جەنگی جیھانی سێھەم ودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

جەنگی جیھانی سێھەم ودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

فرمان زاهر


644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ڕۆژھەڵاتی ناوەراست بە کۆمەڵێ گۆڕانکاری و مەترسی خێرا تێدەپەرێت کە تەنانەت لە پێشبینی چاودێرانی سیاسیش بە دەرە بۆیە ململانێکان لە نێوان ئەمریکا و روسیا تە واو چڕبونەتە وە و وڵاتانی ھە رێمایەتیش بە شێکن لەو ململانیانە بۆیە ئەوەی دەیبینین کە لەم ململانیانە داسیاسەتێکی سەرکەوتوی پەیڕە و کردوە بەرەی ڕوسیاو ھاوپەیمانە کانیەتی روسیا بە تە واوی ھە ژمونی خۆی سەپاندوە بە سەرناوچەکەدا وە ئەمەش لە سوریا بەڕونی دیارە وە ئامانجی روسیا لەململانێیە جگە لەبونی ئامادەیی سیاسی وسەربازی زیاترئامانجە ئابوریەکەیەتی چون روسیا بەوردی کاری کردوە لەسەر ئەوەی بە دیل بۆ نەوت وگازو وزەکەی دروست نە بێت بە تایبەتیش ھە ناردەی بۆ ئەوروپا ھە میشە وەکو کارتێکی فشاربەرامبەر وڵاتانی ئەوروپا بەکاری بھێنێت چون ئەمریکا لە م ساڵانە ی دوایداھەندێک ھە وڵی دا لەرێگەی کوردستانی باشورو و ڕۆژئاواوەبە دیل بۆ پرۆژەی ناباکۆ بدۆزێتەوە  بەڵام ڕوسیا ھەر زوو لە ڕێگەی تورکیاو سوریاوە شکستی بەوھەوڵە ھێنا خۆشی بە خێرایی کۆمپانیای روسنەفتی ناردە ھە رێمی کوردستان وگرێبەستی لەگە ڵ ئیمزاکردن ئەوەی جێگەی پرسیارو ھەڵوێستە لەسەرکردنە ھەڵوێستی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیەتی چون ئە وەی دەبینرێ تا ئێستا ئەمریکا ڕوئیایەکی ڕۆشنی دیارنیە لە مەڕ دۆخی سوریاو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی جێگای سەرنجی چاودێرانی سیاسە بڕیارە لەناکاوەکانی دۆناڵدترامپە کە ئەمەش بۆتە ھۆی نیگەرانی لای وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەمریکا بەتایبەتیش وڵاتانی ئەوروپا کە ھەنێکیان بەگومانەوە لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەڕوانن ساردبونەوەوخاوی پێوە دیارە بۆیە بڕیارە چاوەڕوانەکراوەکانی ترامپ ھەرلە کشانەوە لەبەرنامە ئەتۆمیەکەی ئیران و ڕاگەیاندنی سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەداو تازەترینیشیان بڕیاری کشانە وە بوو لە سوریا کە ئەم بڕیارە کۆمەڵێک پرسیاری جدی دەوروژێنێت لە وانە ئایا ئەمە دوبارەکردنەوەی ھە مان سیناریوی عێراق و کوێتە؟یان ئایا ئە م بڕیارەی ترامپ پەیوەندی بەدۆخی ناوخۆی ئەمریکاوە ھە یە بۆمەبەستێ راکێشانی سۆزی ھاوڵاتیانی ئەمریکی بۆبانگەشەی ھەڵبژاردن کە پێشتر دیمەکراتەکان ئەزمونیان کرد بە کشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق یاخود ئایا ئەمە ڕێکەوتنێکی ژێربەژێری ترامپ وئەردۆغانە ئەمە و چەندین پرسیاری تر لە داھاتودا رون دەبنەوە .ھە رچی تورکیاشە دە یە وێت رۆڵی باشترو دەسکەوتی باشتری ھە بێت لەم ململانیانە بۆ ئە مەش تورکیا کۆمەڵێ کارتی فشاری بە دەسە وەیە لەلایەک ھە ڕە شەی جوڵاندنی ھێز دەکات بەرامبەر ڕۆژئاوا لەلایەکی تر کەیسی خاشقچی بەرامبەرسعودیە بەکار دێنێ و وەدەیەوێت سعودیە و ئەمریکا لێک دوربخاتەوە وە لەلایەکی ترەوە کارتی بونی پەکەکە لە شەنگال وکارتی ئاو لە داھاتودابەرامبەر عێراق بە کاردە ھێنێ . به لام ئه وه ى تا ئيستا بينيبيتمان عاقلى ايرانه و سه يركردنى دؤخه كه يه كه پلانيان چيه بؤ ئيستا و داهاتوو ايران دلخوشه به سنور به زاندنى  خاكى سوريا له لايه ن سوپاى توركياوه وه دلخؤشه به بئ هيزكردنى كوردانى رؤژئاوا و به هيزبونه وه ى ده سه لاتى به شار ئه سه دى سه رؤكى سوريا و به هيز كردنى پيگه ى خؤى له رؤژهه لاتى ناوه راست كه ئه مه ش ده بيته شكست پئ هينانى پلانى داهاتووى ئه مريكا له رؤژهه لاتى ناوه راست  له دواى داعش ، به لام ئه وه ى ايران بيرى بؤى ده چئ ته نيا به هيزكردنى ده سه لاته كانى خؤيه تى له رؤژهه لاتى ناوه راست به هاوكارى روسيا ئه وه ى تا ئيستا ايران ويستويه تى به ده ستى هيناوه و ئامانجى خؤى به باشى پيكاوە.

 كه ده بينن له ئيستادا ٪٥٠ی خاكى عيراق ئه و به ريوه ى ده بات و بريارى ليوه ده دات دژى ئه مريكا و هاوپه يمانانى به تايبه ت ئه مريكا و ئيسرائيل و ولاتانى سونه نيشن، بەڵام پرسیاری جدی ئەوەیە ئایاعێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە کوێی ئەم گۆرانکاری و ململانێیانەدان ئایا سەرکردە و بڕیاربەدەستەکانی کورد خەریکی داڕشتنی نەخشەو پلانن لە بەرژەوەندی کورد بۆ ئەم ئەگەرو گۆرانکاریە خێرایانەی دێنە پێش یاخود تازە خەریکی ھەڕەشەکردنی دوئیدارەیی وململانێی حیزبین و لە بەغداش خە ریکی ملشکاندن و بچوکرنەوەی یەکترن بۆیە لە م قۆناغە ھەستیارەدا لە ھەموو کات زیاتر پێوستمان بەیەکخستنی نێوماڵی خۆمان ویەکڕیزی نیشتمانی ھە یە بۆیە پێویستە پەیوەندیەکانمان لە گە ل عێراق بەرەو پێش بە رین ولەسەر بابەتەکانی کێشە لەسەر بگە ینە رێکەوتن بۆیە ئێمە لە بەغداد کۆمە ڵێ پۆستی گرنگمان بە دە ستەوەیە کە دە توانین لە بەرژەوەندی میلەتەکەمان بە کاری بھێنین سە رەکیترینیان پۆستی سەرۆک کۆمارە کە د.بەرھەم بەڕێوەی دەبات.

دکتۆر بەرھەم کەسایەتیەکی سیاسی وریاو بە سەلیقە و بە ئەزمونە خوێندنەوەیەکی وردی واقعی ھەیە بۆ دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وپەیوەندی و دبلۆماسیەتێکی باشی ھەیە لە سە ر ئاستی دنیا بۆیە پێویستە تە واوی ھێزە کوردیەکان پاڵپشتی بکەن لە ھە وڵەکانی نەوەک بە پێچە وانەوە ھە وڵەکانی بچوکرێتەوەو تە نانەت بایکۆتی کاروچالاکیە دبلۆماسیەکانی بکرێت لە ڕاگەیاندنەکانیانەوە بۆیە من دڵنیام سەرۆک کۆمار دەتوانێ ھاوسەنگی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاواو ئیقلیمی رابگرێت سە بارەت بەعێراق و ھەرێمی کوردستان وە وڵاتەکەمان دوربخاتەوە لە ھەر ھەڕەشەو پلان و ئەگەرێکی نە خوازراو وە دڵنیام ئەگەر تەواوی ھێزە سیاسیەکانی ھەرێم پشتیوانی بن و گرفتی بۆ دروست نەکەن دۆخی ناوچە دابراوەکان ئاسایی دەکاتەوەو کێشەی موچە و بوجە چارەسەر دەکات وھاوسەنگی نێوان پێکھاتەکان دەپارێزێ و دە بێتە پارێزەری دەستور بۆ تەواوی عێراقیەکان



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved