یەکێتی یەک بژاردەی هەیە

یەکێتی یەک بژاردەی هەیە

دەلیل جەمال


794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەسەرو بەندی دانوستان و گفتوگۆکان بۆپێکهێنای حوکمەتی ئایندەی هەرێم و ڕێککەوتنەکان ئاسان نین دوای ئەوەی یەکێتی مەرجی شەراکەتی ڕاستەقینەی هەیەو پارتیش هێشتا مل بۆ خواست و داوای یەکێتی نادات و ئەم قۆناغە یەکێتییەکی بزێو لەبەردەمیدا وەستاوە.
کە وەک ڕابردوو ناچێتەگفتوگۆو وەک ڕابردوش ناچێتە ژێر هەژموونی خواستی پارتی و خۆی بەشەریکی ڕاستەقینەدەزانێت بەجۆرێک خۆی بەبەشێک لەماڵ دەزانێت و چاوەڕێی مەرحەمەت نییە.

پارتیش دوای ڕووداوەکانی ڕابردوو وەک فاکتی تۆڵە مناوەرە بەڕکابەرەکەی دەکات گەرچی لەپش ڕاگەیاندن و وتارەکانی هەردوولا شتێکی جیاهەیەو ناوترێت، بەڵام لێرەو لەوێ قسە لەسەر دوو بژاردە دەکرێت لەبەردەم یەکێتیدا ئەویش بژاردەی (دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن) پێموایە زیاتر هێنانی بژاردەی دووەم واتە ئۆپۆزسیۆن بۆ یەکێتی قسەو بژاردەیەکی مەتاتی و ناواقعییە هێندەی مەبەست مەدلوولی پشت ئۆپۆزسیۆنە.

ئەوەی لەبەردەم یەکێتیدایە یەک بژاردەیە وزیاترنییە ئەویش بژاردەی بەشداری حوکمەتە بە ئیدیۆمی شەراکەتی ڕاستەقینە
چونکە ئەوەڕاستییە یەکێتی دەبێت لەدەسەڵاتدابێت ،بەواتای ئەوەنا یەکێتی ناتوانێت ئۆپۆزسیۆن بێت بەڵکوو لۆژیک و واقع ئەوەدەڵێت کەیەکێتی پایەیەکی گەورەو بەهێزو گرنگی حوکمەتە و هۆکارەکانی ئەم ڕاستییە لای خوێنەر ڕوونە پێویست بەشیکاری ناکات خۆ گەریەکێتی بویە ئۆپۆزسیۆن واتە حوکمەت پێکنەهاتووە،خۆگەر یەکێتی ڕازی نەبێت و نەچێتە ژێرباری پارتی خۆی بۆخۆی واتە حوکمەتێک نییە گەر پارتیش لەدەرەوەی یەکێتی بەفلتەری دیکەدا حوکمەتی پێکهێنا ئەوا حوکمەتێکی نیمەچەو دواجار گەڕانەوەیە بۆ قۆناغی دوئیدارە .

ئەمە لەکاتێکدا یەکێتی خۆشی بیەوێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن واقع شتێکەو خەیاڵ و ویست شتێکی دیکەیە هێشتا قۆناغی دوو یەکەم و بێبەدیلە کەواتە یەکێتی تەنها بژاردە بەشداری ڕاستەقینەیە لەحوکمەت و بژاردەی تری لەبەردەمدا نییەو
ئەوەش باس لەبژاردەی دیکەدەکات قسەیەکی پەرچەکردارەو بەواتای ئۆپۆزسیۆن بوونی یەکێتی نایەت بەڵکو بەواتای پێکنەهێنانی حوکمەت دێت.
ئەم بابەتە تەحلیل و تەئویلی حەزو خواستی زاتی نییە بگرە ڕاستییەو دیفاکتۆی هەرێمە.
دەلیل جمال



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved