له نێوان كه‌ركوك – چه‌مچه‌ماڵدا له مه‌ودای سێ كیلۆ مه‌تردا سێ خاڵی پشكنین هه‌یه ، دانه‌یه‌كی سه‌ربازی و یه‌كێ گومرگ و یه‌كێك پۆلیس و هێزه كانی ناوخۆ ، ئه‌م سێ سه‌یته‌ره‌یه هه‌رسێكیان سوكایه‌تی به خه‌ڵك ده‌كه‌ن و تابوری دورو درێژی ئۆتۆمبیل راده‌گرن بۆ هه‌وه‌س نه‌ك شتی تر ، ئه‌وه‌ی له‌م سێ سه‌یته‌ره‌یه ده‌گوزه‌رێت له سنوره نێوده‌وڵه‌تیه گه‌رمه‌كانیش بوونی نیه ، كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ به پێوه‌ری ماده‌ی 140 هه‌ردووكیان له چوار چێوه‌ی ناوچه‌ی كێشه له سه‌ردان ، ئاخۆ ئه‌وه كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه یان چاره‌سه‌ره .
ئێوه سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوكتان بڕواتان به پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كانه ، ئاخۆ ئه‌م زه‌برو زه‌نگه له كوێدا جێی ده‌بێته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه سزای ریفراندۆمه شكستخواردوه‌كه‌یه خه‌ڵكی ئاسای تاوانیان چیه ، ته‌نانه‌ت خاوه‌نه‌كانی ریفرانۆمیش ئه‌فه‌ندیانه هاتنه‌وه به‌غدا ، ئیدی ئه‌مه بۆ ، ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌م ئازار دانی خه‌ڵكه ببینن، خۆشتان نا خه‌ڵكانی متمانه پێكراوی خۆتان به په‌نهانی بنێرنه ئه‌و شوێنانه‌و ئه‌وه ببینن كه من باسی ده‌كه‌م .
من دڵنیام له نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوكیش ئه‌و به‌زمه هه‌یه ، لێ من باسی ئه‌وه ده‌كه‌م كه خۆم ده‌یبینم ، ئاخر عه‌سكه‌ر له نێوان دووشاری مه‌ده‌نی بێشه‌ڕدا بۆ ده‌بێت خاڵی پشكنینی بێزار كه‌رو ئازار ده‌ری هه‌بێت ، گومرگ چی داوه له ئۆتۆمبیلی بچوك نه‌وت و كانزاو زێڕو زیوی ئه‌م وڵاته به ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌و به ئاشكرا تاڵانده‌كرێت ، قه‌مه‌ره ده‌توانێ چی بگوازێته‌وه له مرۆڤ زیاتر .
ئه‌م جۆره سه‌یته‌رانه رق و قین تۆ‌و ده‌كه‌ن نه‌ك خۆشه‌ویستی و رێزگرتن له جیاوازیه‌كان ، ئێوه وه‌ك دوو كاره‌كته‌ری باڵای ئه‌م وڵاته ده‌توانن ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆتان به كار بێنن بۆ لادانی ئه‌و سه‌یته‌رانه ، چونكه گه‌ر وانه‌كه‌ن دڵنیام رۆژێك توڕه‌یی خه‌ڵك ده‌یانسوتێنێ .
نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك كه هه‌ر 40 كیلۆ مه‌تره چوار پێنج سه‌یته‌ره‌ی بۆ چیه ، ئاخر من له سویده‌وه بۆ ده‌نیمارك و له ده‌نیماركه‌وه بۆ فنلاند چووم بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پرسیاری ناسنامه‌م لێبكات ، ئه‌وه خێره له‌م بستۆكه خاكه ئه‌م هه‌موو رقه تۆ‌و بكرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی