تورکیا لەژێر رەحمەتی تویتەکانی ترەمپدایە

15/01/2019

دەلیل جەمال


دوای ڕوودوەکانی ۱۱/سێبتەمبەر و شەڕی بەرفراوانی تیرۆر ئەمریکا لەچوارچێوەی(تیرۆر لەکوێ بێ ئەمریکا لەوێیە) ڕووبەڕوو بویەوە دروست ئەمریکا باجی گەورەی مادی و مەعنەویدا.
قۆناغی دوای ئەوە ڕووداوەکانی (بەهاری عەرەبی) بەشێک لە سەرکردە و دەسەڵاتەکانی وڵاتانی عەرەبی بەر شەپۆلی ناڕازی هاوڵاتیانیان بوونەوەو ڕووخان و کۆاتاییان هەت ، شەڕی ڕووبەڕوبونەوەی ئەنتی ئەمریکا لەڕێگەی میللەتان خۆیان شەڕی خۆیان بەخۆیان تاهاتنی (داعش)وەک هێزێکی کۆکەرەوەی تیرۆر لەجیهان و ڕووداوەکانی چەند وڵاتێک کەئەمەیان لەچوارچێوەی خەلافەت و مانەوەو داگیرکاری بوو.

قۆناغی سزائابووریەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران و شەڕی دەروونی .
ئێستا سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی تویتەکانییەوە شەڕی جیهانێک دەکات (نەدۆستەو نەدوژمن) لەتویتەکانی ترەمپەوە تێدەگەین ئەمریکایەک بەمانای دۆستی ڕاستەقینەنەماوە ئەوهەیە سیاسەتی ڕۆژە لەنێوان بژاردەکانی ئەمریکا لەنێوان قازانجی ئەمریکا واتە ئەم قۆناغە ئەمریکا دەڵێت (ئابووری لەکوێ بوو ئەمریکا لەوێیە)
گەرچی جارانیش هەرئەم دیدەبووە بەڵام ئەم قۆناغە شەفاف و ڕوون ئەمریکای بێ دەمامک، تویتەکان پڕن لەگەمەی ڕۆژی ئەمریکا بەڕابەرایەتی ترەمپ 
واتە ئێستا ئەمریکا قۆناغی شەڕی دەروونی لەگەڵ ڕکابەرەکانی دەکات.

تویتەکانی ترەمپ و دەسەڵاتی چوارەم..
شەڕی میدیایی مێژووی کۆنە هەروەک شەڕی دەروونی و شەڕی ساردی وڵاتان ئەوەی ترەمپ بەتویتەکانی دەیکات تێپەڕاندنی شەڕی نێوان سیاسی و سەرکردەکانە
جاران گەر شەڕی میدیایی بەرانبەر سەرکردەو سوپاکان بووبێت ئەم جار ترەمپ شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵک و سەقامگیری و ئارامی دەکات
ئەگەر سەیربکەین لەهەرتویتێکی ترامپدا  ئابووری ودراوی لایەکی جیهان هاڕەدەکاو لایەکیشی بەرز دەبێتەوە

تویتەکانی ترەمپ لەشەڕی وڵاتەوە بۆشەڕی ماڵەکان.

هیچ شتێک هێندەی تۆڕەکە کۆمەڵایەتییەکان خێراناچێتەناو خەڵک، تۆڕەکان یان سۆشیال میدیا خێرا دەتوانێت ڕای گشتی دروست بکات
ئەوەی گرنگە ترەمپ لەژوورەکەی خۆیەوە شەڕی جیهانێک دەکات بە تویت و تۆڕەکان شەڕێکی سپی (شەڕی ئابووری) کە بەشێکی زۆری جیهان دەیبینێت و دەیبیسێت
کە ئەمەش ململانێی هەژموونی ئابووری و تێکشکانی ڕکابەرەکانە بەبێ قوربانی سەربازی هەرلەو تویتەی کەزەرانبەر ئۆردۆگان کردی لەمەڕ پەلاماری کوردانی سوریا

(دەتوانین ئابووری تورکیا تێک بشکێنین)
خاڵی بەهێزی تورکیا ئابووریەکەیەتی ترەمپ بەتویتێک لیرەی تورکی هێنایە خوارەوە ئێستا جیهانی سەرمایەداری لەژێر رەحمەتی تویتێکی ترەمپدایە
کورد وتەنی تورکیا وەک (گیسکەکەی هەیاسی خاس)ی  لێهاتووە هێندە ڕەشوەی بۆشل دەکرێت تا دەمی بگات  و نەگاتە خواردنەکە.

کورت و پوخت ئێستا ئەوەی هەڵسوڕاوی هەواڵ و ڕووداوەکان و گۆڕانکارییەکانە بریتییە لەو تویتانەی ترەمپ لەمەڕ جیهانێک کە دەکرێت جیهانی سێبەری ئەمڕۆ بێت ....

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی