ئایا بارزانی و تاڵه‌بانی سەبارەت بە ڕۆژئاوا تەماشاکەرن ؟

ئایا بارزانی و تاڵه‌بانی سەبارەت بە ڕۆژئاوا تەماشاکەرن ؟

 


676 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا  هەلومەرجی کورد لە ڕۆژئاوا سەختر بووە. بەلام،  ئەوە یەکەم جار نییە، گەلی کورد لە مێژوودا بە هەلومەرجی هاوشێوەدا تێپەرێت.  کورد لەسەردەمی کۆماری مەهاباد و شۆرشی ئەیلولیش دوچاری هەلومەرجی پشتتێکردنی هێزە نێودەولەتیەکان بووە.  بەڵام،  ئەم جارە  جیاواز لە دوو جاری ڕابردوو کورد چانسی ئەوەی هەیە چارەنوسی لە ڕۆژئاوا جیاواز بێت لەوەی بەسەر کۆماری مەهاباد و شۆرشی ئەیلول هات.

بەپشت بەستن بەخۆڕاگری شۆرش لەڕۆژئاوا، هەروەها بەهۆی جیاوازی  ئەم سەردەمە و سەردەمی ڕابردوو  یەك زەرە گومانم نییە کە هەلومەرج لە ڕۆژئاوا وەك ڕابردوو نابێت.  جگەلەمەش، سەرکردایەتی سیاسی کورد لە رۆژئاوا هیچ پشێویەك و سەرلێشوایەکی   پێوە دیارە نییە سەبارەت بەم هەلومەرجە نوێیەی لە ڕۆژئاوا هاتۆتە پێش.  ئەوان لەبیری ئەوە دان کە چۆن ئەو سەردەمە نوێیە تێپەرێنن بەکەمترین لێکەوتە نەك خۆ بەدەستەوەدان.  

پرسیاری گەوەرە ئەوەیە، ئایا ڕۆژئاوا تەنیایە ؟ ئایا بارزانی و تالەبانیەکان ڕۆژئاوا بەتەنیا جێدێلن و لێدەگرێن کۆمۆنەی کوردان، کۆمۆنەی ڕۆژئاوا گورگوانخواردی بێت ؟ 
لەسەردەمی ئەفسانەی خۆڕاگری کۆبانێ، تالەبانیەکان شانازیان بەوە دەکرد کە ئەوان کۆبانێان تەنیا جێنەهێشت.  ئەوان چەکەو پێداویستی جەنگیان بە پارەی خۆیان نارد بۆ برا وخوشکانیان لە کۆبانێ. 

هەر لەو سەردەمە، بارزانیەکانیش شانازیان بەوە دەکرد، شەرەفی پشتیوانی لە کۆبانی هەر هی تالەبانیەکان نییە، ئەوە ئەوان بوون لە ڕێگای فرۆکەخانەی نێو دەولەتی هەولێرەوە ڕێگایاندا یارمەتیەکان بگاتە کۆبانێ. 

لە ڕابردوو گومان هەبوو لەسەر هەلوێستی تالەبانی و بارزانیەکان.  دەوترا ، پالپشتی تالەبانیەکان لە کۆبانی لەسەر داوای ئێران بووە بۆ سنووردانان بۆ دەسەلاتی تورکیا لە سوریا. هەروەها، دەوترا  گواستنەوەی یارمەتیەکانی یەکێتی بۆ  ڕۆژئاوا لە ڕێگای فرۆکەخانەی هەولێر لە سەر داوای هێزی هاوپەیمانان بووە.   ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم گومانانە بڕەوێنەوە. 

ئێستا کاتی ئەوەیە نەك تەنها گومانەکان لەسەر هەلوێستی نەتەوەیی ڕابردووی  یەکێتی و پارتی بسرێتەوە لە ڕێگای پالپشتی لە ڕۆژئاوا، بەلکۆ کاتی ئەوەش بارزانی و تالەبانیەکان  وەك دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بیسەلمێنن  کە ئاستی بیرکردنەوەی ئەوان زۆر گەورەترە لە دەسەلاتی عەشیرەتێك و ناوچەیەك. پێویستە بیسەلمێنن کە ئەوان گەورە وەك نەتەوە بیر دەکەنەوە.  پێویستە بارزانیەکان و تالەبانیەکان لەوە تێبگەن کە شكستی کورد لە ڕۆژئاوا شکستی ئەوانیشە. 

 ئێستا کاتی ئەوەیە تالەبانیەکان بڕیار بدەن لە نێوان گوێرایەلی ئێران و بێدەنگی هەلبژرادن لەگەل پشتیوانی کورد لە ڕۆژئاو ا کامیان هەلەدەبژیرن. 

ئێستا کاتی ئەوەیە بارزانیەکان لە نیوان پشتیوانی لە تورکیا و دەستوپێوەندەکانیان  کە بەکەم سەیری بارزانی دەکەن و ئۆردوگان بەبارزانی دەلێت  "  کەسی بچوکە و ناتوانێت گەوەرە بێت "   لەگەل پشتیوانی  شۆرشی کوردانی ڕۆژئاوا  کامیان هەلدبژێرن.  

لە چەند ڕۆژی داهاتو ڕەنگە میژوو دروست بێت.   فرەسەتی ئەوە دەرکەوێت سپی و ڕەش لێكجیابکرێەوە.  لە چەند ڕۆژی داهاتوو، هەلوێستی نەوەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و مام جەلال لە گەل نەوەکانی مەلا مستەفا  سەبارەت بە هێرشی تورکان بۆسەر کوردان لە مەحەكدایە . دەردەکەوێت ئەوان وابەستەو  ژێردەستی فارس و تورکانن یان لایەنگری کوردان ؟ ئەوان ڕۆژئاوا بەتەنیا جێدەهێلن یان نە ؟  ئەوان دەسەلاتخوازن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەژین یان دەیانەوێت بەگەورەیی بژین و خەون و ئاواتی  بەرپرسیارەتی بەرگریکردن لە میلەتێکی چەند ملێۆنیان لە کۆڵ هەلگرتووە. بەم زووانە  دەردەکەوێت کورد وتەنی کێ  "جاشە"  ؛  چاوەڕوان بن .



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved