2019و چەند پرسیارێكی سادە

2019و چەند پرسیارێكی سادە

لەتیف فاتیح فەرەج


179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئاخۆ لە 2019 شدا چاوی كامیرۆن دیازو سمتی كارداشیان و لێوی ئەنجلینا جۆلی دەبنە هەواڵی بەردەوامی میدیاكان ،یان بڕانەوەی شەڕو نەمانی برسێتی لە ئەفریقیاو ئاسیاو شوێنەكانی تری دنیا .

كامیان زیاتر ناچاری هەڵوەستەو بەرپرسیارەتی بەردەم ئاكارمان دەكەن ، خۆ ڕوتكردنەوەی ئەكتەرێكی تازەی هۆلیود ، یان بە ناچاری فرۆشتنی شۆخ و شەنگێكی ئەفغانی لە پێناوی نان دا لە لایەن خانەوادەكەیەوە .

تۆ بڵێی لە 2019شدا دۆناڵد ترەمپ لە سەر كورسی دەسەڵات بێت و پشت بكاتە هاوپەیمانێكی تری و تەنها خەیاڵی لای ئەوە بێت چەند قازانج دەكات .

ئاخۆ لە 2019شدا كوردەكان هەر مەترسی لە ناوچوون و سڕینەوەیان لە سەرەو ئەردۆغانیش هەر بەردەوامە لە سەر هەڕەشەكانی لە كورد،یان 2019 ئاشتی باڵدەكێشێت بە سەر ناوچەكەدا .

لە ساڵی 2019دا كامیان بۆ میدیاو كۆمپانیاقازانجویستەكان گرنگن هەواڵی شەڕ ، یان هەواڵی ئاشتی ، ئەی بۆ پارتی كامیان گرنگە گەڕانەوە بۆ دڵی كوردستان ، یان فرۆشتنی نەوتەكەی هاڤاناو بایحەسەن .

ئاخۆ لە 2019شدا كامیان خۆشەویستن لای حزبەكانی كوردستان ، خەڵكە پاك و بێگەردو بە هەڵوێستەكە ، یان جنێو فرۆشەكانی دەربار، ئەوانەی جگە لە جنێو هیچی تر نازانن.

دەچینە 2019ەوە بێئەوەی هیچ روناكیەكی ئەوتۆ لە ئاسۆوە دیار بێت ، دەچین و هێشتا ئاپۆ" یەخسیری توركانە " ، هێشتا نادیا موراد نەیتوانیوە برینەكانی شەنگال بە تەواوی دنیا بناسێنێ‌ .دەچینە 2019ەوە بەڵام..

لەتیف فاتیح فەرەج 



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved