سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوا به‌دوای ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا سه‌ردانی به‌غداو ئه‌وه‌ی دواتر سه‌ردانی هه‌ولێریشی كرد، به‌ر له‌م سه‌ردانانه‌و دوای ئه‌و سه‌ردانانه‌ش گۆڕانكاری گه‌وره‌و مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌رله هاتنیان (ترامپ) له رێگه‌ی توێتێكه‌وه بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا له سوریا، به‌مه هه‌موو جیهانی په‌شۆكاندو سه‌رقاڵكرد، دوای هاتنیشیان، خه‌ریكه له‌سه‌ر زه‌مین، ئاڵوگۆڕكی به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێت له عێراق و هێزی زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌هێنرێت، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ دۆخی ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه گوماناوی تر ده‌كات، هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی ئێران (حه‌سه‌ن روحانی) یش سه‌ردانی به‌غدا بكات، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به غداو باشوور(هه‌ولێرو سلێمانی) و به مامه‌ڵه كردنی به شێوازێك، گومان له هه‌موو جووله‌یه‌كی بكرێت! جێگای هه‌ڵوه‌سته كردنه!!!
وا پێده‌چێت ستراتیژیه‌تی نوێی ئه‌مریكا ئه‌وه بێت له عیراقه‌وه ده‌ستی ئێران له‌و ناوچه‌كه ببڕێت و باڵی بكات، ئێرانیش ده‌یه‌وێت تا بۆی بكرێت گۆڕه‌پانی شه‌ڕو ململانێكه له خاكی خۆی دوور بخاته‌وه، دیاره دوا خه‌نده‌قیش بۆ ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه!
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت پێمان ناخۆشه كورد نه‌وت بفرۆشێته ئێران، دوای ئه‌وه ئێران له پایته‌ختی هه‌رێم به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابوری ده‌كات و داوای پته‌وكردن وفراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێم ده‌كات له هه‌موو بواره‌كانه‌وه، هه‌واڵه‌كان راده‌گه‌یه‌نن ئه‌مریكا ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپه‌كانی (حه‌شدی شه‌عبی) بۆ حكومه‌ت ناردوه‌و داوای چه‌ك كردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ده‌كات، بێگومان زۆرینه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش سه‌ره رمی ئێرانن له عێراق و به‌و ئاسانیه چه‌ك دانانێن، كه‌واته ده‌بێت چاوه‌ڕوانی جه‌وله‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ بكه‌ین له عێراق، هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌رێم له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی (حه‌شدی شه‌عبی) ده‌یخاته یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه، سه‌نگه‌ری ئێران! لێره‌دا پرسیارێك دێته ئارا، ئایا ئه‌و هێزانه‌ی هه‌رێم ناتوانن له مه‌داری ئێران ده‌ربچن؟، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ یه‌كێتی راست بوو بێت، ئه‌وا پارتی له ژێر هه‌ژموونی توركیادا بووه، ئایا ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی پارتی به لای ئێران تۆڵه كردنه‌وه‌یه له ئه‌مریكاو له هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ریفراندۆم، ئه‌گه‌ر وابێت ئێران و ئه‌مریكا هاوبه‌ش بوون له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ریفرادۆم، كه‌وا بێت به‌هۆی هه‌نگاوێكی نا ئه‌قڵانیه‌وه هه‌موو كوردستان دووچاری مه‌ترسی ده‌كه‌نه‌وه، رووبه رووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و ناوچه هه‌ستیاره‌و پشت به‌ستن به‌و هێزه هه‌رێمایه‌تیانه‌ی، كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ناكۆك بن، له لێدان و له‌ناوبردنی كورد كۆكن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا به مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاریش بێت، (یاریكردنه به ئاگر)، تێنه‌گه‌یشتنه له ئاڵۆزی ململانێیه جیهانی و هه‌رێمیه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نا واقعیانه‌یه بۆ دۆخه‌كه، كه زۆر رێی تێده‌چێت ئاگره‌كه راسته‌وخۆ بهێنرێته ناو ماڵی كورد له باشووریش، به‌م چه‌شنه، ئه‌و پانتاییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته سنووره‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵات، واته رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان ده‌كرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی خوێناوی، بۆیه باشتر وایه سه‌رانی كورد یاری به‌و ئاگره ترسناكه نه‌كه‌ن!
د.كامه‌ران مه‌نتك
16\1\2019
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی