له‌مۆبایل‌و ئامرازه‌كانی
تری په‌یوه‌ندیكردن نقێم‌و دوگمه‌ی سوور وه‌زیفه‌ی جودا ده‌بینێ، ده‌شێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی یانیش بۆ كۆتاییهێنان به خزمه‌تگوزاری قسه‌كردن به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام
ئیدی ئێستا ئیدیۆمی "به‌سووره‌كه دایبخه"، وه‌خته ببێته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
باوی ته‌نزئامێز كه له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كاندا به فۆڕمی هه‌مه چه‌شنه
دوباره ده‌كرێته‌وه‌و ناوه ناوه گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه هاوڕێم به
"سووره‌كه دایبخه‌وه"، ده‌شێت ماناكانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش بریتی
بێت له‌وه‌ی "له‌كورتی بیبڕه‌وه"، یا "درێژدادڕی مه‌كه"، یانیش
"به‌ردێك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابنێ".
ماوه‌یه‌كه ئاسۆ‌و
ئومێدی وه‌رگۆڕانی دۆخه سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێم هاتۆته ئاراوه، به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندی
نێوان لایه‌نه‌كان تواوه‌وه‌ته‌وه‌و هه‌مووان سه‌رقاڵن كاروانی كاركردن له‌پێناو
حوكمڕانییه‌كی ساڵح بێته‌دی، به‌ڵام له‌نێو جه‌سته‌ی هه‌موو هێزه‌كانیش ده‌نگی
نه‌شازو جریوه‌ی نه‌ساز له‌پێناو راگرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه له ئارادایه، لێره‌و
له‌وێ، به‌ره‌نجامی خۆویستی هه‌ندێك‌و كورت ووته‌نی "نه‌جوینی قسه"،
له‌رێگه‌ی گوتاری به‌دكردار ریسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه به خوری‌و بارگرژییه‌كان سه‌رله‌نوێ
ده‌بوژێنه‌وه، ئه‌و نه‌فه‌سه كه له‌سه‌ر خه‌یاڵی نابودكردنی هه‌موو شتێك كارده‌كات،
زوو زوو ئه‌جێنداو خه‌یاڵه به‌دفه‌ڕه‌كه‌ی سه‌رده‌گرێ‌و هێزه‌كان ده‌كه‌ونه داوی
ئه‌و لاسارییه سیاسیه‌وه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنی زمان‌و گوتار سه‌رله‌نوێ له‌نێوان هێزه‌كان
دروستده‌كاته‌وه‌و فرسه‌خێك له پێكهێنانی حكومه‌ت‌و خۆڕێكخستنه‌وه دوورمانده‌خاته‌وه.
سروشتی كۆمه‌ڵگای
كوردی‌و پێكهاته‌ی سایكۆلۆژی به‌شێك له بژاره سیاسیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی
پێبدرێت هه‌میشه به‌پێی لۆژیك ده‌جوڵێن‌و كارده‌كه‌ن كه ته‌نها له خه‌یاڵی خۆیاندا
وێنای كراوه، له‌كاتێكدا به‌هۆی خه‌سڵه‌ته‌كانی زۆربڵێی سیاسی‌و ده‌مكوتان له‌هه‌موو
پرسێك‌و خۆگیڤكردنه‌وه له‌به‌رده‌م زوومی كامێرا‌كان بۆ هه‌میشه ته‌نها دڵڕه‌قی‌و
دابڕان‌و دووركه‌وتنه‌وه به‌رهه‌م دێنن، هه‌ربۆیه‌ش بۆ راگرتنی ئه‌و تایپه له‌سیاسی‌و
بژاره‌یه پێویسته زوو زوو بیریان بهێنرێته‌وه كه له "كورتی بیبڕنه‌وه"،
یا "درێژدادڕی مه‌كه"، خۆ ده‌شكرێت پێیان بڵێی براده‌ر "به‌ردێك
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابنێ"، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ده‌م ئه‌و داخوازیه‌یان
لێكراوه‌و بێ ئه‌نجام بووه، ئێستا حه‌قه به تۆنێكی گڕ پێیان بڵێین "براله
قسورم عه‌فو بكه، به‌س عه‌یب نه‌بێت به سووره‌كه دایبخه‌وه"، به‌ڵكو خوا یار
بێت به‌سووره‌كه ده‌می له‌رشتنی ئه‌و هه‌موو ژه‌هره دابخات.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی