بەڵتەجییەكانی پشتەوەی شەقام

10/01/2019

دانا رەشید

لە ساڵانی پانجاو شەستەكانی سەدەی رابوردوو لە ئەمەریكا بە تایبەت لە شارە جەنجاڵەكان ، چەندین گروپو كۆمەڵە دروست كرابوون كە ئیشیان تۆخ كردنەوەی ناكۆكیەكان بوو ، بۆ نمونە ناكۆكی و شەری بەینی رەش پیستەكان و سپی پێستەكان ، ناكۆكی نیوان مەزهەب و دینەكان ، ناكۆكی نیوان ئەو رەگەزانەی كە لە ئەمەریكا دەژیان ، بە تایبەت ئیتالیەكان ، ناكۆكی نیوان رەگەزی هندە سورەكان كە دانیشتوانی ئەصلی ئەمەریكان لەگەڵ خەڵكی تر ،

بە گروپی گەورەی ماتۆڕ سواری دەگەران دەیان تاوانیان ئەنجام دەدا، بە فیتی چەند سەرمایەدارێكی مافیا ، دەنێردان لیرەو لەوێ ، سینەماكان ، شانۆكان ، رستۆرانت و هۆڵ و یاریگاو هەرچیەك ئەوان بە دڵیان نەبوایە دەچون ، جنیویان دەداو جڕتیان لێ دەداو شەریان دەكرد و وێرانكاریان دەكەرد ، 

ئەمانە خەڵكی ئاسایی نەبوون كە لە روناكیدا بژین هەمیشە لە شەوی درەنگ و تاریكیدا دەردەكەوتن و خۆیان لە شەقام نەدەدا بۆیە پیان وتراوە ، جرت لیدەرەكانی پشتی شەقام ، 

دروست لە هەرێمی باشوری كوردستان ، بە فیتی چەندین سەرمایەداری هەڵتۆقیو بە گەندەڵی و دزی و خیانەت بە فیتی حیزب و ئەملاو لا ، چەندین گروپ كە ئەگەر جاران ماتۆڕ سوار بوون ئیستە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و فەیس بوك و توێتەر دەیان پەیج و ئاكاونتیان هەیە و لە پشتەوە دەجوڵێنرێن بۆ تێكدان و هێرش و پەلامار و ناو زراندن و كوشتن و تۆقاندن و تیرۆر ، كە ئەمە لە روی كۆمەڵایەتیەوە كارێكی هێندە خراپی كردوە كە بە تێكرا میلەتی بەرەو خراپی ئاراستە كردوە ،باش و خراپ تێكەڵاو بوە ، بە ئاستەم دەتوانی باشیان لە خراپیان جیا بكەیتەوە ، چەواشەكردن و هێرش كردن و لەكەدار كردنی ناموسی ژن و تەنانەت منداڵیش ، رەوشێك یا دەبێ دنیا بۆ ئەوان جێ بهێلیت یا ئەوەتا مقاوەمەیان بكرێت و تەحەمولی ئەو بارە ناهەموارە بكرێت ، 

كەسانێك هەن لەبەر ئەوەی خۆیان بە گەورەتر و خوێندەوار ترو كورد ترو قەومی ترو ..... هتد دەزانن ، كە لێشیان نزیك بیتەوە زیاتر ئاخنراون بە دەیان گرێێ دەرونی كاتێك بێ ئیرادە دەكەونە بەرەی ئەم جرت لێدەرانەوە و پێ خاوسی بەر دەبنە چواردەورەكەیان ، ئینجا پاش ماوەیەك دەردەكەونەوە ، 

رەنگە هەموو كۆمەڵگەیەك ئیشی لەسەر كرابێ لە هەموو رویەكەوە ، كلتور ، زمان ، ئەدەب ، خوێندن ، مێژو ...... هتد كە كۆی گشتی كۆمەڵگاكەیان بەرەو باشی گۆریوە ،مەخابن كۆمەڵگەی كوردی هەمیشە لە سەردەستی خۆیان بە فیتی دەستی دەرەكی و داگیركەر كاری خراپی لەسەر كراوە ، ئەم ٢٧ ساڵەی رابوردوو رەنگە بایی ٢٧٠ ساڵ دوایخستبێتین ، 

كاتێ كۆمەلێ جرت لیدەر دێن و هەموو سومبولە پر ئازارەكانی نیشتمان دەشكێنن و سینەما سالم دادەخەن بە ناوی ئاسایش و ئەم شتانەوە ، كاتێ كۆمەڵێ جڕت لیدەر ، لەم زۆن خەڵكی سەر بە زۆنی ئەوبەر دەگرێت و جرت لێدەرەكانی ئەوبەر هەروەها ، جا بە دیل گۆڕینەوە دەیان گۆڕنەوە ، كاتێ كۆمەلێ جرت لیدەر بە قێزەوترین تەشهیرو ناو زراندن دەكەونە گیانی رۆژنامە نوسانی دەنگ بڵند ، كاتێ كۆمەلێ جرت لێدەر سەردەشت و سۆران و كاوە و بكر علی و كێ و كێ .... هتد تیرۆر دەكەن ، كاتێ كۆمەلێ جرت لیدەر دێن ، هونەر ، ئەدەب ، زمان ، مێژو ، یادە پڕ سەروەریە نیشتمانیەكان وەك ئەنفال و كیمیایی ، تێكدەدەن ، شكۆی شەهیدان و زیندوانی جێماوی دەستی ئەنفال دەشكێنن ، قوتی كەم ئەندامان و منداڵانی نەخۆش و و خانە نشینان دەخۆن ، كاتێ شەقام لە لایەن جڕت لێدەرەكانی پشتەوەی شەقام كۆنترۆڵ دەكرێت ،ئەوكات بە كردەوە مرۆڤ خۆی لە نێوان ئەرز و ئاسماندا دەبینێتەوە كە نە ئەوەتا لەسەر ئەرز بیت نە ئاسمانیش دەیگرێتە خۆی ، لە رەوشێكی ئاوادا هەموو شتێك دەبێتە شانۆگەریەكی بێ تام ، شانۆگەریەكی بێ ئەرزش كە مرۆڤ هەم خۆی هەم وڵات هەم مرۆڤی لە بەرچاو دەكەوێ ، كاتێ كەسێك پیت دەلێ لە پشتەوە جڕتت بۆ لێ دەدەن ،ئەوساكە هەست دەكەی ئاخۆ شەقام كێ دەیجوڵێنێت .

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی