یەهودییەكانی جیهان بەرانبەر دەوڵەتی ئیسرائیل

20/01/2019

دانا رەشید

ئاشكرایە كە دەوڵەتی ئیسرائیل بە رەسمی لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە ، ئەمما زیاتر لە ٥٠ ساڵ پیش ئەو بەروارە لە لایەن گەورە كەسایەتیەكانی یەهودیەوە كاری جدی بۆ كراوە ، دەوڵەتی ئیسرائیل بوە بە بنكەی جێ راگیر بوونی هەموو یەهودیەكانی جیهان لە هەر كوێەكی ئەم جیهانە بن ، 

هەر كەسێكی یەهودی لە هەر كویەك بێ خاوەنی دوو رەگەز نامەیە ، ئەو وڵاتەی كە تێدا لە دایك بوە و پشتاو پشت مێژوی سەدان و هەزاران ساڵی هەیە پێێ دەلێن ( شوێنەزا ) وە بە ئیسرائیل دەڵێن ( نیشتمانی دایك ) 

دەوڵەتی ئیسرائیل پابەندە بە پاراستن و بە تەنگەوە هاتنی هەموو خێزان و كەسێكی یەهودی ، بۆ ئەمە هەر كەسێكی یەهودی لە هەر سوچێكی ئەم جیهانە بژی كە دێتە دنیاوە هەروەك چۆن لەو ( شوێنەزایەی ) خۆی پێناسی باری كەسێتی بۆ دەردەهێنرێت ، لە ئیسرائیلیش پێناسی باری كەسێتی پێ دەدرێت ، واتە لە دەوڵەتی ئیسرائیلیش كە نیشتمانی دایكیانە مەلەف و سورەت قەیدیان هەیە ، لە رێگەی دامەزراوە و بەرێوە بەرایەتی تایبەتیەوە چاودێریان دەكرێت ، وەك هاوڵاتی ئیسرائیل . هەموو تاك و خێزانێكی یەهودی ساڵانە باج دەدات بە دەوڵەتی ئیسرائیل ، بۆ ئەوەی لە لایەك بوونی خۆی لە دەوڵەت بسەلمێنت لە لایەكی كەوە دەوڵەتی ئیسرائیل هەمیشە دەوڵەمەندوو پایەدار بێت ، دەوڵەتی ئیسرائیل بەرپرسە لە پاراستنی سەرو ماڵی یەهودی لەو شوێنەی كە پێێ دەلێن شوێنەزا ، بۆ نمونە یەهودیەكانی ئێران ، كاتێ لە سەردەمی محمود ئەحمەدی نەژاد ، سەرو ماڵیان كەوتە مەترسیەوە ، بە جۆرێك ئیسرائیل كەوتە ئیزارەوە كە بە ئاشكرا ئەحمەدی نەژادی سەرۆكی پێشوی ئێران هەمویانی كۆ كردەوە و ماچی كردن و دڵنیای كردن كە پارێزراون لە ترسی ئیسرائیل ، 

كەسێكی یەهودی لە هەر شوێنێك بێت كاتێ لەو وڵاتە دەچێتە دەرەوە ، ئۆتۆماتیكی ئیش بە پاسپۆرتە ئیسرائیلیەكەی دەكات ، واتە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە وەك هاوڵاتیەكی ئاسایی ئیسرائیل دەور دەبینێت ، یەهودیەكانی دەرەوەی ئیسرائیل لە هەر شوێنێك بن كۆدەبنەوە لە گەرەك و شارێك بە گشتی لە هەر شارێك بن لە ناوچەیەك بۆ خۆیان دەژین ، بۆ ئەوەی مافی جۆرێك لە خۆ بەرێوەبردنیان هەبێ ، لە تیجارەت و كاسپیدا زۆر ئازاو زرنگن بۆ ئەمە دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر هاوكاریان دەكات ، تا دەست بگرن بەسەر ئابوری ئەو وڵاتەدا كە پێێ دەلێن شوێنەزا ، بەم شێوەیە لە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دەستیان بەسەر هەموو جیهاندا گرتوە ، تەئمینی تەندروستی و ژیانیان لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە پارێزراوە ،

یەكێك لە بنەماڵە هەرە دەوڵەمەندەكان بنەماڵەی ( رۆتجێلدە ) كە بە رەگەز ئەڵمانین خاوەنی زیاتر لە ٥٠٠ پێنچ سەد بلیۆن دۆلارن ، كە بە سەدان بلیۆن و ترلیۆن سەرمایە كۆدەكەنەوە ، بە زۆری زاناو موفەكیرو خاوەن خەڵاتە جیهانیەكان یەهودین ، خاوەن بانكە بە ناوبانگەكان و خاوەن بەرژەوەندیە تیجاری و كارخانە گەورەكان هی یەهودین ، دەستیان گرتوە بەسەر هەموو رێگە ستراتیجیە بەناو بانگەكان چ ئەرزی چ ئاسمانی چ دەریایی ، هەموو موزیق و گەروەكانی جیهان لە هەر كوێ بێ كە رێگەی بەیەكەوە بەستنی قارەكانن یەهودی تێیدا دەسەڵاتدارە ، هەرچی كارخانەی چەك و تەقەمەنی هەیە لە جیهاندا یەهودی تێیدا دەسەڵاتدارە ، سێنتراڵی هێڵی ئاسمانی هەموو جیهان لای یەهودیە واتە هیچ وڵاتێك یا هیچ هێلێك بێ رەزامەندی ئەوان ناتوانن كار بكەن ، هێڵی شەمەندەفەری هەموو دەوڵەتە گەورەكان هی ئەوانە ، دەزگای پۆستی هەموو دەوڵەتە گەورەكان ئەوان بە رێوەی دەبەن ، 

دەوڵەتی ئیسرائیل . ئەو یەهودیانەی كە لە دەوڵەتانی تر كە پێێ دەڵێن شووێنەزا كۆچیان كردوە ، زمان و كلتوریان دەپارێزێت و وەك خۆیان دەیان هێلێتەوە ، بۆ نمونە ، ئەو یەهودیە كوردانەی كە بەر لە ٧٠ ساڵ كۆچیان كردوە بۆ ئیسرائیل هەتا ئێستە هەر بە كوردی قسە دەكەن و بە كلتورو داب و نەریتی كوردانە دەژین و گوێ لە ئاوازەكانی حەسەن زیرەك و عەلی مەردان دەگرن و كوردانە لە شایی و ئاهەنگەكاندا هەڵدەپەرن ، ئەوانەی تریش بە هەمان شێوە ، لەمەش دەوڵەت ئیستفادەیان لێ دەكات كاتێ نەوەكانیان بە عەقڵی نوێوە دەنێرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی كە شوێنەزای باو باپیریان بوە .

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی