هـەڵەبجەییەكان چیــبكەن؟

07/02/2019

فەرەیدون كونجرینی

یه‌کێک‌ له‌ که‌نده‌کانی بەردەم ئابوری ‌و گه‌شه‌دان به‌ سه‌رمایه‌ی مرۆیی و بنیاتنانی ژێرخانی هه‌رێمی کوردستان چاکسازییە" پێویستدەکات لە هەر پارێزگایەکی هەرێمی باشوری کوردستان پلانسازی بۆ چاکسازی ئەنجامبدرێ بەتایبەت هەڵەبجە کە بۆتە پارێزگا بەمەیش پلانی ژێرخانی ئابوری یەکەم قۆناغییەتی بۆ بەئەنجام گەیاندنی پارێزگابون" پارێزگای هەڵەبجە تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و کەندی بازرگانی و فه‌رهه‌نگی خۆیان هه‌یه بەڵام گرنگی پێ نادرێ و پرۆژه‌ و پێشنیازی هاوڵاتی به‌هێند نازاندرێ لەلایەن حکومەتی هەرێم.

 ‌پێویسته‌ له‌ دانانی ده‌روازه‌و سێکته‌ره‌کان هاوڵاتی لە سنوری ناوچەکەیدا پێشکاربکات و پڕۆژەیان هەبێت تا لە پێشبڕکێی پارێزگاکاندا سەرکەوتوبن بەتایبەت هەڵبجە سەرەتای دامەزراندنێتی، مافی به‌رگریکردن له‌ به‌رکه‌وتی ناوچەیی بۆ هه‌مو پارێزگا و شاره‌وانی  پارێزراو بێت... پێویسته‌ کار به‌و نه‌ریته‌ بکرێ که‌ هه‌مو هاوڵاتیه‌ک بۆی هه‌یه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خێزان و ناوچه‌و شار و گه‌ڕه‌که‌که‌ی بکا، چونکه‌ ئه‌و به‌ژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تانه‌ ناکۆک نین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، به‌ڵکو ته‌واوکا‌ری به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانین و کۆڵەکەی بەهێزن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکان.

 لە خۆرئاوای باشوری  کوردستان سنوری تورکیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەیە، کەبەگەورەترین دەروازەی بازرگانی هەرێمی کوردستان هەژمارکردەکرێ، هەڵەبجەی یەکان هاوشێوەی ناوبراو دەروازەی سنوریان بۆ ئێران بەدەستبێنن" بەم پڕۆژە پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە یەکێك لە ناوچە بەپیت و پڕ بەرهەمەکان و ئاوەدان دەکرێتەوە باشتر لەو چاوەڕوانیەیی ساڵەهای ساڵە باس لە ئێش و ئازارەکانیان دەکەن و دەرنجامی نەبوە"
 
هەمو ساڵێک لە 16ی 3 هاوڵاتیانی دانیشتوی هەڵەبجە داواکاریانیان دەخەنە ڕو  تا قەرەبوی تاوان و بەسەرهاتی سەردەمی ڕژێمی بەعس بکەنەوەو بەڵام هەوڵەکانیان بێهودەیەو کاریگەرنەبوەو  ئامانجیان نەپێکاوە بەناڕەزایی دەربڕین و قسەکردن لەسەر کەمتەرخەمیەکان سودی نیەو دەبێت خۆیان هەوڵبدەن و نوێنەریان ڕەوانەی بەغدادبکەن تا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی ئێران ببسرێت"   ئەم پڕۆژە ئاستی شارستانی پارێزگای هەڵەبجە بەرەوپێش دەبات و کێشەی  ناوەکی کارگوزاری و  ڕێگیری لە چون بەرەو شارستانی نوێ  ناهێڵێت بەمەیش ئابوری و بنیاتنانی ژێرخان پێش دەکەوێ "

لەخۆرئاوای هەرمی کوردستان دەروازەی سنوری ئیبرایم خەلییل   سنوری بە ولاتی ترکیاوەیە" بڕی ڕۆژانەی داهاتی پتر لە یـەك ملیۆن دۆلارە "   گەر لە پارێزگای هەڵەبجە هاوشێوەی ئیبرایم خەلیل" لە سنوری ئێران هەمان دەروازە بکرێتەوە بری داهاتی ڕۆژانەی کەمتر نابێت لە نیوملیۆن دۆلار" ئەمەش سودێکی باشی دەبێت بۆ پارێزگا نوێکەی هەرێمی کوردستان (هەڵەبجە)

بۆ بەپارێزگا کردنێێك کە بتواندرێت سود لە داهاتی ناوچەکەتان وەربگرن جگەلە داهاتی کشتوکاڵی" بەم پێشنیارە هەڵەبجە بکەنە نمونە "  پشت مەبەستن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و جاڵـــــە نەوتەکانی هەرێم و بەڵێنی  بەرپرسی حیزبی و متمانەیان پێ مەکەن  تا ئیدارەکانی هەلەبجە دابمەزرێنێت و بیکەنە پارێزگایەکی نمونەیی"  متمانە بەو پارێزگارە حیزبیە مەکەن وەك سیخوڕێك هێندراوەو کراوەتە نوێنەرتان "  هەڵەبجە  دەوڵەمەندە لە ڕوی کشتوکاڵی"  کانزاهی و لەهەرکاتێدا دەتوانرێ نەوت بەرهەم بێنێت" جا گرنگی بدەن بەم پڕۆژەیە و جاوەڕوانی بەغدادو هەولێر مەبن  تا دەیـــگەیــەنە لوتکەی" خواستەکانتان و  پاداشتی خانەوادەکانتان و خاکی پیرۆزی هەڵەبجە ئەدەنەوە، پێداگیری بکەن تا حکومەتی هەرێم سەرجەم سنورەکانی لەگەڵ ئێران دابخات و مەرزێکی نێودەوڵەتی دروستبکات لەسنوری هەڵەبجە بۆ ئێران و دەروازەیەکی بەسودی بازرگانی هاوشێوەی ئیبراهیم خەلیلێکی تر بکەنەوە کەدەبێتە قاسەی پوژانەوەی هەمو جاوەڕوانیەکانتان و بەهیواکانتان دەگەن.

  یاساکانی سنوری ئیبرایم خەلیل بزانە
١/  بڕی هەر هاولاتیەك لەچون و گەرانەوەدا باجو سەرانە نادات
٢/  بڕی هەر ئوتۆمبێلێک بۆ گەشت لەچون و گەرانەوە بۆ وڵات باجو سەرانە نادات   بەڵام باجی هەر کەلوپەلێک دەدات زیاد لە پێویستی خۆیبێت" لەوادەی تێپەڕی کاتی ڕۆژانەی بڕی ٣ دۆلار دەدات.
٣/  هەر لۆریەك تانکی زیادەی هەیە" هەر تانکێکی 600 لیتر گاز هەڵدەگرێ"  بڕی هەربارهەڵگرێك بە بەتاڵی باجی ئەو گازە دەدات کە پێیەتی و  تێپەڕبونی بەسنورەکەدا" 
٤/ بڕی هەرلۆریەکی نەوت هەڵگر  لەسەر حکومەتی هەرێم ١٨٠٠ دۆلار گومرکیەتی
٥/  بڕی هەر لۆریەك بە بارەوە پتر لە ٢٥٠٠ دۆلارە 
٦/  بڕی هەر ئوتۆمبێلێل بۆ بازرگانی زیاترنیە لە ١٨٠٠ دۆلارە 
٧/  مانەوەی هەر بارهەڵگرێك  لە ڕۆژێکدا پتر لە ٨٠ دۆلارە
٨/  باجی کەلوپەل بەهەمو جۆرەکانیەوە" جۆری کەلوپەل 1930 جۆری هەیە"
٩/  خواردەمەنی و خواردنەوە  گومرکی بەرجاوی هەیە
١٠/  پۆشاك بە ئاستێکی زۆر ڕەوانە دەکرێ بۆ هەرێمی کوردستان و ئێراق وڵاتانی ئەرەبی
١١/  کەلوپەلی ناومال  یەکێکە لە سەرچاوە بازرگانیەکانی سەردەم کە بەڕێژەیەکی زۆر دێتە هەرێمی کوردستان و ڕەوانە دەکرێ بۆ ناوەڕاست و باشوری ئێراق
١٢  پێداویستی کارگەو بیناسازی کە ڕۆژانە بەسەدان هەزر دۆلار مەزەنەدەکرێت 
بەپێی ئەوزانیارانەی بە من گەیشتوە لە کاربەدەستانی ئەو سنورە ڕۆژانە داهاتی ئیبرایم خەلیل پتر لە یەك ملیۆن دۆلار" واتا مانگانە 30 ملیۆن دۆلار داهاتیەتی.

خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، یەکێکە لە خاڵە سنوورییە گرنگەکانی باشوری کوردستان، ئەم سنورە باشووری کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێت. لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە مانگانە نزیکەی ١٥٠ هەزار هاوڵاتی بە مەبەستی کاروباری بازرگانی، گەشتیاری و سەردانکردن هاتووچۆ دەکەن و لە کاتی چوونیان بۆ تورکیا ئاستەنگ و گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت لە کاتی زۆر مانەوەیان و باج دەدەن" ئەمەش شۆفێران و هاونیشتمانیانی دڵگران کردووە"  بۆ مەبەستی زیاتری لای سەرەوە"  دەروازەی سنوری هەڵەبجەو ئێران بەوجۆرەی ئیبراهیم خەلیل بکرێتەوە  گەشتوگوزاری  فڕۆکەو بازرگانی بارهەڵگر بە ئاراستەی ولاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و باجی کەمترە لە بازرگانی دەریایی" وە دەشبێتە باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان  بەتایبەت هەڵەبجە"  بێ هێچ بەربەستێک ئێران بەم پڕۆژە ڕەزامەند دەبێت"

ڕۆژانە لە سنوری ئیبراهیم خەلییل  پتر لە دەهەزار هاوڵاتی و سەدان لــۆری بارهەڵگرو سەدان ئۆتۆبیل لە سنوری ترکیاوە دێنە هەرێمی کوردستان و دەجنە ناو خاکی ترکیاوە  بەمەبەستی کار" لەڕوی ئەو پەیوەندیە بازرگانیەیی لەنێوان هاولاتیانی هەرێم و ترکەکاندا هەیە، بەڵام بەداخەوە ناوجەکە لەوێرانکاریدایەو گرنگی پێ نەدراوە" داهاتی ئەو سنورە بۆ گیرفانی حیزبێکەو بەس  کەتا ئەم ساتەوەختە خەڵکی ناوجەکەو هەرێمی کوردستان سودبەخش نەبون  بەڵکو  لەسەر داهاتی ئیبراهیم خەلیل بەهەزاران هاولاتی لەجەنگی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی کوژان و بێ سەروشوێن کران. 

سنوری هەڵەبجە بۆکاروباری بازرگانی گونجاوترە لە باشماخ و  ناوچەکانی پێنجوێن کە ڕێگا کورت و نزیک دەکاتەوە" هەڵبجە بۆ شاری سنە و مەریوان  و ناوچەکانی تری ڕۆژهەلاتی کوردستان سەدان کیلۆمەتر  جیاوزی هەیە لەگەڵ سنوری پێنجوێن"  باشترکردنی ئەم ڕۆژەیە و کردنەوەی دەروازەیەکی وەها بەسود  بە دو تونێلی حەوت بۆ دە کیلۆمەتر  لە سنوری نێوان هەردو وڵات کار ئاسانی باشتر دەکات"
 
فەرەیدون کونجرینی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی