پارتیزانەکانی مۆدێرنەی پشت ترازان کێن؟

30/01/2019

دەلیل جەمال

هەڵبەت وشەی(پارتیزانی) لەفەرهەنگ و زاکیرەماندا نامۆنییە ودەزانین بەوانە دەوترا لەقۆناغی خەباتی چەکداریدا بەشێوەی پارتیزانی دەهاتن و چالاکیان ئەنجام دەداو دەگەڕانەوە شوێنی خۆیان واتە چالاکییەکی لەپڕو لەناکاو بوو بۆسەر خاڵێکی دووژمن ،ئەوقۆناغە پارتیزانی مایەی شانازی بوو .

بەڵام وشەکە گەرچی ئەو فۆڕمەی وەرگرتوە بەڵام ئێستاش پارتیزان هەن و لەکاتی ناوەخت و حەساسدا چالاکی ئەنجام دەدەن و دەبنە مایەی سەرئێشە کە ئەمانە پارتیزانەکانی دوای مۆدێرنەو سەردەمی دیموکراسی و دنیای سەرمایەداری و بازرگانین

جیاوازییەکە ئەوەیە ئەم جار پەچەک نییە بەڵکوو تاکتیکە و هەوڵێکی لەناکاوە . کەلەڕێگەی میدیاوە ئەم چالاکییە ئەنجام دەدەن، 
ئێستا چەند مانگێک تێپەڕیوە هێشتا سەرەتاکانی ڕێککەوتن و سازان تەڵخ و ناڕوونن هێشتا کۆبوونەوەکان نەمەیون بەڵام لەکاتی حەساسدا ئەوانەی لەپشت هەوڵی ڕێککنەکەوتنی لایەنەکانن پارتیزانانە فەزاکە دەشێوێنن وەک دەڵێی بەردێک فڕێدەدەنە ناو ئاوەکەوە  ڕوونە ئەم گرووپە کار بۆ شکانی ڕکابەرەکانیان دەکەن
هەیە بۆ شکانی وەفدەکەی هەیە بۆشکانی ڕکابەرەکەی دەیەوێت ترازان بێت نەک سازان .

لەچەند بابەتی دیکە ئاماژەم بەم پێکدادانەی نێوان قوتبەکانی ناو پارتی داوە چ وەک دیوە میدیایەکە چ وەک لێدوانەکانی ناو پارتیزانەکانی ئەمڕۆ ، کەبەشێکی زۆری دواکەوتنی پێکهێنانی حوکمەت و کۆبوونەوەکان لەناوەرۆکدا پەیوەندی بەو خیتابە مەبەسدارەهەیە
لەناوپارتی کاربۆ شکست پێهێنانی کۆبوونەوەکان دەکرێت بەتایبەت پارتی مەبەستییەتی پێکهێنانی حوکمەت چیدی دوانەکەوێت  هۆکەشی بۆ بوونی مسروور بارزانی کە بەربژێری پێکهێنانی حوکمەتە.
بەڕوونی دەرهاویشتەکانی ئەم پارتیزانانەی ئەمڕۆ دیارن و کاریگەریشیان هەبووە.چونکە خاوەنی میدیای خۆیین و لەپشتەوە کار و چالاکی ناوەختیان هەیە.

پێموایە تافەزای میدیایی و چالاکی پارتیزانەکان ڕانەگیرێ ئەستەمە بتوانرێت لێکتێگەشتن و سازان بەزووی بەرهەمداربێت
ڕوونتر ڕاگرتنی چالاکی پارتیزانی نێوان یەکێتی و پارتییە بۆ کۆبوونەوەی کۆتایی و ڕێککەوتنی کۆتایی..

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە