موحەمەد حەکیم

موحەمەد حەکیم" ئایە کۆمەڵ قەرزاری ھیچ حزبێکە؟!

هێمن عەلی


471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

موحەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک دەنوسێت"
ماوەیەکە گوێبیستی چەمکێکی نوێی بێ مانا و دوور لە ئەخلاق و ئەتەکێتی حزبایەتی دەبین، کە گوایە ئەم حزب قەرزاری ئەوبێت و گەر ئەم حزب، یا ئەوی تر نەبێت، کورد، یا حزبەکانی تر ئاو دەیانبات و تەفروتونا دەبن !

لە راستیدا ھەموو حزبەکان، بە تایبەتی پارتی و پاشان یەکێتی، قەرزاری ھەموو کورد و خوێنی شەھیدانن، کە بەم ڕۆژە گەیشتون، ھەم حزبەکانیان و ھەم دەسەڵاتداران و نەوەكانیان، حیسابی خۆیان نازانن، بە درێژایی مێژوو، کوردیان توشی دەیان گرفت و کێشە و دەردەسەری کردووە، ئەوەش کە ماوەی پێشوو گوێم لێبوو كە گوایە ”کۆمەڵ قەرزاری پارتییە”، بەڕاستی پێموایە نە پارتی و نە بنەماڵەی بارزانی ئەم دەستەواژەیان قەبوڵ بێ! چونکە مێژووی نێوان سەرکردەکەو حزبەکان، لای بە تەمەن و سەرکردە پێشوەکان زانراوە و پاڕێزراوە! 

ھەرگیز وتنی ئەو جۆرە دەستەواژانەم پێ جوان نیە و خزمەت ناکات و باش نییە.. حزبی گەورە ! دایم وابزانێ خەڵکی تر و حزبەکانی تر قەرزای بن، چونکە مێژوو و رووداوەکان لە بیر نەکراون ..

ئێمە خوازیاری پەیوەندیەکی تەندروستین لە گەڵ پارتی و باقی لایەنەکان، لە حکومەت بین و یا ئۆپۆزسێۆن، پرسی پێکھێنانی حکومەت، پرسێکی جودایە و پەیوەندی بە بەرکەوتەی ھەڵبژاردنەکانەوە ھەیە، ئۆمێدم وایە نەکرێتە بابەتێک بۆ تانە لێدان لەم و لەو و ئۆمێدم وایە رێ لە لێدوان و قسەی ناشاز بگیرێت، کە کەش و ھەوایەکی خراپ بێنێتە ئارا، کە خزمەت بە تەبایی نەکات.

هێمن عەلى



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved