سیاسەتبازانی باشوور ئامۆژگاری ڕۆژئاڤا دەکەن

21/12/2018

حاکم شیخ لەتیف

ساڵی پار ئێران و عێراق بە پاڵپشتی تورکیاش هێڕشیان کردە سەر باشووری کوردستان و لەسەداپەنجای خاکەکەیان لەدەست دەرهێنا بێ ئەوەی تۆزقاڵێک ڕای گشتی جیهانی بجوڵێت ،چونکە ئەو وڵاتانەی پشتگیری باشوریان دەکرد بێزاربوون لەم سیاسەتو بەڕێوەبردنەی باشوور
بەڵام لە ڕۆژئاڤا جارێ هیچ نەبووە ،تەنها بڕیارێکی سەرپێی ترەمپە سۆر ( بەگوتەی کاکەی مەخموری ) دەرچوە یەک دنیا ناڕەزایی ناخۆی ئەمریکاو جیهانی لێکەوتۆتەوە :
۱ـ سیناتی ئەمریکی هاتۆتە سەرخەت و بیر لە پڕۆژە یاسایەک دەکرێتەوە بۆ پوچەڵ کردنەوی بڕیارەکە
۲ـوەزیری بەرگری دەستی لەکارکێشایەوە،لەکاتێکدا هیچ بەرپرسێکی ڕەسمی باشوور نەلەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و چلەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵ نەیانوێرا هەڵوێستیکی زارەکیش دەرببڕن 
۳ـ فەڕەنساو هۆڵەنداو بەریتانیاو چەندین وڵاتی تر ناڕەزاییان دەربڕیوە
٥ـ هەر لەبەر ئەو کاریگەریانە ئەردۆغان بڕیاری دواخستنی ئۆپەرسیۆنەکەی ڕاگەیاند
٤ـ هاوسۆزیەکی جیهانی زۆر بۆ ستاتێۆی ڕۆژئاڤا دروست بوە کە دڵنیام کاریگەری لەسەر بڕیارەکە دەبێت
ئەوە دەرەنجامی قوربانیو کاری پرۆفیشناڵیو لێهاتووی و دڵسۆزی خۆیانە توانیویانە سۆزی جیهان بەدەست بهێنن 
سەرەڕای ئەوە ڕۆژئاڤا کە شۆڕشەکەیان کرد بە پشتگیری ئەمریکا نەیانکرد تاوەکو بە ڕۆیشتنی ئەمریکا قەڵەمی دەست و قاچیان بشکێ،شۆڕشی ئەوان شۆڕشێکی فیکری و بونیاد نانی مرۆڤە ،ئاشبەتاڵ لە مەزەبیا نیە
بۆ یە ڕۆژئاڤا ئەوەند بێهێز نیەو ئەوەندەش دەستەوەستان نیە سیاسیە شکستخواردوەکان ئامۆژگاری بکەن یان فرمێسکی بۆ هەڵڕیژن،ئەگەر بۆتاندەکرێت یارمەتی پارەو چەک و خواردن و هاوکای لۆجستیان بدەن ،ئەگەر نا پێویستیان بە وەعزو ئامۆژگاری نیە کەچەڵ حەکیم بوایە دەرمانی سەری خۆی دەکرد.

حاکم شێخ لەتیف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی