•ئەزموونی گەلان بەمەبەستی دەرس لێوەرگرتن:
سوید وه‌ک وڵاتیکی دامه‌زرا و که بنه‌ما گرنگه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێڕه‌و ده‌کرێت، سوسیال دیمۆکراته‌کان دایانرشت و خه‌باتیان بۆکرد بە هاوبەشی دەیان سەرمایەداری داهێنەر و بەسەلیقە و ڕوشنبیرانی دڵسۆزیان هه‌ر زوو کلتورێکی گونجاوی هه‌ڵبژاردنیان داڕشت، که به زۆری بریتیه له ( گفتوگۆ) له نێوان خه‌ڵک و حزبەکان و حزب و حزبەکاندا. به‌ر له هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆکی حزبه‌کان له بۆنه‌ی جیادا و له شوێنی جیاوازی شاره جیاوازه‌کاندا ڕوو به‌ڕوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ئامانجی پارته‌که‌یان و میکانیزمی پارته‌که‌یان بۆ جێبه‌جێکردنی گفته‌کانیان بۆ خه‌ڵک روون ده‌که‌نه‌وه، چونکه له کۆتاییدا ئه‌وه خه‌ڵکه که ئامانجه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له سیاسه‌تی پارته‌کاندا خزمەت بەخه‌ڵکه، خه‌ڵک ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌ته و سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و حزبەیە که به باشترین شێوه خزمه‌ت به خه‌ڵک بکات: منداڵ، یه‌کسانیی مرۆڤه‌کان، ژینگه، سیسته‌می چاودێری ته‌ندروستی، سیسته‌می خوێندن، خانه‌نشینی، بێ‌کاری و کێشەی بێگانەکان، له‌و ته‌وه‌ره گرنگانه‌ن که ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌کانیان پێوه بەندە و ئێستا و ئاینده‌ی دیاری ده‌که‌ن. ئێستای باوان که له‌حاڵه‌تی کارکردندان و ئاینده‌ی نه‌وه‌کانمان که له داهاتوودا دێنه مه‌یدانی ژیانی کارکردنه‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌ی حوکومه‌تدا ( سوید، ووڵاتیکی پاشاداره- مۆنارکی Monarchy)
به‌ڵام سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن په‌رله‌مانتارییه، له ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا، به‌پله‌ی یه‌که‌م کار و کرداری حوکومه‌ت له رێگای ماسمێدیاوه و لەلایەن پەرلەمانەوە چاودێری و به خه‌ڵکی راده‌گه‌ێنرێت و هه‌موو هه‌نگاوێک، له ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌دا ده‌بێته جێگای گفتوگۆ و لێکۆڵینه‌وه و تاوتوێکردنی جدی به‌رهه‌مدار، بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن کارنامه‌ی حزبەکان، ڕوونە و به هۆی زانیاری و داتای سه‌نته‌ره‌کانی لێکوڵینه‌وه‌ی به‌راستی بێلایه‌ن، حیزبەکان یا حیزبەکانی به‌رێوه‌به‌ری حوکومه‌ت، ناتوانن شتێک له خه‌ڵک بشارنه‌وه (هه‌رچه‌نده من پێموایه که مه‌رج نییه، هه‌میشه ڕای زۆرینه دروست بێت، به‌ڵام تا ئیستا ده‌نگدان بێزیانترین ڕێگای گواسته‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، بەڵام زۆرترین ماوە نابێت لە هەشت ساڵ تێپەڕکات).
به‌و پێیه هه‌ڵبژاردن له سوید وه‌ک هه‌موو کاره‌کانی تر ڕه‌وان و بێده‌نگ و ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت، خه‌ڵک له رێگای میدیاوه رۆژانه ئاگاداردەکرێنەوە له‌سه‌ر پرسه‌کان و سه‌نته‌ره‌کانی لێکۆڵینه‌وه و ستاتستیک، هه‌ر له پاش شەش مانگی یه‌که‌می دەست بەکار بوونی حوکو‌مه‌ته‌وه ده‌ست به وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵک ده‌که‌ن و پسپۆر و زاناکان بانگهێشتی کۆبوونه‌وەکان ده‌که‌ن بۆ شیکاری کاره‌کانی حوکومه‌ت و ڕای خه‌ڵک، کاره‌که زۆر به‌ڵگه نه‌ویست و ئاسانه، تۆ منداڵێکت ده‌نێریته به‌ر خوێندن، ئیتر هه‌روا وێڵی ناکه‌ی و نایسپێری به قه‌ده‌ر، به‌ڵکو چاودێری ده‌که‌یت و تاقیدەکەیتەوە و لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌که‌یت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌که‌ی ده‌گریت و خه‌می هه‌ڵده‌گری، هه‌وڵ ده‌ده‌یت که‌موکوڕییه‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌یت، ئه‌مه که په‌یوه‌ندی به‌یه‌ک که‌سه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده جێگای بایه‌خه، ده‌ی به‌رێوه‌به‌ری به‌شێک له نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌بێ چۆن مامه‌ڵە‌ی له‌گه‌ل بکرێت و چاره‌نووسی خۆتی بخه‌یته به‌رده‌ست و خۆت به بڕیاره‌کانی بسپێری؟!! هه‌ڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگه، له‌وه گرنگتر
( چاودێریکردنە)، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک چاودێری نه‌کرێت وێران ده‌بێت...حوکومەتیش چاودێری نەکرێت بۆگەن دەکات و دەڕزێت و گەندەڵی، شەڕی لابەلا بۆمانەوەی خۆی و لە کۆتاییدا دکتاتۆرییەت بەرهەم دێنێ.
گرنگیش بۆ هه‌ر تاکێکی کورد و پارت و رێخراوێک، کوردستانی بوونی روانینی و دنیا بینی و سیاسه‌ته‌کانێتی، له برینی قوڵی خۆمه‌وه ده‌روانمه برینی خه‌ڵک، له باڵای به‌رزی ژانه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مه‌وه، هه‌ست به ئازاری نه‌ته‌وه‌کانی ترده‌که‌م و دەیانبینم.
بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌نده‌ییه‌کانی ئێستا تێبگه‌ین (بۆ نمونه سوید و نازیەکان...قازی و سۆڤیەت و مەلیک مەحمود و ئینگلیزەکان ...هتد)، پیویستمان به‌وه‌یه که له‌و ڕوداوانه تێبگه‌ین که له ڕابووردودا ڕویان داوه، واته "مێژوو" که گرنگه لێی بکۆڵینه‌وه و شیکاری بۆ بکه‌ین بە ئامانجی چەندبارە نەکردنەوەی هەڵە و تێکشکاندنەکان، نمونەی زیندووی کوردیمان لەبەر دەستدایە. وه‌ک وتمان ئامانج ، رۆشنکردنه‌وه‌ی زیاتری مه‌سه‌له‌کانه به زمانێکی ساده و بۆ ئه‌وه‌ی خۆ دوور بگرین له کۆپیکردن و لاسایکردنه‌وه، که ئه‌وانه ده‌ردی کوشنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌دا، هه‌ر له بواره که‌سییه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانه‌وه تا ده‌گاته بواری خیزانی و گه‌وره‌تریش که کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگایه، وه‌ک ده‌بینین ئه‌م جۆره شێوازی کارکردن و ژیانه، ده‌بێته هۆی گرفتاری زۆر که هه‌ندێک جار ئه‌نجامی زۆر ئاڵۆزی لێده‌که‌وێته‌و و مل ده‌کێشێ بۆ به‌کارهێنانی (هێز)، جا به‌رامبه‌ر به خۆ بێت یا ئه‌وی تر.
هه‌ڵبژاردن و قه‌بوڵکردنی به‌رامبه‌ر که وه‌ک من بیر ناکاته‌وه، سیمایه‌کی شارستانی و نیشانه‌ی پێگه‌یشتنی ژیریی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یبردن و ئاستی ده‌رککردنی مرۆڤه.
“I do not agree with your opinion, but I'm ready to go to death for
your right to express it”
Voltaire (1694-1778).
" له‌گه‌ڵ تۆدا هاوڕا نیم، به‌ڵام ئاماده‌م خۆ به‌کوشت ده‌م بۆ مافی تۆ له ده‌ربڕینی ڕاکه‌تدا" ڤۆڵتێ ی فەرەنساوی
ئیتر ئه‌م ده‌ربڕینه به‌رز و گشگره‌ی (ڤۆلتێ) بۆته ستانداردی بیرکردنه‌وه‌ی ئینسانیانه و یه‌کێکه له بنه‌ما گرنگه‌کانی پێکه‌وه‌ژیانی مرۆڤایه‌تی، ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیشدا به ئاست و شێوازی جیاواز. هه‌روه‌ها ستانداردی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی رۆشنبیرانیش، که ئێستا رۆشنبیران له‌م ناوچه‌یه‌دا له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی بیر و هه‌ڵوێستدا، گرفتاری نه‌خۆشی له بیرچوونه‌ی ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی و کۆمەڵایەتی خۆیان بوون و له زۆر حاڵه‌تدا، به‌ئاگا و به‌بێ ئاگا بوونه‌ته مشتی شمشێری ده‌ستی سته‌مکاران و ملوڕان.
•بەڵام : قه‌ڵه‌م له کوێ شمشێر له کوێ؟! وشه له کوێ ستایشی خوێنخۆر له کوێ؟!
ده‌مه‌وێ نمونه‌یه‌ک بێنمه‌وه: ئه‌گه‌ر له ناو میلله‌تانی سەردەستدا لەو وڵاتانەی بەشێکی کوردستانیان داگیرکردووە، چه‌ند نمونه‌یه‌ک وه‌ک بیریاری به‌رز (ئیسماعیل بێشکچی) مان هه‌بایه، که له پراکتیکدا ئه‌ودیو دیواره‌کانی زیندانیان بێ باشتربایه، له زیندانی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بۆ که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی له وڵاته‌کانیاندا، ئایا ڕێره‌وی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه ئاوا به‌ره‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌چوو؟ ره‌نگه بچووبایه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه، هێزی خێر و به‌ئاشتی پیکه‌وه ژیان زۆر زیاتر و بەهێزتر ده‌بوو له‌وه‌ی که هه‌یه و ده‌توانرا رێ له روودانی ده‌یان ئه‌نفال بگیرێت، که ساڵانێکی زۆره له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا به پراکتیک و لەشێوە و بواری جیاوازدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، یا هیچ نه‌بایه، قورسایی له‌قاودانه‌که‌ی فره زیاتر ده‌بوو له‌وه‌ی که هاواری نه‌بیستراوی خۆ لێنه‌بانکراو لەلایەن شارستانەتی سەدەی بیست و یەکەوە، کوردی بێبه‌ش هه‌وڵی له‌قاودانی دا.
ئەوە بەتەنیا سیاسەتی ئەو حوکومەتانە نییە کە پڕکێشی دەکات بۆ بچوککردنەوە و لە ناو بردنی کلتور و سیما تایبەتییەکانی کورد لەو وڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەشکراوە، بەڵکو بۆ قەبوڵکردن و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حوکومەت، دەیان دەزگای زەبەلاحی میدیایی و بڵاوکردنەوە و کلتوریی و زانکۆ و بەهەزاران قەڵم زەمینە خۆش دەکەن و پاسا و دێننەوە و مێژوو ئاوەژوو دەکەنەوە و جێکۆڕکێ بەهەق و ناهەق دەکەن و بەناوی راستییەکانی مێژووە دەرخواردی میللەتانی سەردەستی خۆیانی دەدەن و مێشک و بازووەکان ئامادە دەکەن بۆ پەلاماردان و قەبوڵکردنی رەشەکوژی کەمە نەتەوەکان.
هەموو ئەوانەی کە رویانداوە و بەردەوام روو دەدەن، بە پلەی یەکەم زەمینەی لەباری ناوخۆیان هەبوووە کە پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە و بەتایبەت کار و کرداری ئەو حزبانەی کە یەک ئەوی تری هەڵهێناوە و سەرەڕای دابەشکردنە گەورەکە، ئەمانیش هەر بەشە لە نەتەوەکەیان کردووە بە چەند بەشەوە و بێ ئاگا و بە وشیاری تەواوەوە درێژە پێدەری هەمان سیاسەتی دوژمنانە بوون و مەترسیدارتر و گاریگەرتر لە پلانی دوژمنان، بەشێک لە نەتەوەیەیەکی دابەشکراویان، لە ناوخۆیدا دابەشکردۆتەوە و کردویانە بە دوژمنی سەرسەختی بەشێکی تری و خوێنی یەکتریان پێ ڕشتون، ئەم تاوانانە بەناوی نەتەوە و کوردستان و خەبات بۆ چارەنووسی نەتەوەوە کراوە و دەکرێت.
بەڵام ئەوەی کە دروست و راستە و هەمیشە هەوڵدراوە کە سەبارەت بەوە ڕوانین و بیرکردنەوەی خەڵک بەلاڕێدا ببرێت، ئەوەیە کە دەیانەوێ، سیمایەکی نەتەوەیی بەو حزبانە بدەن کە زادەی هەناوی یەکترن، بەڵام ئەوەی بە مەبەست خۆی لێ نەبان دەکرێت ئەوەیە کە لەپاش نەمانی ( ژ.ک ) و پاشان حزبی ( هیوا) جگە لە
( کاژ‌یک ) و لە پاشاندا ( پاسۆک) کە بە بیر و رەفتار کوردستانی بوون، ئێدی هیچ بزووتنەوەیەکی کوردستانی تر لە کوردستاندا نەبووە، بە پێچەوانەوە بیری نەتەوەیی و خەڵکانی نەتەوەیی، هەمیشە بە توندی بەرەنگاریان بوونەتەوە و ئەوەندەی دژایەتی ئەم (بیرە) و کەسایەتیانە کراوە لەوە کەمتر بە دوژمنانەوە خەریک بوون !!!! ئیتر ناو و دروشم نە کەسێک دەکاتە کوردستانی و نە حیزبێک دەکات بە نەتەوەیی، کە لەپراکتیکدا، رەفتاری تەواو پێچەوانەی خواستەکانی نەتەوە بێت، لە ناو هەموو حیزبەکاندا خەڵکانی دڵسۆزی نەتەوە بوون، ئەگەر لە ساڵانی شەڕی چەکداری و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانی کوردستاندا، گیانیان نە بەخشیبێ، ئەوا هەمیشە پەراوێز خراون و تەنانەت بەخۆرێک لە جۆرەکان دژایەتیکراون و ڕەنگە دەیان قسە و قسەڵۆکیان بۆ دروست کرابێ بەمەبەستی سوککردنیان، واتە ئەگەر بە شێوەیەکی فیزیکی لەناو نەبرابن، ئەوا لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە شەڕیان کراوە و نمونەی ئەوانەش زۆرن، ئەوەی مەبەستی ئێمەیە لێرەدا ئەو حزبانەن کە بەناوی چارەنووسی نەتەوەکەوە دەسەڵاتڕانی دەکەن.
بە هۆی کار و کردەی فەرمانڕانان و بێدەربەستی و تێکەڵ بوونی زۆرینەی رۆشنبیرانیش!!! لەگەڵ کاروکردە (بەرژەوەندی هاوبەش) ی ئەواندا، ئەم دوو چینە ( ئێستا بوونەتە چین – دوور لە نەتەوە و نزیک لە فەرمانڕان)، فەرمانڕان ئەو قەڵەمانەی رۆڵی شمشێر دەبینن، ستایش دەکات و قەڵەمیش لە سۆنگەی لێخۆشهاتنی ئەو ستایشەدا مەست دەبێت و ئەرکی کۆمەڵایەتی خۆی بیردەچێتەوە، ئەوە لوتکەی گەیشتن بە ستەمە، کاتێ قەڵەم ئازادی خۆی بە بەهانەی (خۆشگوزەرانی کەلەپچە دەکات)* و کۆیلەبوونی لا دەگۆڕێ بە ئازادی، ئەوکاتە کۆمەڵگا ئیتر نەخۆشخراوە، خەڵک کە دەبینن، کارەکە بەم ئاقارەدا دەڕوات و پێشەنگەکانی نەتەوە یان بەشێک لەم نەتەوەیە، بۆ مەرامی ژیان تەسلیم بە دەسەڵاتڕان دەبن ئەوسا ترس لە ژیان و برسێتی و نەبوونی بڵاو دەبێتەوە و بینینی ئەو دیمەنە دزێوانەی روخسارە دیارەکانی کۆمەڵگاش لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و پشتی مایکرۆفۆنەکانەوە، کە قسە و رەفتاری رۆژانەیان زۆر لەیەک جودان، ناچار بەرە و ئەو بیرەیان دەبات کە زۆرینە خۆ بەدەستی دەسەڵاتەوە بدەن و بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی، ئازادیی خۆیان لێ دەبێتە تەوق و بەهەر نرخێک بووە، دەیانەوێ لێی رزگار بن، ئەمەش حاڵەتە ئاساییەکەی، ژیانە لەو وڵاتانەی دەزگای بەڕێوەبردن، لە لوتکەی هەرەمدا لەسەر بنەمای کەس و کوڕی کێ بوون و پاشخانی بنەماڵەیی، بنیات نراون.
نمونە: کاتێک سەرۆک وەزیرانێک لە سەردانی ناوچەیەکدا، لە ناوەراستی ساڵدا دەست بە گیرفانیدا دەکات و بەڵێنێک دەردێنێ و بە خەڵک دەڵێت، کە ٥٠٠ خانوو لێرە دروست دەکەین و زۆر جار پاچەکەش دەوەشێنێ و یادگاری بەڵێنەکەشی لە چوارچێوەی کاشییەکی نەخشێنراودا بەجێدێڵێ!!! ئەوە ئەرکی یەکەمی رۆژنامەنووسان، پسپۆڕانی ئابووری و زانکۆکان و رۆشنبیرانە کە پرسیاری بکەن: ئەم پرۆژەیە کەی نەخشەی بۆ دانرا و بودجەکەی چۆن دابین دەکرێت و... هتد لە حاڵێکدا بودجەی ساڵ دانراوە، پرۆژەکان دیاری کراون، ساڵی حوکمەتڕانی نیوەی تێپەڕیوە، ئەی چۆن؟ و لە کوێ؟ و کەی؟ پڕۆژەیەکی وا گەوەرە بڕیاری لێدراوە؟!، جگە لەمانەش ئەمە خۆکاری وەزارەت و بەرێوەبەرێیە تایبەتمەندەکانە، نەک کاری سەرۆک وەزیران، کە من وا ئەکەم و وا بڕیار دەدەم، جا ئەگەر رۆژنامە نووسێک، ئابووریزانێک، رۆشنبیرێک، هەست بەم شتانە نەکات و لەکات و ساتی خۆیدا، نەتوانێ یا نەیەوێ ئەم پرسیارانە تاوتوێ بکات، ئەی ئەرکی چییە و خەریکی چییە؟! بەڵێنی وا بەڵێنی گێلکردن و پرسیاری وا نەکردنیش بوونە ئامرازی گێلکردنەکەیە. ئەوە نمونەیە، چونکە گفتی وایان زۆردا و لێی بێدەنگ بوون.
کەواتە هەڵبژاردنی حزب بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بە مەرجی چاودێری و لێپرسینەوە، دەبێت لەسەر بنەمای ئەو بەرنامانە بێت، کە لە هەگبەکەیاندایە، نەک لەبەر عەشیرەت، بنەماڵە و هۆز و ناوچە و ڕابووردی، چونکە ئەگەر ئەمەی دوایی پێوانە بێت، ئەوا یەک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتدا نادۆزیەوە کە نمرەی ( شیاو- قەبوڵکراو) وەربگرن جگە لە نەوەی نوێ کە ئەو پاشخانی ڕابووردی وای نییە، ئێستا ئەو بەشە لە نەتەوەکە لە باشوور و ڕۆژهەڵات لە پێناوی ئایندەی نیشتمان و چارەنووسی نەتەوەکەدا، دەفتەری ئەو ڕابووردوەی داخست، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە مۆری دروست بوون لە کارەکانی ئێستایان بدات، خۆ میللەت دەزانێ ئیمپراتۆریەتی (ڕۆما) بە ماوەی ٢٥ ساڵ دروست بوو، ئێ ئەمان ئەوە لەوەیان تێپەڕاند و هەر بەساوایی مانەوە و لەباتی گەورە بن ساواتر دەبنەوە...
کوردستانی بوونی بەرنامە و دیاری کردنی ئامڕازی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان وپاشخانی پاکی نەتەوەیی حیزبەکان، لەو مەرجانەن کە مرۆڤ دەتوانێ بیانکاتە بنەمای بیرکردنەوەی بۆ ئەوەی چۆن رەفتار بکات و هەڵوێستی دیاری بکات بەرامبەر بە کەس و حیزب و ڕوداوەکان. بیرکردنەوەی وا دەتوانێت ببێتە زەمینە بۆ رزگار بوون لەو غوربەتە نەتەوەییەی کە تووشی تاکەکانی کورد بووە و وەرچەرخانی مەزن دروست بکات لە بیر و زەین و رەفتاری رۆژانەی تاکدا. ئەو توانایە لە ناو لاوان و تاکی کوردا، فراوانە و دەتوانرێت بکرێتە سەرچاوەی بزوتنەوەیەکی کوردستانی مەزن و گاریگەر و بڕیاردەر بۆ ئایندەیەکی باشتری نەوەکانمان.
کۆبەندی ووتارەکە:
•هەر بەرنامە و هەنگاوێک کوردستانی نەبێت، ئەنجامەکەی بە گەندەڵی و دەسکەوتی کاتی دەسەڵاتڕان و بەهەدەردانی سامانی گشتی نەتەوەکە کۆتایی دێت و هەر ئەوەی لێ بەرهەم دێت، کە تا ئەمڕۆ بەرهەمی هێنا و لەبەر چاوی هەمووماندا دەگوزەرێ.
•ئەو حزبانەی کە ئەمڕۆ لە باشوور و رۆژهەڵات بانگەشەی چارەنووسی نەتەوە بە دوای خۆیاندا کێش دەکەن، نە لە نزیک و نە لە دوور ڕەفتار و ئامانجایان، پەیوەندی بەو چارەنووسەوە نییە و نەبووە، ئەو کێشە زۆرانەی کۆمەڵگایان گرفتار کردووە، کێشە حزبی و کەسایەتییەکان ئەوەمان پێ دەڵێن.
•وشە یان دروشمی (خۆزگوزەرانی) کە لەسەرەوە تا خوارەوە، زانا و لێ نەزان، پسپۆر و ساکار، رۆژنامەوان و رۆشنبیر و چەپ و راست، عیلمانی و باوڕدار و لە کۆتایدا سیاسەتباز و فەرمانڕان، کردویانەتە وێردی سەر زمانیان، ئەو پێناسەیە نییە کە ئەوان لە باشووری کوردستان دەیکەن و خەڵکی پێ گێلدەکەن.
•ئەم وشەیە لە زمانی کوردی‌دا بەتایبەت لە باشووری کوردستاندا بە مەبەست و بەهەڵە لێک دەدرێتەوە، لە زمانی سویدیدا پێی دەڵێن ( Välfärd ڤێل فێرد) لە زمانی ئینگلیزی‌دا
دەبێتە ( Social Security سوشیاڵ سێکیوریتی) کە بریتییە لە:
• کۆی پەیوەندی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵ، کە ئەوەش لەسەر بنەمای دەرامەت، تەندروستی، خوێندن و شوێنی ژیان و....هتد دادەڕێژرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
• واتە پاراستن و خزمەتگوزاریی شایان بەژیانێکی شایستە بە تاکی کۆمەڵ کە بە پلەی یەکەم بەرپرسیارێتی حوکومەتە. کەس نابێت بێدەرامەت بێت، کەسیش نابێت تەمەڵ و هیچ کارە بێت، هەموو کەس دەبێت بەرهەمی هەبێت و دەرامەتی هەبێت، جا بەرهەمی دستی بێت یا بیر، واتە کارێکی پراکتیکی و جەستەیی بێت یا تیۆری و زەینی، پەروەردەکردنی ئینسانیش بە شتی نوێوە دەچێتە قاڵبی بەرهەمهێنانەوە. دەبێت تەندروستی باش بێت و لەکاتی نەخۆش کەوتنیدا ئەو خزمەتگوزارییەی پێ بدرێت کە پێویستی پێی هەیە. دەبێت بخوێنی، خوێندن بۆ هەموو کەس بەهەمان مەرج. دەبێت شوێنێکی ژیانی شایستەی هەبێت، کە تێدا هەست بە ئاسایش و پشووی تێدا بدات
•ویاساش لەسەرو هەموو دەسەڵاتەکانەوەیە و هەموو تاکەکان بەرامبەر بە یاسا چونیەکن و....هتد.
لە باشووری کوردستان لە سایەی رەفتاری حوکومەت و لێکدانەوەی رۆشنبیرانەوە، هەموو ئەم مافانە و ئەرکانە لە مووچە و بڕی مووچەدا کورتکراوەتەوە و هەموو مەرجەکانی تر و گەرەنتییەکانی ژیانێکی شایستە بۆ ژیان باسیان لێناکرێت و ئەوەش ئەو سیستەمە عاجباتییەی هێناوەتە بەرهەم کە لە هیچ قەوارە و شیوازێک ناچێت لەم جیهانەدا.
•کەواتە مەبەست (چاک ژیانە، چاک گوزەرانییە) نەک خۆشگوزەرانی، هەر ئەو بنەما چاکانەی کە لە ناو نەتەوەی کوردا سەدان ساڵ ئاینی ژیان و بیرکردنەوە و ڕەفتاری بووە کە چاک بیربکەینەوە، چاک بڵیین و چاک رەفتار بکەین.
بیری چاک، وتەی چاک، كرداری چاک.
ئەم بنەما گرنگانە بۆ هەموو بوارەکانی بەڕێوەبردن و سیاسەت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، نەگۆڕن و ئەگەر دەسەڵات و حوکومەت، دڵسۆز و بە خواستی بێ فێڵکردن و ئازاد و بە ویستی خەڵک هەلبژێردرابێ، مایەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی کۆمەڵگایەکی ساغ و وشیار دەبێت کە هەم ئەرکی خۆی دەزانێ و هەم مافەکانی خۆی دەناسێ و بۆ هیچ مەبەستێ سازشیان لەسەر ناکات و بە بەهانەی ژیانێکی کولەمەرگی لە پلەی ئینسان بوونی خۆی دانابەزێنێ.
کەواتە هەر وەک چۆن حوکومەتێک دەتوانێ پێشرەوی وشیارکردنەوە و پێگەیاندنی میللەتێک بێت، هەر بەو جۆرەش حوکومەتێک دەتوانێ، ببێتە هۆی لە قەفەس نانی میللەتێک و پوکانەوەی بیریان و وەستاندنی گەشەیان و سەرگەرمکردیان بە بابەتی لابەلاوە ( تا ڕادەی دۆزینەوە و هەڵگیرساندنی جەنگ، بە مەبستی قایمکردنی بنەماکانی دەسەڵاتڕانییەکەی)
سەرنج:
*وشەی خۆشگوزەرانی، وشەیەکی پوچە و لەگەڵ خۆیدا ئینسانیش پوچ دەکاتەوە، بەکەسێک دەڵێن خۆشگوزەران، کە بێکەڵک و سەرسەری و مشەخۆربێت لەسەر کۆمەڵگا و بە دابەزاندن و بەسوک تەماشاکردنی خۆی، سەر بۆ هەموو سوکایەتی پێکردن و ناڕەواییەک نەوی بکات، ئەوکەسە لەپێناوی گەیشتن بە مەبەستێکی مادی دا، کۆ لەهیچ تاوان و فێڵ و ملوڕیەک ناکاتەوە و خۆشگوزەرانی لێ دەبێتە عادەت و بۆ گەیشتن پێی خۆ لە داوێنی دەسەڵاتڕان دەسوێ و کاسەلێسی و هەڵپەرستی و داخزان بۆ ناو زەلکاوی هەموو بەدفەڕیەکان دەبنە خەسڵەتی کەسایەتی ئەو و جانەورێکی نەخۆشی خەسڵەت دڕندەی لێ دروست دەبێ کە دەبێتە بارستاییەک لە شەڕ، ئەم جۆر خەڵکانە پیویستیان بە چارەسەر هەیە بۆ ڕزگار بوون لەو نەخۆشییە و گەڕانەوەیان بۆ سەر شەقامی ئینسان بوون، خۆ بەهەموو مەیمونێک ناوترێت ئینسان، کە لەسەر دوو پا ڕیدەکات و بەری دەستەکانی مووی پێوە نییە!!!
کامەران قازی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی