وتەبێژەكان نایبێژن!

06/02/2019

دەلیل جەمال

هەڵبەت وتەبێژ سیفەتە بۆ كەسێك كەئەركی گەیاندنی پەیامی لایەنی پەیوەندیدارە بەپەیامەكە ڕام وایە باشترە وشەی (پەیامگەیێن) لۆژیكی ودروستتربێت. چوونكە ئەركی ئەو گەیاندنی پەیام و بەلاغە نەك وتەو وتار.

لەدنیادا وتەبێژ ڕۆڵی دیاریكراوە ئەوەی دەیڵێ بیرو بۆچوونی خۆی نییە بەڵكو بیرو ڕوئیاو پەیامی حزبەیان حوكوكمەت یان هەردەزگایەكی تر.

كەتن و كێشەی وتەبێژەكان.
كەسێك ئەوسیفەتە یان ئەركەی پێسپێردرا كەم دەبێژێ كەمترین كات بۆچوونی خۆی دەڵێت بەڵكوو ئەوەی دەیڵێت لەسەر لایەنەكەی ماڵە لەم حاڵەتەدا دەبێت بزانێ و بیبێژێت شارەزاو پڕزانیاری بێت 

پەیامی ئەو پەیامی لایەنەكەیەتی
گرفتی گەورەی نێوان لایەنەكان گەیاندنی پەیامەكانیانە لەڕێگەی وتەبێژەكانیانەوە پەیامەكان نەبێژراون بەڵكوو پڕن لە مەدلوول(پەیام دەبێت بەزمانی گشت بوترێت و زمانێكی سادەو ڕوون و بێگرێ نابێت زمانێك بێت هەڵگری خوێندنەوەی دووەم بێت)

وتەبێژی پێویستی بەزانیاری و دراسەی زمان و ڕوونبێژی هەیە زۆرترین هەڵەی زمانەوانی لای وتەبێژەكانە بەردەوام لایەنەكان خەریكی پۆزشوو ڕوونكردنەوەن .

ئەگەر سەیری وتەبێژی كۆشكی سپی یان وڵاتان بكەین دوای ۲٤كاتژمێر لەڕووداوێك یان كۆبوونەوەیەك پەیام دەگەیەنێت یان كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی دەگرێت، لێرە لای ئێمە لەنێوەی كۆبوونەوەكان دێن و كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی دەگرن لەم حاڵەتەدا پەیامێكی ناتەواوو خاڵی لەزانیاری و كرچ وكاڵە

بۆیە دوای پەیامی وتەبێژان چەندین پەیامی دیكە بڵاو دەكرێنەوە چونكە زۆرجار وتەبێژەكان پەلەدەكەن و بۆچوونی زاتی خۆشیانی تێكەڵ بە پەیامەكەدەكەن

بۆگەیاندنی زانیاری و پەیامی پاك و ڕوون پێویستە وتەبێژ خۆی بەدووربگرێت لەبۆچوونی خۆی هەروەها دوای ۲٤كاتژمێر لەكۆبوونەوەكان پەیامەكە پاك و لەبێژن بدات پاشان كۆنگرە بگرێت

وتەبێژ ڕوونكردنەوەی نییە هێندەی پەیامێكی لایەنداری دەگەیەنێت .لەهەرێم ئەركوو ڕۆڵی وتەبێژ ڕوون نییە نەناسێنراوە ئەمەش ئەوەی لێ سەوزدەبێت كەهەیە. چەندین كێشەی تركەلەوتەبێژەكانەوە دروست دەبێت و پەیام وەك خۆی ناگاتە خوێنەرو بینەرو هاوڵاتی......

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە