ئایا پێش سەرۆكی هەرێم پارێزگاری كەركوك دادەنرێت؟

ئایا پێش سەرۆكی هەرێم پارێزگاری كەركوك دادەنرێت؟

دەلیل جەمال


311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ڕاستە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دوای ڕووداوەكانی ۱٦/ئۆكتۆبەر بەتەواوەتی بەئاراستەی قوڵ ڕۆشت و دەرئەنجامیش هێشتا لەسایەی سەری ململانێكان حوكمەتی هەرێم پێكنەهاتووە، پارتی داوای جیاكردنەوەی مەلەفەكانی دەكرد و یەكێتیش مەلەفەكانی پێكەوە لەیەكپاكێچا وێنا دەكرد.

ئێستا هەنگاوەكان خێراتر كراون زەهەڵكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەكەركووك و بەڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆو لەچوارچێوەی مافی یاسایی و دەستوری ، كە لەم هەنگاوەدا پشتیوانی ئێران و ئەمریكا هەیە .

ئایامەرجەكەی پارتیش جێبەجێ بووە؟
وەك پێشتر پارتی مەرجی هەڵكردنەوەی ئاڵای كوردستان بوو لەكەركووك ئێستا پارتی كارتێكی دیكەی نەماوە تا لەدوورەوە سەیری كەركووك بكات و ڕێگربێت لەبەردەم گەڕانەوەی ئەندام و بەرپرسانی بۆكەركووك و كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك 

ڕووداوەكان ڕێككەوتنێكی ژێربەژێری هەردوولان  نەشیش بسوتێ نەكەباب.

هەنگاوی یەكەمی نییەت پاكی
لەهەنگاوی یەكەمدا هەوڵی جدی دەدرێت كێشەی پارێزگاری كەركووك یەكلابكرێتەوەو ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەی تەوافوقی و لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی سیاسی ئەنجام بدات

كاندیدی یەكێتی دابنرێت بەپارێزگار سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا پارتی بڕیاری  لەسەردەدات چونكە ڕێبوار تاڵەبانی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمارەو داواكراوی دادگایە دەكرێ پارتی ڕازی ببێت بەلادانی ڕێبوار تاڵەبانی بەكەسێكی تر لەپارتی یان لایەنی تر..

هەنگاوی دووەم چییە؟
دوای چارەسەری كێشەی پارێزگاری كەركووك كێشەی پێكهێنانی حوكمەتی هەرێم ئاسانتر دەبێت و دەرگایەك بەڕووی گرێكوێرەكەدەكاتەوە ، لەم هەنگاوەدا نێچیربارزانی زۆر پێی باشەو پشتیوانە تەنانەت ڕووداو زیاد لەمیدیای یەكێتی بەپەرۆش بوو لەهەڵكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەلایەن یەكێتییەوە چونكە مەسەلەی پارێزگاری كەركووك بۆ نێچیرەوان بارزانی مایەی خێرە لەمەڕ گەشتن بەسەرۆكی هەرێم كەدەكرێت  وابەستەی یەكبن بەحوكمی ئەوەی یەكێتی بەیەكپاكێچ سەیری هەرێم وبەغداو كەركووك دەكات تایەكێتی پارێزگاری نوێ دانەنێت قورسە پێكهێنانی حوكمەتی هەرێم  بەتایبەت مەسەلەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و بەدەست هێنانی لەلایەن نێچیرەوان بارزانییەوە.

پارتی دەگەڕێتەوە كەركووك؟
دیارە ڕووداوەكان هەر ئەوەنییە لەمیدیاوە دەیبینین بەڵكوو ڕووداوی دیكەی پەنهانی هەیە پارتی دەچێتەوە كەركوك و كۆتایی بەوگرژیانە دێن و لەسەردان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان  لەمەڕ ئەم هەنگاوە قسەكراوەو بابەتێكی خێراو  لەپڕنییە كە پشتیوانی وڵاتانیش بۆئەم هەنگاوە لەنێوان كوردو بەغدادا هەیە.

بۆپارتیش ڕێگەیەكی دروستە بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی نێوان خۆیی ویەكێتی تا حوكمەت پێكبهێنرێت . بەڕێككەوتنێكی سیاسی  كە ڕووداوەكان وابەستەی یەكترن و لەهەنگاوی یەكەمدا بەهەڵكردنی ئاڵا لەلایەن یەكێتی و بەپشتیوانی ناڕاستەوخۆی پارتی لەمیدیاوە دەرخەری ئەوەیە هەنگاوەكان بەئاراستەی چارەسەر دەچن هەڵبەت ئەمە گەر نەزانێك یان ڕووداوی دیكە نەهاتنەپێش چونكە زۆرجار گروپ و كەسایەتی هەن ڕۆڵیان یان مەسڵەحەتیان لەتێكدانایە....

دەلیل جمال



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved