پارتى و خوى زه‌عامه‌ت

پارتى و خوى زه‌عامه‌ت

زه‌به‌نگ به‌هادین


960 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ره‌نگه‌ پارتى بۆ ماوه‌یه‌ك بتوانیت ببێته‌ زه‌عیم , بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ ویستى خۆى كوردوستان رێره‌و بكات , ئه‌م حه‌ز و خه‌ونه‌ى پارتى بۆته‌ خوو له‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ سیاسه‌تكردن بێت و هه‌ڵكشان وداكشان بێت , ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى پارتى ده‌یكات بۆ مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵات گه‌مه‌‌یكى شكستخواردووه‌ . پارتى به‌ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ى رووداو پێشهاته‌كان هه‌میشه‌ سیاسه‌ته‌كانى جێبه‌جێده‌كات , بۆ نمونه‌ ئه‌و ناكۆكى یانه‌ى له‌ نێوان باڵه‌كانى كۆتر و هه‌ڵوكان هه‌ن , بۆ نمونه‌ دیار نه‌مانى سكرتیرى حیزبه‌كه‌ فازل میرانى له‌ گۆره‌پانى سیاسى , یان ئه‌و سه‌ركردانه‌ى پارتى كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ جۆرێك ماڵئاوایان له‌ حیزبه‌كه‌ كردووه‌ یان ئه‌و به‌رز بوونه‌وه‌ دارمانه‌ بێ سوودانه‌ى له‌ ئاكارى سیاسى حیزه‌كه‌دا ئه‌‌بینرێت له‌ روى په‌یوه‌ندى ناوخۆى و ده‌ره‌كى یه‌وه‌ , ته‌نه‌نانه‌ت سیاسه‌تى كرینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌ دیاره‌كانى حیزبه‌كانى تر هێنده‌ى پارتى خۆى پێ ناشرین ده‌بێت هێنده‌ لایه‌تننگرانى حیزبه‌كانى نه‌یارى بۆ ناره‌نجێ .
ئه‌وه‌ى له‌ شیلادزه‌ رویدا دیوێكى ترى شكسته‌ شاراوه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردوستانه‌ له‌ زۆنى زه‌رد , پارتى ئیستا خه‌جاڵه‌تى لاى توركیایه‌ له‌ هه‌مان كات روگیرى به‌رده‌م یه‌كێتى و زۆنى سه‌وزه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و بانگه‌وازى ئه‌وه‌ى ده‌كرد هه‌رگیز ئه‌وه‌ى له‌ زۆنى سه‌وز روو ئه‌دات له‌ زۆنى زه‌رد نابینرێت , له‌ دواى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى هه‌ولێر ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌وه‌ نیشانى پارتى بده‌ن كه‌ ئه‌وان رۆبۆتى ژێر ده‌ستى بنه‌ماڵه‌ نین و ساتێك دێت ئیتر ترسو تۆقاندن سوودى نامێنێت .
پارتى دیموكراتى كوردوستان له‌ دواى ریفراندۆمه‌وه‌ شكست له‌ دوا شكست كۆ ده‌كاته‌وه‌ , ده‌بینین چۆن پۆستى سه‌رۆك كۆمارى نه‌درایه‌ , ئێستاش پارتى وه‌ك قومار ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ یه‌كێتى بگرێت تا پۆستیك وه‌ربگریت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشى فه‌وتا بیت له‌ قوماره‌كه‌ ئه‌مه‌ نه‌زانینى ئه‌و سیاسه‌ته‌ یه‌ كه‌ به‌ رق و كینه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌یت , ئه‌و دۆخه‌ى له‌ كه‌ركوك ئه‌گوزه‌رێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سدا نى یه‌ به‌ڵام پارتى بۆ به‌دێهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ كێشه‌ى بۆ ئه‌وێش دروست كردووه‌ .
هه‌موو ئه‌مانه‌ شكستن بۆ پارتى ره‌نگه‌ ئێستا خه‌رمانه‌ى ئه‌م شكستانه‌ كۆ نه‌كاته‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى بروات به‌رهه‌مى كۆتا شكستى قورس به‌سه‌ر پارتى دا ده‌شكێته‌وه‌ و ئه‌و كات زه‌عامه‌ت به‌س خه‌ون ده‌بێت لاى پارتى.




ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved