وڵات چۆن پێشدەكەوێت

وڵات چۆن پێشدەكەوێت

ڕێبین عومەر


1058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

زۆركات نیگەرانی و توەڕوبوونەكانمان هێندە زیاد دەبێت كە داخی دڵ بەسەركۆنەكردنی ووڵات دەردەبڕین و نەهاتییەكەی دەخەینە ئەستۆی خاك و ئاسمانەكەی ، بەڵام بەپێچەوانەوە نەهاتی و نەگبەتی و سەرلێشێواوی راستەقینە لە ئەستۆی تاكەكانی ناو ووڵاتە نەك خاك و ئاسمانی كەسەر چاوگی خۆشگوزەرانین  ، نەگبەتی ئەم كۆمەڵگەییەی  ئەوەییە كە تا ئەم دەمە سیستمی بەڕێوبردنی ووڵات فێرنەبوین و ناشمانەوێ‌ لە ئەزموونی ووڵاتان فێربین كە چۆن ووڵاتان  خۆیان پێشخستووە و گەیشتوون بە سەركەوتنی گەورە و مێژوویان بۆ خۆیان خولقاندووە  ، لەم دۆخەدا گرفتی سەرەكی ئێمە لەم كۆمەڵگە پێنج ملیۆنییەدا ئەوەییە كە لە جەوهەری بەڕێوبردن تێنەگەیشتووین و لەو بوارەش هەنگوی كرداریی گەورەمان نەهاویشتووە ، 
چونكە بەڕێوبردنێكی دروست و زانستی  كلیلی چارەسەری ئەم  دۆزە ئاڵۆزەییە كە ژیانی ئەوانی تری لەسەرە  ، لە زانستی بەرێوبردن باسێك هەمیشە دێتە پێش كە دەڵێت : هیچ ووڵاتێك هەژار نییە بەڵكو بەڕێوبردنێكی لاواز سەرچاوەی هەژارییەو بە پێچەوانەوە بەڕێوبردنێكی دروست چاوگی دەوڵەمەندی و خۆش گوزەرانییە ، رۆژ ئاواییەكان لە ئێمە دەوڵەمەندترنین بەڵكو عەقڵ بیرۆكە و خەم خۆری بۆ ووڵاتەكەیان ئیلهامی ئەو پێشكەوتنەییە كە ئێستا بۆخیان بەدیهێناوە و جیهانیان بەناچاری بەسەر جیهانی یەكەم و دووەم و سێییەم بەشكردووە ،  ئێمە لە عێراق و هەرێم لە جیهانی سێین لەو جیهانەین كە سەرچاوەی گەندەڵی و نەهاتی و شەڕو كارەساتین لەو جیهانەین كە یەك یەك ئەخۆین و شەری ووڵاتان بە وەكالەت دەكەین بەڵام پرسیار مەزن ئەوەییە كە تاكەی وەها لەو جیهانە زۆلكاوەی دواكەوتوی دەمێنیینەوە بێگومان دەست و عەقڵی گۆڕانكاری پێویستە و كاتییەتی ئەم ووڵاتە لە ئافاتی گەندەڵی و پاشاگەردانی سیاسی و ئابوری دوورخەینەوە ، ئەگەرنا لەناو جەهل و دواكەوتوی دەمێنینەوە .

ڕێبین عومەر



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved