لەبارەی دەستگیركراوانی بادینان

07/02/2019

نیاز عەبدوڵڵا

تەواوی ئەو ١٨ كەسە دەستگیركراوەی ماون لە زیندانەكانی دھۆك لەرێگای پارێزەرە خۆبەخشەكانەوە بریكارنامەیان بۆ كراوەتەوە. 

سەرەڕای ئەوەی ٧ كەس لەو گیراوانە لەم ھەفتەیە ئازادكران و دواتر پۆلیس بەڵێنی ئازادكردنی ئەو ١٨ دەستگیركراوەی تری دا بە كەفالەت، بەڵام تا ئەمڕۆش نە بە ئازادكردنیان بە كەفالەت رازییە نە بە گۆڕینی ئەو ماددە یاساییەی كە پێی تۆمەتباركراون.

تۆمەتباركردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانان بە ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی و سزای لە سێدارەدان نەك مامەڵەكردن بە یاسای خۆپیشاندان، بۆ كەسانێك كە بەشداریشیان لە گردبوونەوەكەی ٢٨ی كانوونی دووەم نەكردووە، تەنیا بابەتێكی سیاسییە و بەكارھێنانی دەزگا فەرمییەكانە بۆ تۆڵەكردنەوە لەو رۆژنامەنووس و چالاكوانانە، ھەروەھا بەكارھێنانیانە بۆ ترساندنی خەڵكی بادینان لە ھەر سەرھەڵدانێكی تری وەك مانگی ئازاری ٢٠١٨ و ٢٦ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩.

ئەو زیندانیانە بە چەندین شێوە ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەیی دراون و سانسۆری قسەكردنیان لەسەرە لە كاتی دیدارەكانیان لەگەڵ خێزان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و شاندەكان.

ئازادی بۆ دەستگیركراوەكانی بادینان

نیاز عەبدوڵڵا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە