پارتی كوێی دەیەشێ؟

05/02/2019

دانا رەشید

ئایا پارتی حیزبێكی خراپە؟ئەگەر خراپە ،ئەوا خراپ پێناسەو تەعریفی خۆی هەیە،مێژوی ئەم حیزبە تایبەت زیاتر لە چل ساڵە،هەمیشە خۆی لە خراپیدا دەبینێەوە ، بە خراپیش دەروانێە لایەنی بەرامبەر ،بەم لۆجیكە خراپەش ،هەمیشە هەوڵ دەدات،چواردەورەكەی بە خراپی بهێنێتە ژێر ركێفی خۆی ،ئەگەر بۆشی نەهێنرێتە ژێر ركێفی خۆی ، ئەوا بیكات بە هاودەمی خۆی لە خراپیدا ، ئەگەر هەر نەگونجا .ئەوا هەموو هێزو توانای خۆی بۆ خراپ كردنی یا بەدناو كردنی دەخاتە گەڕ،خودا هەڵناگرێت كورد واتەنی ، بداتە بێ عاری لە دەست بردن بۆ هەرچی حەرامە ئامانی نی یە ،لێرەوە پێویست ناكات بچینە ناو قوڵایی مێژویی حەفتاساڵەی ئەم حیزبە ،چونكە هەتا دوور برۆین ئەوا باری ئەوان سوكتر دەبێ ،لەبەر ئەوەی پارتی بە لۆجیكێك ئیش دەكەن ،هەمیشی لایەنی بەرامبەر یاخود یارەكانی لە شتە حەرامەكان و تاوانەكان  بەشدار دەكات ،هەرچی پێێ بوترێت سەروەری بۆ خۆیان و بنەماڵەی بارزانی گلی دەداتەوە ، ئەوان ئاوان ، بۆیە بەردەوام بە شوێن خراپی لایەنی ترو كەسایەتی دەرەوەی پارتی یا غەیرە پارتی دەگەرێن 


تۆ سەیركە، پارتی لەگەڵ PKK ناكۆكە ، چونكە لەخۆی ناچێ ، پارتی لەگەڵ پەیەدەو هێزەكانی رۆژئاوا ناكۆكە ، چونكە لەوان ناچن ، جاران پێش روخانی رژێمی صدام ،لەگەڵ یەكێتی ناكۆك بوو ، لەبەر ئەوەی یەكێتی لەگەڵ ئەو تیرازەی حیزبایەتی ئەوان كۆك نەبوو ، وەلی دوای روخانی صدام و بەرئەنجامی رێك كەوتنی ستراتیجی  هەردوو حیزب بوون بە یەك تیراز ، ئەوانە لە باشوورو لە رۆژهەڵاتی كوردستان ،هاتونەتە پاڵ مەزهەبی پارتی ، پارتی لە بن باڵی خۆی دایناون ،بۆ نمونە حیزبی سۆسیالست و حەمەی حاجی محمود ، جاران دژبوون تا سەرئێسقان ئیستە دۆست و تەبان ، حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران ، جاران دژ بوون تا رادەی پیش  سوپای پاسدار خومەینی دەكەوتن بۆ قەڵاچۆ كردنیان ، وەلی ئێستە دۆست و تەبان ، خۆ ئەم دۆستایەتیە لەسەر بنەمای تەبایی نی یە ، بەڵكو لەسەر  خۆ گونجاندنیانە لەسەر بنەمای خۆ گەوجاندن ، ئەویش بۆ دەستكەوتی مادی و بەرژەوەندی ،بەڵام كەسایەتی ( علی كەریم) هەرگیز پارتی دانی خێری پێدا نانێت ،خۆ بەردەوام بە نوسین و قسەو كردار ،كاری باش دەكات ، ئەمما بۆ پارتی گرنگ نی یە تا چەند باش بی ، گرنگە تا چەند هەڵگری باری خراپی ئەوان بیت ، 

لەگەڵ بزوتنەوەی گۆرران ناكۆك بوون ، بەو شێوەیەی بینرا ئینقلابی حیزبی بەسەر دەسەڵاتی شەرعی هەڵبژێردراوی  خەڵك كرا ، سەرۆكی پەرلەمان لە پۆستەكەی دوور خرایەوە ،ئەمەشیان ناو نا ( لە نێوان خراپترو خراپترین ، خراپمان هەڵبژارد) واتە ئەوان هەمیشە بە شوێن هەڵبژاردەی خراپدا دەگەرێن،ئەوان هەمیشە لەگەڵ لایەنەكانی ترو لەگەڵ پارچەكانی تری كوردستان لە كاری چاكەی گشتیدا ناكۆكن ، بە پێچەوانەوە لە خراپەدا خۆیان رێكدەخەن ،

لەم سونگەیەوە ئێستە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق(دوكتۆر بەرهەم ساڵح)كە كەسایەتی یەكی دیاری كوردستانە ناكۆكن ،لەون و جۆری دژایەتی كردنی ، هەمان تیرازی دژایەتی كردنی سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ( یوسف محەمەد)ە ،چونكە ئەوان هەمیشە خۆیان بە حیزبی دایك  و بنەماڵەی بارزانی بە سەركردەی خودا كرد دەزانن ، تا رادەیەكی زۆر ئەمەشیان بۆ چۆتە سەر ، سەرۆكی پەرلەمان بە شوێن چاكەی گشتیدا دەگەرا ، بێ گومان  ئەوانیش لە چاكەی گشتیدا بزر دەبن ،ئەوەی ئەوان دەژێنێت و دەیانهێلیتەوە بەردەوام قەیرانی سیاسی و دارایی و ئابوری یە ، ئەگەر قەیران نەمێنێت ئەوانیش نامێنن چونكە شتێك نامێنێت ئەوان بەردەوام بە دوایدا بگەرێن ، 

سەرۆك كۆماری عێراق ، ئەگەرچی من وەك لایەنگرو  تاكێكی كورد ،ئارەزوم دەكرد كە هەر بە هاوپەیمانی بمێنێتەوە ، ئەمما ئەگەر بۆ چاكەی گشتی سەیر بكەیت، لە هەموو عێراق بە گشتی وە هەرێـی كوردستان بە تایبەتی ،تەنها دوو كەسایەتی وەك ( رجل الدولە) بە تەجروبە دەركەوتون ،ئەوانیش ( دوكتۆر عادل عبدالمهدی ، دوكتۆر بەرهەم ساڵح)ە،بێ گومان پارتی لەگەڵ هەردوو ئەم كەسایەیانە كۆك نی یە ، لە لایەك پارتی دوای پرۆسەی تێكشاكاوی ریفراندۆم  دەیویست پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت بۆ بەردەوامی دان بە قەیران  بۆ هەرێمی كوردستان ، لە لایەكی تر دوای دەركردنی وشیار زێباری خاڵی جەنابی سەرۆكی پارتی ، بە تۆمەتی گەندەڵی لە پۆستی وەزیری دارایی ، ئەمە دوا فرسەتیان بوو كە پینەی ئەو عەیبە داپۆشن وەك دەوترێ لە گۆشتی رانی بكاتەوە  كانە خورمای لا رومەتی پێ پینە بكات  ، 

لێرەوە دژی ئەمان بوە بە دۆستی هەردوو دوژمنی پارتی كە بە دوژمنی كورد ناوزەدیان كردوو ، ئەوانیش (  دوكتۆر نوری مالكی و دوكتۆر حیدر عبادی ) سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق ، گەلۆ جەنابی سەرۆكی پارتی نەیدەوت ، ئەگەر نوری مالكی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران ، من ئیعلانی دەوڵەتی كوردی دەكەم ؟ئەدی نەدەوترا ئەوە حەیدەر عبادی یە قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بریوە ؟ ئیستە خێرە دژی  عادل عبدالمهدی كە  مێژو شایەتی ئەوەی بۆ دەدات نە قوتی خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستانی بریوە ، نە وەك نوری مالكیش  دژ بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو وەك دوترا ، 

دوكتۆر بەرهەم ساڵح ، ئەگەرچی پاشخانی ساڵانێكی زۆری كەمو كورتی پێشوی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی بۆ ماوەتەوە ، بەڵام بە ویژدانەوە سەرنژ بدەی لەم ماوە كورتەدا چەند كاری گرنگ و گەورەی ئەنجام داوە كە خێری هەم هەرێمی كوردستان هەم عێراقی لە خۆ گرتوە ،

یەكەم ، لە جیهانی عەرەبی دا تێروانینێكی ئەرێنی بە ئاراستەی  كێشەی كورد چ لە عێراق چ لە سوریا دروست كردوە ،هەروەك لە مێدیا عەرەبی یەكانی چ دەوڵەتانی كەنداو چ مصر چ ئەردەن ، سیاسەتی عێراقی بردەوە نێو چوارجێوەی پەیوەندی یە نێو دەوڵەتیەكان ، واتە لە چاو جۆرێك لە بەزەیی هاتن گۆررا بۆ دیبلۆماسی و پرۆتۆكۆڵی سیادی .

دوەم، لە عێراق بە گشتی تێروانینی بەربەرەكانێ و دژایەتی حیزبی بۆ بەرژەوەندی حیزبێكی دیاری كراو ،گۆرری بۆ ململانێ لە پەرلەمان ،لە پێناوی چاكەی گشتی بە كوردستانیشەوە ، بەمە ئەو لایەنە كوردیەی كە هەر خەریكی قەیران دروست كردن بوو ،گڵٶڵەی كەوتۆتە لێژی .

سێ یەم ، لەو ناوچانەی كە پێێان دەوترێت  دابراوەكان ، واتە كەركوك و دەوروبەری ،بەو مافە دەستوری و یاساییانەی كە هەیەتی ،لە بەرژەوەندی كەركوك و ناوچە دابراوەكان دوای ریفراندۆمە سەرنەكەوتوەكە ، چەند كاری باشی كردوە ، بۆ هێور كردنەوەی شارو شارۆچكەكان بە ئاراستەی راست كردنەوی هەموو ئەو كارانەی بە خواری براون بە رێوە .

چوارەم،  لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان ، زیاد كردنی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی كەوا بە نیازن پاشەكەوتی موچە هەڵگرن،رێكخستنەوەی عەلاقاتی هەرێم لەگەڵ بەغدا ، گۆررینی دیدگای بە دوژمن سەیر كردنی هەرێمی كوردستان ،بۆ جۆرێك لە تەبایی و دۆستایەتی و گفتوگۆی بەردەوام ، لە بری قەیرانی بەردەوام ، 

هەتا ئێستە ستاڤی هاوكارانی خۆی  وەك سەرۆك كۆمار تا رادەیەكی باش  دوورە لە خزم خزمێنەو محسوبی یەت و مەنسوبی یەت ، بە دوو چاوی رون كاری باش دەبینرێت بە ئاراستەی هەرێمی كوردستان كە پێشتر نەك بە ماەوەیەكی كوردت بەڵكو بە چەند ساڵ  نە دەزانرا گەلۆ سەرۆك كۆماری عێراق پشكی كوردە یاخود كورد چ كارەیە لە بەغدا ..

ئێستە پارتی لە گەران بە شوێن كەسانی خراپدا لە نێوان سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق ،پشتی دێسێ ، ئەوان فێر بوون لە گۆمی مەنگی قەیراندا مەلە بكەن ، كار بگات بە چاكەی گشتی ئەوان باریان لارە.

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی