دەرهاوێشتەو لێکەوتەکانی بڕیارەکەی ترامپ و گەڤەکانی ئەردۆگان بۆ سەر رۆژئاوا

09/01/2019

کاوە نادر قادر


رۆژئاوا بۆ ئەردوگان بۆتە دەردی لاڕەشەو یان سەری دەخوا ، یان دەبێ نەک تورکیا، بەڵکوو ئەو فەلسەفە خۆ بە تەفازولەی(باشترەی) لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کۆتایی بێ ورێز لەکایەی پتر لە ٥٠ ملیونی کوردستانی بگرن ، لەکۆتایی ساڵی رابردوودا لەتەلەفۆنێکی نێوان ترامپی سەرۆکی ئەمریکاو ئەردوگانی تورکیا دا، ترامپ گەیشتە ئەو بڕوایەی کە داهاتووی شەڕی داعش دەستی ئەردوگان واڵا کاو و ئەردوگان راسپێرێ بۆ کۆتایی هاتن بە تیرۆر، هەر زوو بووە شایی و سەما لە راگەیاندنەکانی سەر بە ئاکەپەو تورکیا، تیغیان لە هەسان دەسویەوە و هەڕەشەی سەربڕینی کوردستانیانی رۆژئاوایان دەکرد، بۆیە لێرەدا جەخت دەکەینەەوە کە:

_دوای بڕینی ئەو یارمەتییەی سعودیە وئیمارات کە بۆ ئەو ناوچەیان تەرخان کردبوو،ترامپ جدی بوولەکشانەوەی رۆژئاوای کوردستان لەماوی ٩٠رۆژدا، تویتەکانی ترامپ تا ئێستاش جەخت لەسەر ئەو راستییە دەکەنەوە،کەئەمریکا خوڵامی باوکی کەس نییەو شەڕیان بۆ باکاو یاخۆد بێبەرامبەربیانپارێزێ!!؟، بەرژەوەندی ئەمریکا لەسەروی هەموو شتێکە .

_ شەڕی کۆتایی هێنانی داعشی بە ئەردوگان سپاردبوو( رانە مەڕ، گورگ شوانەوێری بێ)، هەر بۆ ئەو مەبەستەش دەستی ئەردوگانی واڵا کردبوو بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوا وکوشتوبڕکردنی کوردان بەدڵی خۆی بکا .

ئەگەر گریمان کرد ئەو هێرشە رووبداو ئەمریکا هاوکاری تورکیا بێش، یاخۆد چاوی لێ بنوقێنێ،لەگەڵ ئەوەش :

_ ئێستا ساڵی ٢٠١٧ نیە ورۆژهەڵاتی فورات لەزۆر روودا جودایە لەگەڵ عەفرین،بەتایبەتی هاوکێشەکان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووەو ستراتیژیەتی ئەو ناوچەیە جودایە لەگەڵ عەفرین بۆ ئەو هاوکێشانە.

_ بڕیارەکەی ئەمریکا نەیاری زۆری هەیە لەناوخۆی ئیدارەکەی ترامپ بە تایبەت لەپنتاگۆن وئەورپا.

_ بێجگە لەوەی ئابووری تورکیا بەرەو داتەپین دەڕوا بەو هێرشەیەیەش خراتر دەبێ ولەگینە ئەزموونی رووخانی سۆڤیەت لەئێران وتورکیا دووبارە بێتەوە .

_ زۆرلەئەفسەرە باڵاکانی سوپای تورکیاوبەشێک لەحزبە تورکەکان ناڕازین لەسەر ئەوهێرشە،کێشەی سەربازی وپلاندانانیشی بۆدروست ببێ.

بەڵام کاتێ نەتەنیاهۆی ئیسرائیل لەبرازیلەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بینی وهاتە سەر خەت وئاگاداری کردنەوە بەمەرج ئەو کشانەوەی قەبوڵەو دەبێ ئەمریکاو عارەب دان بەوەدا بنێن کە بەرزاییەکانی جۆلان خاکی ئیسرائیلەوهەڕەشەی نەکرێتە سەرسنووری باکووری ئیسرائیل وناڕەزاییەکانی سناتۆرەکان وپنتاگۆن وزۆربەی لێپرسراوانی ئیدارەکەی وئەمریکاو ئەورپاو رای گشتی وناوچەی رۆژهەڵات بە ناچاری پاشگەز بۆوەو بڕیارەکەی کەوتە بەر فیقهی شەرع ویاسا وبەدەیان مەرج بەسترایەوە، جارێکی دیکە لە شپ و شایی بۆوە بەهی وشینو سەپۆک و کار گەیشتە ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکا زۆرتر پەشۆکاو بوو، بە تایبەتی کاتێ ئیدارەی ئەمریکا جەختی کردوە کە:

_ جەختی لەسەر کوردستانییەتی رۆژئاوا کردوەو ورەنگە ژێربەژێر بۆتینی روسیاش پشتیوانی ئەم جەختەیە دەکاتەوە، کەزۆرێك لەوڵاتان وتەنانەت هەندێ پارتی کوردیشکۆچبەر لەباکووری کوردستانیان دەناسن.

_( پەیدە)ی بە هاوبەش وهەندێ جار بەهاوپەیمانی دەهێنێ، هیچ مانایەک بۆ هەڕەشەکانی ئەردوگان ناهێلێ. 

_کورد لەدوای کشانەوەشیاندا دەپارێزن کە لەناوەڕۆکدا مەبەستی پەیەدەیە 

ئیتر لە کۆتاییدا ، دەبێ یەکێك لەنێو ئەو هەموو بڕیارو هەڕەشەو هەوڵانە بە تەنیا دەربچێ ، ئەگەر ئەمریکاش مەبەستی بێ و راستگۆ بێ لە گەڵ تورکیا ، ئەوا دەی توانی رۆڵی میانگیری ببینێ لەنێوان ئەندامێکی ناتۆ و هاوبەشێکی سەرەکی لە شەڕی داعشدا، کە نایکا، دەبێ لەوە حاڵی بین ئەمریکا بەکۆی سیاستەکانی ئەردوگان ناڕازییەو لەکاتی خۆیدا قسەی دیکەی دەبێ.

کاوە نادر قادر 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی