هەرێمی پاشاگەردانی

20/01/2019

رێبین عومەر

رۆژ بەرۆژ دیاردەی سەیرو سەمەر لەم كۆمەڵگەییەی خۆمان سەردەردەكات ، ئەوەسەرباری ئەوەی هەموو كەس بۆتە داهێنەری سیاسی و باس و خواست تەنیا سیاسەت و دروستكردنی حكوومەتە. 

خەڵك لە حزبەكان زۆرتر سەرقاڵی دروستكردنی حكومەتی ناوخۆی و سیاسەتی هەرێمی و دوەلین ، تەنانەت جاری واهەیە لە مەوقیفی پاس تا كۆستەرە 81 مۆدێلكۆنەكە دێت ، نیقاشی سیاسی گەرم دەبێ و بیر لەوە دەكرێتەوە كە چلۆن چەكی ئەتۆم بەكاردێ و ووڵاتان چۆن بونەتە خاوەنی ؟ 

یان باس لە بگرەو بەردەی ئەمریكاو ئێران یان كۆریای و دژەكانی ، لەم هەرێمە زۆرینە لەسەر گشت بابەتە سیاسییەكان ئابوری كۆمەڵایەتی جیلۆجی و گەردوون ناسی و پزیشكی و .... هتد ، دەئاخافێن و كەس ناڵێت : ئەوە بواری من نییە ، هەڵبەتە مەبەستمە ئەوە ڕوون كەمەوە كەبەشی زۆری ئەم هەموو كارەساتانەی لەم كۆمەڵگەیە قوت بۆتەوە هۆكارەكەی رەوتی فەرمان رەواییە لەم هەرێمەدا كە بەردەوام كاری لەسەر دروستكردنی دیاردەی ناشاز كردووە لەكۆمەڵگە هەر لەبەر ئەوەش بەبەردەوام حاڵەتی نادری سیاسی و كۆمەڵایەتی قوت دەبێتەوە و پاشتر وەك ئەو بەردەی لێییە كە نەفامێك فڕێی ئەیاتە گۆمێك. 

ئێستا رێك بەو چەشنەیە ، كە لەم قۆناغە زۆرترین تلەبەرد فڕێ دەدەنە  ناو گۆلەكەوە ئیتر ناشزانرێ كەی ئەم هەموو تلە بەردە كانسەراویانە لەم گۆمی لێڵەی دواكەوتوییەی كۆمەڵگە دەردەهێنرێتەوە ، مەبەستمانە ئێنڵایزی ئەوە بكەین كە هیچ كۆمەڵگەیەك بەدەنگە دەنگ و فرە گوێخای بەرەو پێش ناچێت ، بەڵكو وەها پێش دەچێ كە مرۆڤەكانی ناوكۆمەڵگە بچنەوە ناوخۆیان و هەركەس بە بەژنی خۆی لە خۆی بگاو ئەوسا رێگەبدرێ كە ئەوانەی هێزی گۆڕانكاریان هەیە چەرخی گۆڕانكارییەكان بسوڕێنن و گۆڕانكاری گەورە لەمێژوو بكەن .

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی