نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر كاغه‌ز
دژ به ره‌شبگیریی‌و دنه‌دانی شه‌ڕ
واپێده‌چێت به‌هۆی هه‌ڵكشان‌و داكشانی ناكۆكییه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، فۆڕمی نوێی فشار‌و ته‌كنیكی نوێی ناچاركردن لێره‌و له‌وێ په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام یاریكردن به‌و میكانیزمه ئه‌گه‌ر له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ر‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی هه‌رێم زیندوببێته‌وه، ئه‌وه به‌ته‌نها به‌زوویربوونی سیاسی كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ره‌كانی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان‌و كریمانه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن زیاتر ده‌بێت، چونكه پارتی‌و یه‌كێتی وه‌ك دوو هێز خاوه‌نی قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌و جوگرافیا‌و هێزو ته‌نانه‌ت دڕدۆنگی رابردوشن، هه‌ربۆیه‌ش ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی ره‌شبگیریی‌و دنه‌دانی شه‌ڕ، ئه‌و ته‌كنیكه قێزراوه‌یه كه پێویسته ئاقڵمه‌نده سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌تێزه‌كانی مام جه‌لال هه‌یه، ئه‌و ئاگره به‌دووربخه‌نه‌وه.
له‌راستیدا دروشمه كۆنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئاسۆ (دروستكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌ز) ئه‌گه‌رچی به‌كارهێنان‌و ته‌وزیفه میدیایی‌و سیاسییه‌كه‌ی ئه‌وده‌می بریتی بوو له یه‌كخستنی هاوسۆزی‌و قوڵكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام ئێستا وه‌خته به‌جۆرێكی دیكه ده‌بێته دیفاكتۆ، ئه‌وه‌ی ئێستا له په‌یوه‌ندی نێوان باكور‌و باشوور، باشور‌و رۆژهه‌ڵات، باشور‌و رۆژئاوا‌و ته‌نانه‌ت له‌نێوان باشورییه‌كان خۆشیان خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، خاڵیبوونه‌وه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییانه، كورتبوونه‌وه‌ی كوردبوونه وه‌ك پابه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز، به‌ومانایه‌ی كه ئیدی هاوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی‌و پابه‌ندیمان وه‌ك فۆڕمێكی كوردبوون ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه‌و له‌سیاسه‌ت‌و ستراتیژ‌و گوتار‌و پێكه‌وه‌بوونمان به پێچه‌وانه‌ی میتۆدی رۆڵه‌كانی یه‌ك نه‌ته‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ین. ئاخر خۆ له‌و ساته‌ی به‌ری ره‌نجی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، خوێن‌و برینی هه‌زاران كاره‌سات‌و ماڵوێرانی له به‌غداد داوای یه‌كبوونمان لێده‌كات، له‌وكاته‌ی هه‌موو دنیا گره‌و له‌سه‌ر كه‌وتنی رۆژئاوا‌و بێكه‌س هێشتنه‌وه‌ی جوامێره‌كانی ده‌كات، تازه به تازه سه‌رقاڵی كۆنه قین‌و ره‌شبگیریی لایه‌نگرانی یه‌كترین.
لێدوانی به‌رپرسانی هه‌ولێرو جه‌ختكردنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گیرانی كادرانی یه‌كێتی په‌یوه‌سته به‌فه‌رمانێكی سیاسی بۆ فشار خستنه سه‌ر یه‌كێتی، ماناكانی كوردبوون‌و یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئاخر به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی كه‌ی ره‌فتار‌و گفتاری له‌و چه‌شنه‌ی لێده‌وه‌شێته‌وه كه له‌سه‌ر تێڕوانین‌و پابه‌ندی حزبی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت بخه‌یته كونجی زیندانه‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت فشار له‌سه‌ر هێزێكی دیكه بكه‌یت، له‌كاتێكدا ده‌یان رێگا‌و رێكاری دیكه‌ی سیاسیی‌و یاسایی هه‌یه، هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دۆسیانه ده‌كات نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزبی تێدایه، به‌ڵام به‌بۆچوونی من ئه‌و پرسه له‌وه گه‌وره‌ترو ئاڵۆزتره كه په‌یوه‌ندی به‌گیرانی كاره‌كته‌رێكی دیكه‌وه هه‌بێت.
هه‌فته‌ی پێشوو له‌وتارێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌سته‌می دانوستانه‌كان‌و تێكه‌ڵبوونی مه‌له‌فگه‌لی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ستام، پێموایه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و بارگرژیانه په‌یوه‌ستن به دیدگای یه‌كێتییه‌وه بۆ حوكمڕانی داهاتوو، ئه‌وه‌ی ئێستاش دێته‌ڕێی یه‌كێتی، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانی شوێنی دیكه‌یه‌و له‌سه‌ر یه‌كێتی تاقیده‌كرێته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و پرۆسه‌ی گرتن‌و ره‌شبگیرییه‌ش كه گرێدراوی راسته‌وخۆی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ناچار به‌رازیكردن‌و دانوستانی بێ مه‌رج بكات، به‌و ته‌كنیكه نه‌رێنیه‌ی پارتیش، نه‌ك ئه‌و خواسته به‌دینایه‌ت، به‌ڵكو ده‌كرێت ته‌نگژه‌كان گه‌وره‌تر بكات.
راستییه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌م وه‌ك هێزو هه‌میش وه‌ك شوێنكه‌وتوو، مامه‌ڵه‌یه‌كی راست‌و دروستی له‌گه‌ڵ فشاره‌كان كرد‌و ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان میتۆد ره‌شبگیریی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی سه‌وزدا دووباره كرابایه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئاراسته‌ی روداوه‌كان جۆرێكی دیكه‌یان لێده‌كه‌وته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌شه وه‌ستانه‌وه به‌رووی ئه‌و دیارده‌یه به‌وه نایه‌ته‌دی كه هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌یته‌وه، به‌پێچه‌ونه‌وه ده‌بێت به حیكمه‌ت‌و نه‌رمونیانی‌و له‌رێگه‌ی یاساوه، سنوورێك بۆ خوازیارانی ئاشوب‌و شه‌ڕه‌نگێزیی دابنرێت، ئه‌گه‌رنا بۆ ئه‌به‌د هه‌ر وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنینه‌وه.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی