ئایا کابینەی نۆیەم بەزوویی پێکدەهێنرێت؟

ئایا کابینەی نۆیەم بەزوویی پێکدەهێنرێت؟

ئیبراهیم محمد


389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئەمجارە کابینەی نۆیەمی هەرێم، لەبەردەم کۆمەلێک ئاستەنگدایە،کە چاوەڕوان ناکرێت بەزوویی پێکبهێنرێت،وا پێدەچێت لایەنەکان بکەونە بینەوبەردەی زۆر و کێشمەکێشی قوڵ ،  نەرمی و توندی،تا ڕادەیەی وەستانی  گفتوگۆکانیش بۆ ماوەیەک!
پارتی و یەکیەتی ،دوو هێزی ئەساسیین،هەریەکەیان ئەجێندا و خواستی خۆی هەیە،لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت و بەشداریکردن تیایدا،پارتی دەیەوێت باڵبکێشێت بەسەر حکومەتدا ، تەواوی جومگە ئەساسیەکان کۆنترۆڵ بکات،هەر بۆیەش کاندیدی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی دیاریکرد ،وەک براوەی هەڵبژاردن،بەبێ ئەوەی شتێک لەو بارەیەوە بهێڵێتەوە بۆ مناقەشە و واقیعی سیاسی هەرێمی کوردستان!
یەکیەتیش،وەک میراتگرێکی ئەساسی رزگاری کوردستان و خاوەنی شۆڕەش و دامەزرێنەری دامودەزگاکانی حکومەت، ئەمجارە دەیەوێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکاتەوە،دەیەوێت سیاسەتی بێ دەنگ و دڵڕازیکردن بەکۆتا بهێنێت،نایەوێت چیتر لەگەڵ مەسەلەکان بڕوات و لەئاستیاندا بێ هەڵوێست بێت!
ئاستەنگەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم،خۆی دەبینێتەوە لەوەرگرتن و شێوەی بەڕێوەبردنی مەلەفەکانی( سامانە سروشتیەکان و دارایی وئەمنی و پەیوەندیەکان) ،لەگەڵ شێوەی حوکمڕانیەتی لەهەرێم،پارتی دەیەوێت هەردوو جومگەی جێبەجێکردن( سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت) بۆ خۆی بێت ،یەکیەتیش بەشداریکردنێکی شکڵی بکات و ڕازی بکات بەسەرۆکایەتی پەرلەمان و هەندێک پۆستی تر،بەڵام پێ ناچێت یەکیەتی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەربگرێت و دانوستان لەسەر وەرگرتنی پۆستەکان بکات،بەڵکو مەبەستیەتی لەورد و درشتی مەلەفەکان هەم ئاگاداربێت،هەم بڕیاری هەبێت،  وە هاوبەشی کرای هەبێت لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی دام و دەزگاکانی حوکمڕانی!

دوو ئاڕاستە و بۆچوونی زۆر لێک دوور و جیاواز چاوەڕوان ناکرێت بە ئاسانی کابینەی نۆیەمی لێ بەرهەم بێت،پارتی لە ئاوازێک و یەکیەتیش لەئاوازێک،پارتی بەژمارەی کورسی قسە و گفتوگۆ دەکات،یەکیەتیش بەئەمری واقیع، واتەکێشەکان قوڵ و بنەڕەتیین،بەئاسانی ئەنجامیان نابێت!

سیاسەت و بڕیاری ئەمجارەی یەکیەتی بەئاڕاستەی هاوبەشی ڕاستەقینەیە ،لەحوکمڕانی هەرێمدا،نەک بەشداری بەهەندێک پۆستی شکڵی،ئەمەش هێڵی جیاوازییەتی لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو،پارتیش بەپێی قسەکردن و بڕیارەکانی بێت،وا دەردەکەوێت نیەتی ئەوەبێت، بەتەواوی دەست بەسەر جومگەکانی حوکمڕانیدابگرێت،لەولاشەوە یەکیەتی دەیەوێت هەم هاوبەشی ڕاستەقینە بێت ،هەم سەرۆکایەتی یەکێک لەجومگەکانی جێبەجێکردن لە( سەرۆکایەتی هەرێم یا حکومەت) لەبەردەست بێت!

ئاڕاستەی گفتوگۆکان ئەوەیە،پارتی دانوستاندن دەکات، لەسەر بەشینەوەی پۆستەکان  ،هەموو هەوڵێکیش دەدات بەڕازیکردنی یەکیەتی و گۆڕان ،بەو ئامانجەی،دواتریش یاریەکان لەپەرلەمانەوە ئەنجامبدات و یاساکان بەزۆرینە تێپەڕێنێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەی کورسیەکانی  ،وە نزیکایەتی  لەگەڵ هەندێک لایەن و لیستی کۆتاکان،بەڵام گرفتی بەردەم پارتی واقیعی ئێستای هەرێمی کوردستانە،کە یەکیەتی قەڵەمڕەوی ناوچەیەکی فراوانە،بەئاسانی ناتوانرێت  فەرامۆش بکرێت ،لەولاشەوە یەکیەتی ئەوەندەی مەشغولی هاوبەشی ڕاستەقینەی پێکهێنانی حکومەتە،ئەوەندە مەشغولی پۆست نییە،کە پارتی لەکابینەکانی تر ئەم هەلەی قۆسبۆوە،واتە یەکیەتی دەیەوێت هەیمەنەی خۆی دیاربێت بەسەر مەلەفی سامانە سروشتیەکان و دارایی و ئەمنی و پەیوەندیەکان و سیستەمی حوکمڕانیی لەهەرێمدا!

بەپێی واقیع گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دوور و درێژدەبن،هەر لایەنە دەیەوێت ئەسپی خۆی تاوبدات،بەڵام واقیع ئەوەیە دەبێت یەکیەتی و پارتی هاوبەشی ڕاستەقینەبن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم!



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved