كێبڕكێى
ئاشكرا و هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و ديمه‌شق له نێو سه‌ركردايه‌تييه‌كانى وه‌ك سودان و
توركيا، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه سياسييه‌كانى سه‌ر ئه‌رزى واقع دێنه‌وه و هاوته‌ريبن،
ئه‌وه‌ش ته‌نها دانپێدانانه به ئه‌مرى واقعدا. توركيا به گرتنه‌به‌رى سياسه‌تێكى
باش و هاريكارى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و ده‌ستبه‌رداربوون له ئۆپۆزسيۆنى سوريا، زياتر
له ساڵێكه به‌خشكه‌يى له ديمه‌شق نزيك ده‌بێته‌وه.
ڕاستيه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه ئه‌وه‌ى
ئۆپۆزسيۆنى سورياى له‌ناوبرد ڕ‌ژێمى سوريا نه‌بوو، ميليشياكانى ئێرانيش نه‌بوون، چه‌كى
ئاسمانى ڕوسياش نه‌بوو، به‌ڵكو حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره بوو.
نزيك بوونه‌وه‌ى توركيا
له ئێران و ڕوسيا و كشانه‌وه‌شى له ديمه‌نى پێشووى سه‌ر گۆڕه‌پانى سوريا بووه
هۆى هه‌ره‌سهێنانى ئۆپۆزسيۆن له ڕووى سياسى و سه‌ربازييه‌وه،
به‌و پێيه‌ى توركيا
ئامێزه گه‌رمه‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنى چه‌كدارى سوريا بوو له‌وساوه‌ى له 2011 وه شۆڕشه‌كه‌ى
خۆيان ده‌ستپێكردووه.
كشانه‌وه‌ى
توركيا له پاڵپشتيكردنى پڕۆژه‌ى ئۆپۆزسيۆنى سوريا (ئۆپۆزسيۆنى نيشتمانى نه‌وه‌ك
چه‌كداره جيهادييه‌كان) به نزيكه‌يى كۆتايى به كۆسيسته‌مى مه‌يدانى ئه‌و هێزه
هێنا، له‌و ئۆپۆسيۆنه‌ش ته‌نها چه‌ند لايه‌نێكى كه‌م مانه‌وه كه توركيا ئه‌وانيشى
به‌كرێگرت بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه كوردييه‌كان. چه‌ند سه‌ركرده‌يه‌كى سياسى
ئه‌و ئۆپۆزسيۆنه‌شى له خاكى توركيا وه‌ده‌رنا كه پێشتر له ئه‌سته‌مبوڵ نيشته‌جێبوون.
ئێستا
له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع هه‌ڵوێستى تازه دروست بوون كه وا پێده‌چێت شۆكهێنه‌ربن؛
ئێستا ئه‌نقه‌ره نزيكتره له ڕ‌ژێمى سوريا و ئێرانه‌وه، دژ به بوونى ئه‌مريكايه
و دژ به ئۆپۆزسيۆنى سورياى ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات ده‌جه‌نگێت. هه‌رچه‌نده به‌رپرسه
توركه‌كان بۆ ئه‌م كاره تازه‌يان دژ به ئۆپۆزسيۆنى سوريا پاساوى ئه‌وه دێننه‌وه
كه زۆرينه‌يان له كورده‌كانن و ئه‌مه‌ش ڕاسته، به‌ڵام كۆى ڕووگه و ئاراسته‌كانى
توركيا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جياوازه‌كان له‌سه‌ر هاوپه‌يمانيه‌تى تازه‌ى له‌گه‌ڵ
تاران و ڕوسيا به‌نده له ناوچه‌كه كه وا پێوويست ده‌كات ئۆپۆزسيۆن كۆتايى
پێبێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌بوو كه واشنتۆن له‌باره‌يه‌وه هۆشدارى دايه ئه‌نقه‌ره‌كه
پێى وايه هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌كانى توركيا دژ به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا
و هاوپه‌يمانى ناتۆيه كه توركياش ئه‌نداميه‌تى. نموونه‌ى ئه‌مه‌ش شێلگيرى و
مكوڕبوونى توركيايه له كڕينى سيسته‌مى ڕۆكێتى "ئێس-400" ى ڕوسى كه
واشنتۆنى توڕه‌كردووه، واش چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌لێنى نێوان ئه‌و دوو هاوپه‌يمانه
دێرينه (واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره) گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر بێت. هه‌روه‌ها شێلگيرى
توركيا له نزيكبوونه‌وه له ئێران و بازرگانيكردن له‌گه‌ڵيدا پێنوێنێكه (مؤشر)
له‌سه‌ر سرووشتى ئاراسته و ڕووگه‌ى توركيا له ناوچه‌كه و به تايبه‌تيش سوريا.
سه‌ردانى
عومه‌ر به‌شيرى سه‌رۆكى سودان بۆ ديمه‌شق ته‌نها به‌هايه‌كى سيمبولى هه‌يه ، ئه‌مه‌ش
له چوارچێوه‌ى ئه‌و جوڵه فرانه دێت بۆ بره‌وودان به وێنه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى
سه‌رۆكى سوريا، ووڵامدانه‌وه‌يه‌كيشه بۆ ئه‌مريكييه‌كان كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ى
ڕۆسيا بۆ پرسى سوريا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه به
دووباره پشتيوانيكردنى ڕ‌ژێمى سوريا. جا
هه‌رچه‌ند ئه‌مريكا خۆى بنيخێنێت و په‌له‌پڕوزه‌ش به‌ملاولادا بكات، له گه‌ڕى
كۆتايدا به مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ڕ‌ازى ده‌بێت.
دۆخى
باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سورياش له قوڕوليته‌ى سياسيدا چه‌قيووه. نزيكبوونه‌وه‌ى
توركيا له ئه‌سه‌د له‌زيادبووندايه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه كه واشنتۆن ده‌يه‌وێت به‌رى
لێبگرێت، كه‌چى هه‌وڵه‌كانى بێهوده‌ن و سه‌ركه‌وتوونه‌بوون، بۆيه له‌وانه‌يه
ناچاربێت ڕێگه به هێزه‌كانى توركيا بدات بچنه منبجه‌وه كه ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ى
چوونه‌ناوى ده‌كات هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا پێشى ناخۆش بێت. وه‌لى بۆچى واشنتۆن پشت
به كورده‌كانى سوريا و هۆزه عه‌ره‌بييه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره ئه‌نقه‌ره توڕه ده‌كات،
هۆكاره‌كه ئه‌وه‌يه كه واشنتۆن هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌ى نييه و ئه‌نقه‌ره‌ش به
به‌رپرسيارى به‌زينى ئۆپۆزسيۆنى سوريا ده‌زانێت دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارييان
بوو. توركيا له ناوچه‌كه دژ به ئه‌مريكا ده‌جه‌نگێت، ئه‌و پاشكۆكانى له چه‌كداره‌كانى
ئۆپۆزسيۆنى سوريا به‌كاردێنێت وه‌ك"بڕۆكسى" يه‌ك بۆ جه‌نگان له دژى "بڕۆكسى"
ئه‌مريكى – ئه‌پڵيكه‌يشنێكى ئه‌نته‌رنێتييه بۆ كردنه‌وه‌ى پێگه ئه‌له‌كترۆنييه
شاراوه‌كان - كه له كورد و عه‌ره‌به سورييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات پيكدێن.
له‌ولاشه‌وه
ڕوسه‌كان مكوڕن له سه‌پاندنى ته‌واوه‌تى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، گوێشيان له هه‌وڵه‌كانى
واشنتۆن نييه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌ستانه- سوتشى كه داواى
پێكهێنانى ليژنه‌ى ده‌ستوورى و هێنانه‌ناوه‌ى ئۆپۆزسيۆن بۆ ناو پڕۆسه‌ى حوكمرانى
سورياى تازه ده‌كات. هه‌موو لايه‌كيش بێمتمانه‌ن له‌وه‌ى ئه‌مريكييه‌كان جديبن و
پێشيان وايه واشنتۆن له ئيداره‌دانى ته‌نگژه‌كان پشوودرێژ نييه، ئه‌مه‌ش به
پێچه‌وانه‌ى ڕوسياوه كه شێلگير و مكوڕتره و سه‌ركه‌وتووتريشه. ياخيبوونى توركه‌كان
له سوريا له هه‌مبه‌ر ئه‌مريكا به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر لاوازى واشنتۆن كه ته‌نها و
ته‌نها 3000 سه‌ربازى له ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕاتدا هه‌يه.
نووسينى : عبد الرحمن را‌شد
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی