1
كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له هه‌ولێر ، كارێكی لۆژیكی نیه‌و جۆرێكه له جێهێشتنی خه‌ڵكی كه‌ركوك ، هه‌رچه‌ند هه‌میشه خه‌ڵكی كه‌ركوك جێهێڵراوه ، لۆژیكی نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تور‌كان و عه‌ره‌ب نایه‌ن بۆ هه‌ولێر ، خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌وه‌ش كێشه نیه لای ئه‌وان ده‌چن بۆ هه‌لێر ، دیسان لۆژیكی نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه له ڕووی قانونیه‌وه حكومه‌تی عیراقی ئه‌وه به كێشه لێكبداته‌وه ، با وادابنه‌ین حكومه‌تی عیراقیش كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆی نیه له‌و ڕوه‌وه ، یان هێنده به هه‌ندی وه‌رناگرێت ، بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له هه‌ولێر بێت ، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خه‌مخۆریه بۆ كه‌ركوك ،ئه‌وه بۆ زیاتر له هه‌شت –نۆ ساڵه ئێمه داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ین ، بێ هه‌ڵبژاردن و به دیاری كردن له پارله‌مانی كوردستان چه‌ند كورسیه‌ك بۆ كه‌ركوك دابنرێت لانی كه‌م بۆ گه‌یاندنی كێشه‌ی كه‌ركوك به هه‌رێم و بیر‌و ڕاگۆڕینه‌وه ، كه‌س به قسه‌ی نه‌كردین ، به‌ڵام بۆ ئه‌مه كه‌س پرس به كه‌ركوكیه‌كان ناكات .
2
ئێستا با بڕوا به‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی پارتی و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له باره‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌یڵێن راسته‌و مه‌سه‌له‌كه ریفراندۆم و سه‌ركێشی نه‌بوو ، ، باشه ده‌بوو پارتی و ئه‌وانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك 31ی ئاب ده‌بینن له داخ بكه‌رانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆبونه‌وه حزبیه‌كانیشیان بردبایه كه‌ركوك ، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌و بیانوه‌وه‌ئه‌و ماوه دورو درێژه كه‌ركوك بده‌نه ده‌ست ره‌شه‌بای قه‌ده‌ره‌وه‌و بوار بۆ حكومه‌تی عیراقی و راكان سه‌عید بڕه‌خسێنن ، به ئاره‌زوی خۆیان ده‌سكاری چاره‌نووسی دڵه‌كه‌ی پارتی بكه‌ن ، هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كه‌ركوكی ناوناوه دڵی كوردستان ، نه‌ده‌بوو به‌و جۆره به جێیبهێڵن و ئێستاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌رنه هه‌ولێر ، راستی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوكیش كارێكی خراپه به‌وه رازی بن .
3
من له یه‌ك شت تێناگه‌م ، مه‌سعود بارزانی به جلی ئه‌فه‌ندیه‌وه چووه به غدا ، نێچیرڤان بارزانیش هه‌روه‌سا ، خه‌ڵكی دیكه‌ی پارتیش شه‌وو ڕۆژ به رێی به‌غداوه‌ن ، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه باشه به‌غدا له پێشتره یان كه‌ركوك بۆ كورد ، تۆ بڵێی ئێستا دڵكه بووبێته به‌غداو ئێمه نه‌مانزانیبێت ، یان خه‌ڵكانێك رۆژو شه‌و له په‌نا گوێی بارزانیه‌وه له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه بۆ سه‌فته‌یه دینار ئاوازی ناجۆر ده‌خوێنن.
نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك هه‌ر به لیوای سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ناوه‌ستێت.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی