی بڕۆن ته‌ڤلی هه‌سه‌ده بن .
سێیه‌م :خۆت و حزبه‌كه‌ت و ئه‌وانه‌ی پێڕاده‌گه‌ی پێیان بڵێی ئیدی به هیچ جۆرێك نابێ باسی ته‌خوین و ته‌خوینكاری و ئه‌و قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه بكرێت و دنیایه‌كی بێ ته‌خوین و جاشاندن بۆ كوردی باشوری كوردستان بڕه‌خسێنرێت.
چواره‌م :هیوادارم ته‌ئكید له حزبه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه كه هێشتا كه‌ركوك دڵی كوردستانه یان نا، ئه‌گه‌ر هێشتا دڵه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كه‌ت بنێریته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
پێنجه‌م : ئه‌مڕۆ له كوردستان میدیایه‌كی فراوانی ناڕوون و گه‌وجاندن هه‌یه به ئومێدی ئه‌وه‌ی له حزبه‌كه‌ی خۆته‌وه ده‌ست پێبكه‌یت و چاره‌سه‌ری ئه‌و زۆری و بۆریه بكه‌یت، كوردستان له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی میدیای فره‌تری هه‌س ، بۆنمونه نه‌رویج.
شه‌شه‌م :به دینت ڕه‌وایه له كوردستان به‌رپرس و پله داره‌كان ئه‌و هه‌موو ترۆمبێل و پاسه‌وانه‌یان هه‌بێت ، هیوادارم ئه‌مه به یاسا رێك بخه‌ن.
حه‌وته‌م: براده‌ری من با له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی تۆدا بواری ره‌خنه‌ی ئه‌رێنی زیاتر بدرێت و سنوربۆ جنێو‌و سوكایه‌تی دابنرێت.
هه‌شته‌م: له بواری خزمه‌تگوزاریدا ده‌زانی بودجه‌ی زاخۆ‌و چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند جیاوازی هه‌یه ، ئه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان ، ده‌توانی دووسایدی سلێمانی – كه‌لار ته‌واو بكه‌یت و ئاوی گۆپته‌په بگه‌یه‌نیته چه‌مچه‌ماڵ ، ئه‌وانه خه‌می 27 ساڵی خه‌ڵكن .
خاڵی تر بۆ كاتی تر.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی