گەرچی خەونەی گەورەی هەرتاکێکی کورد ئەوەیە چوارپارچەی کوردستان یەکبێت و ببێتە دەوڵەت خەونی تاکی کورد خەونێکی بێ مەدلوول و بێ غایەی ترە، بەڵام ئیتر خەونی سەرۆک و سەرکردەو سیاسییەکان ئەکرێ و واردە لەپشت خەونی دەوڵەتەوە غایەی ترییان هەبێت وەک بینیمان و واش دەرچوو.
ڕاستە کورد ئێستا بێ مەرجەعی نەتەوەیی و غیابی ڕابەری کردنی هەیە لەم دۆخەدا و بگرە ئەوەی وامان دەزانی دەتوانێت ڕابەرایەتی بکات و لەم قۆناغەدا ببێتە کارەکتەرێکی بەهێز و ڕزگاری خواز و بۆئایندەش بێت خەونی دەوڵەتی پێ بسپێرین.
نەک نەیان توانی و بگرە دەوڵەتیشیان وەک کارتی فشار پێچایەوە بریان و خستیانە ئاوی دیجلەوەو لەدەبەی نەوتا خواردیانەوە.
ئێستا کە ساڵانێکە شەڕی براکوژی و تاڕادەیەک ئاسەواری دوو ئیدارەیی کاڵ بووەتەوە ئەوەتا دەهۆڵ دەکوتن و کاری بۆدەکەن ئەوەتا ئەوانەی خۆیان بە ئاڵا هەڵگری نەتەوەو مەسەلەی دەوڵەت و سەربەخۆیی خۆیان بەخاوەن دەزانن دەبینین خەریکی شێواندن و شەرە گەڕەک و بەرمتەگرتنی هاوڵاتین ئاخر چۆن دەوڵەتێک؟ کەنەتوانیت لەچوار چێوەی حزب و خێزانی خۆت ڕابەری ئەوخەونە بکەیت؟
چۆن دەبێت هەوڵی گرتن و ڕفاندن بدرێت چۆن دەبێت ڕابەری نەتەوە بەقەولی خۆیان نەتانێت یاسا سەروەربکات چۆن و بەچ مقیارێک ڕێگەبدەی لەقەڵەمڕەویتا هێندە بێ یاسایی بکرێت کارگەشتبێتە ئەوەی هاوڵاتی واهەست بکات دوو ئیدارەیی باشترە واهەست بکات لە سەردەمی دوو ئیدارەیدا خزمەتی زیاتر کراوە خۆکاتێک دەوترا لە دەوڵەتی کوردی گەڕێن مەبەست ئەوەنەبوو کوردێک هەیە باوەڕی پێی نییە بەڵکو دەیزانی ئێوەکێن و چ مەعدەنێکن تێگەشتبوون لەوەی دەوڵەت و خەونی دەوڵەت بە کەسانێک ناکرێ کە نەتوانن عبووری خێڵ و عەشیرەت و بنەمالە بکات
لێرەوە ترسە گەورەکە گەشەدەکات کاتێک سوکانی پرسە نیشتیمانییەکان بدرێنە دەست تایپێک کەهێشتا لەژێر سایەیدا هاوڵاتیانی نائارام و ناجێگیربن ڕابەرو مەرجەع کاتێک دەبێت کە هاوڵاتییەکانی بپارێزێ هەموان بپارێزێ نەچێتە ژێرکاریگەری خیتابی توندی حزبەکەشی بۆیە دنەدانی بابەتی شەڕو ئاژاوە سەدان هەنگاو لەخەنی دەوڵەتیش دورکەوتینەوە پێموایە ئیتر خەونیش قورسە...
دەلیل جەمال
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی