وێر ئاڕیو فرۆم!

وێر ئاڕیو فرۆم!

بەهرۆز جەعفەر


256 جار خوێندراوه‌ته‌وه


له‌م غوربه‌ته‌ به‌نزیكه‌یی ڕۆژانه‌ پێت ئه‌وترێ وێر ئاڕیو فره‌م Where are you from "خه‌ڵكی كوێیت؟. له‌ كوێوه‌ هاتوی؟". پێت كوفره‌ بڵێی له‌ عێراقه‌وه‌ هاتوم...ئه‌شبێت بڵێی " له‌ عێراقه‌وه‌ هاتوم"...
فاكته‌ره‌كانی نه‌بون به‌ "هیچ" ی كورد لای ناوه‌نده‌كانی دونیا ڕۆژانه‌ باس ئه‌كرێ، لای كورد خۆی نه‌بێت!. چونكه‌ دونیا نازانێ ئه‌م حه‌شاماته‌ كێن و چیان ئه‌وێ!. نیوه‌ زیاتریان ده‌نگ به‌ حكومه‌ته‌كه‌یان ناده‌ن، نیوه‌ زیاتریان هه‌موو شتێك ئه‌فرۆشن له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان... نیوه‌ زیاتریان بۆ موزایه‌ده‌و به‌ ئارگیومێنتی بێ بنه‌ما باسی كوردبونی خۆیان ئه‌كه‌ن. كورد، دیارده‌یه‌كه‌ ئیزافه‌یه‌كی نییه‌ بۆ ئه‌م دونیایه‌، وا ئه‌زانێ ئه‌بێت هه‌موو كاتێك دونیا ببێ به‌ پاسه‌وانی ئه‌و و فریای بكه‌وێ.
ئیتر ئه‌وه‌ ڕادیۆ سه‌وایه‌، خۆمان تێكداوه‌، ئێژین، شتێك هه‌یه‌ پێی ئه‌لێن هێزی زیره‌ك-Smart Power و هه‌روه‌ها نه‌رمه‌ هێز Soft Power بۆیه‌ ئه‌بێت لۆبی دروست بكرێ بۆ كوردو، زانكۆ و ماركێتینگ و تینك تانكی پێشكه‌وتو له‌ ناوه‌نده‌ دیاره‌كانی دونیا بكرێته‌وه‌ به‌ پاره‌و داهاتی كوردستان و، هاندان بۆ وه‌رشه‌ی بچوك ده‌ست پێ بكا تا به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ قۆناغی له‌وه‌ڕگاو كشتوكاڵ و په‌یوه‌ندی خوێنه‌وه‌ كورد بچێته‌ قۆناغی پیشه‌سازی مۆدێرن و....تادوایی. كادره‌ باڵاكه‌ی حیزبیش له‌بری بڵێ سوپاس بۆ خه‌مخۆریت، ئه‌ڵێ: ئه‌مه‌ بۆ دكتۆر به‌رهه‌می هاوڕێت باس بكه‌!.
ئیتر ئه‌مه‌ كوردستانه‌، هه‌مووی له‌چاوی موئامه‌ره‌وه‌ سه‌یری ئه‌وه‌ی تر ئه‌كا...دڵی لای ئه‌وه‌یه‌ چۆن ڕێگه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئه‌وه‌ی تر بگرێ و سه‌ر نه‌كه‌وێت. جا ئه‌مانه‌ هه‌قیان ئه‌وه‌یه‌ پێیان بێژی وێر ئاڕیو فرۆم به‌ كوردییه‌ په‌تیه‌كه‌ی: تۆ هی كوێیت!؟.

"به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved