له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كداهاوڵاتیان له‌به‌رئه‌نجامى بوونى جیاوازى، له‌ڕووى به‌رژه‌وه‌ندى و ئایدۆلۆژیا‌و ئاین‌و چه‌ندان شتى تر، تووشى ئاڵۆزى‌و پێكدادان و گرفت ده‌بن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر به‌شێوازى یاسا‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عیه‌تێكى یاسایى نه‌بێت، به‌ره‌و توندوتیژى‌و شه‌ڕو پێكدادان ده‌ڕوات، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت،به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى هه‌ڵوه‌شاوو دواكه‌وتوو تووندوتیژ ناو ده‌برێت، چونگه ئه‌و ئاراسته‌یه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرفته‌كاندا ده‌رگاكانى ئاشتى‌و دادپه‌روه‌رى‌و چه‌سپاندنى یاسا داده‌خات.
له‌م كاته‌دا پێوه‌رى تر دێته ئاراوه كه به‌ره‌و سته‌مكارى‌و توندوتیژى‌و تاكڕه‌وى هه‌نگاو ده‌نێت، گروپێك خۆى به خاوه‌نى مافى ڕه‌وا ده‌زانێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌كارهێنانى هه‌موو هۆكارێك به شه‌رعى له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌به‌رئه‌وه بۆ رێگرتن له‌قوڵبونه‌وه‌ى كێشه‌كان‌و گێڕانه‌وه‌ى بۆ ئاراسته‌ى سوروشتى خۆى، پێویسته كۆمه‌ڵێك پێوه‌رو بنه‌ما هه‌بن كه كۆمه‌ڵگه به هه‌موو چین‌و توێژه‌كانیه‌وه بۆى بگه‌ڕێته‌وه له‌پێناو رێكخستنى سلوكى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و رێگرتن له پێكدادان‌و توندوتیژى‌و گێڕانه‌وه‌ى مافه ڕه‌واكان بۆ هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگه.
له‌هه‌رێمى كوردستاندا هه‌موو پارته سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه‌كان ئه‌گه‌ر سه‌یرى په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كانیان بكه‌ین جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر پاراستنى یاسا‌و رێزگرتنى، له‌ڵام له‌كاتێكدا كه كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ئه‌و مامه‌ڵه‌و روفتاو هه‌ڵس‌و كه‌وتانه‌ى كه ده‌یكه‌ن، ته‌عبیر ناكات له‌ئه‌و دیدو بۆ چوونه‌ى كه هه‌ڵیانگرتووه، چونكه رێزگرتن له‌یاسا نابێت ته‌نها مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌ز بێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵس‌و كه‌وتى رۆژانه‌و به‌تایبه‌تیش له‌كاتى ڕووداوه‌كاندا ته‌عبیر بێت له‌پابه‌ندبوون به یاساوه.
توێژه‌رێكى به‌ناوبانگى وه‌ك (روسكو بارند) ده‌ڵێت: (یاسا ئه‌ندازیارى كۆمه‌ڵایه‌تیه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان رێك ده‌خرێت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى رێكخراو له‌ڕووى سیاسیه‌وه).
چونكه یاسا هه‌ڵده‌سێت به پاراستنى یه‌كپارچه‌یى كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنى له‌پارچه‌بوون، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى‌و دادپه‌روه‌رى‌و ئاسایشه‌وه ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین سیستمه سیاسیه‌كه‌ى له‌بازنه‌یه‌كى داخراودایه‌و گه‌شه ناكات، چونكه هێزه باڵاده‌سته‌كان ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵناگرن كه ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه بچوكه‌كان‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ى نیشتیمان‌و نه‌ته‌وه‌یدا مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه یاسا له‌هه‌رێمى كوردستان‌و دادگاكان‌و مه‌رجه‌عیه‌ته باڵاكان له‌په‌راوێزدا بن.
به‌مه‌ش ر‌وژ به‌رۆژ پیرۆزى یاسا له‌به‌رده‌م هاوڵاتیاندا لاواز ده‌بێت‌و ئه‌و سه‌نگه‌ى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه ئه‌وانه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدان به‌تایبه‌تى پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، یه‌كه‌م كه‌سن كه ده‌بێت شكۆى یاسا بگێڕنه‌وه‌و پابه‌ندین پێى‌و لێى لانه‌ده‌ن.
له كوردستاندا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه دادگاكان‌و پارێزه‌كانى وه‌ك مه‌رجه‌ع داده‌نرێن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه له‌كێشه گه‌وره‌كاندا بێ لایه‌نانه مامه‌ڵه بكه‌ن‌و ئه‌وانیش له‌ده‌ست تێوه‌ردانى حیزب به دوور نه‌بوون، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌لایه‌ك هاوڵاتى ساده‌و بێ پشت به‌رده‌وام له ترس‌دا بێت، دووه‌میان ئه‌وانه‌ى كه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌وڵبده‌ن پاڵپشتێكى حیزب به‌تایبه‌ت حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، چونكه له‌و رێگه‌یه‌وه پارێزراو ده‌بن‌و خۆیان له‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دادگا ده‌رپارێزرێن، ئێستا له‌كوردستاندا سه‌دان دۆسیه‌ى تاوان هه‌یه هه‌ر له دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه بیگره هه‌تا خیانه‌تى نیشتمانى‌و چه‌ندانى تر، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى كه یاسا به‌و جۆره‌ى كه پێویسته مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت نیه، نه‌توانراوه ئه‌وكه‌سانه بهێنرێته به‌رده‌م دادگا.
به‌رده‌وام بوونى ئه‌م ڕه‌وشه به‌م شێوه‌ى كه ئێستا هه‌یه به مه‌ترسى گه‌وره داده‌نرێت بۆ ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر كار به‌م شێوه بڕوات كه ئێستا هه‌یه، رێژه‌ى تاوان ڕوو له زیاد بوون ده‌كات‌و ئاستى توندوتیژى به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت مه‌ترسى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه شه‌ڕى خوێناوى له‌نێوان پارته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازى‌و ئه‌منیه‌كاندا ڕوو بدات.
ئه‌و كێشانه‌ى كه له‌دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا رویاندا له‌نێوان یه‌كێتى‌و پارتیدا له‌گرتنى لایه‌نگرانى یه‌كترو ئه‌و لێدوانانه‌ى كه به‌رپرسانى هه‌ردوولا دایان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه مایه‌ى نیگه‌رانى بوون، چونكه ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستاندا كه دادگاكان‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت هه‌یه‌و سه‌ر به‌خۆیانن، چۆن ده‌بێت جارێكى تر مه‌ڵبه‌ندو لق‌و به‌رپرسى حیزبى بێت قسه له‌سه‌ر كێشه‌و ڕووداوه‌كان بكه‌ن.
ئایا كه ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و ده‌زگایانه‌ن چۆن ده‌بێت كێشه‌كان به‌لاڕێدا ببرێن‌و له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێك كه به ئه‌نجامدانى تاوانێك رووبه‌ڕووى یاساكراوه‌ته‌وه، له‌زۆنێكى تر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت‌و بكرێته كارتێكى فشاربۆ به‌ردانى، ئایا ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ یاساى سروشت،یان بڵێم دادگاكانى خێڵ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراقدا هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ده‌درێت؟.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی