هەوێنی پێکهاتنی تاکی دەستەمۆ و دروستبونی کۆمەڵگای کۆیلایەتی لە فەلسەفەی سیاسی‌دا زۆرترین ڕەهەندو تیۆری جیاواز لە خۆ ئەگرێ و زۆرترین باسیشی لێوەکراوە، چونکوم ئەم پرسە وابەستەی هەموو سەردەمەکانەو لەگەڵ کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەنگاو ئەنێ، سیمای کۆیلە بوون بە کۆمەڵگایەکی چەق بەستووی دوور لە گەشە و جولە و بەرزی ئاستی رۆشنبیر و دەر نەچوون و دەرنەکەوتنی نەوەی زیندوو و هەنگاونەنان بۆ بەرەو پێشچوون و کارانەبوونی چین و توێژی نێو کۆمەڵە.
دەستەمۆ هەرگیز لە ناخی خۆیدا هەست بە ئاسوودەیی و کامەرانییەکی تەواو ناکا و هەر خەریکی خەم و خۆخواردنەوەیە و ڕووکەش خۆی ئاسوودە پیشان ئەیا لە ژیان، بەردەوام وا ئەکا ڕاڕابێ و نەتوانێ لەبارێکی دەرونیی جێگیرابێ چونکە رۆژانە رۆڵی کارەکتەرێک ئەگێرێ کە هی خۆی نییە یاخود ئارەزوی نییە ئەو رۆڵە بگێڕێ، لە هەمان کاتیش‌دا وا هەست ئەکا کارێکی باش و سەرکەوتوانەی ئەنجاماوە.
کاتێك فەرهەنگە سیاسیەکان، کۆمەڵایەتیەکان، خێزان، ئایین، ئەقڵیەتی کۆنەپەرستی و بەها کلتوریەکان کار لە سەر بەهاکانی مرۆڤ ئەکەن و ڕەتی ئەکەنەوە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ دەستەمۆ کردنی ئەیەن وناهێڵێن خۆی بێت، لێرەوە سیستەمی کۆیلایەتی ئەچەسپێ و تەواوی کۆمەڵگاش لە چوارچێوەی ئەو سیستمە داخراوەدا ژیان بەڕێئەکەن.
مرۆڤ خۆی لە خۆیدا بونەوەرێکی سرکە و شەیدای ئازادییە، چونکە ئازادی کرۆکی بوونی ئادەمیزاد پێک ئەهێنێت. قایل‌بوونی مرۆڤ بە دەستەمۆی زادەی نائومێدی و ڕەنگدانەوەی ڕۆحێکی خەواڵووە، بەڵام ئەوەی مرۆڤ لە زیندەوەرەکانی دیکە جیا ئەکاتەوە، یاخیبوونە لە ستەم و ڕازی نەبوونە بەوەی شکۆی ژێرپێ بخرێت.
مرۆڤی دەستەمۆ کێیە؟ بۆچی ئەیەوێت دەستەمۆبێت؟ ئامانجی پشت ئەم دەستەمۆبوونەی لە چیایە؟
مرۆڤی دەستەمۆ ئەو کەسەیە کە یاخیبوون نازانێ یا جورئەتی ئەو یاخیبوونەی نیە و هەرگیزنایەوێ بڵێت نا! بۆ هەموو شتێك مل کەچەو بەردەوام دەڵێت بەڵێ.
لە ڕاستیا دەستەمۆ ئەو کەسەنییە کە ململانێکە لە بەرامبەر ئەوانی ترا دئەدۆڕێنێت بەڵکو ئەو کەسەیە لە بنەڕەتدا نایەوێ بچێتە نێو ململانێوە یاخود کە ئەشچێتە نێو ململانێکەوە بەتەنها لەهەوڵی پاراستن و زیندوو هێشتنەوەی خۆیەتی.
کاتێك تەواوی تاکەکانی کۆمەڵ ملکەچی ستەمی ئیمپریالیزم وداگیرکاری ئەبن ئەوکات کۆمەڵگایەکی دەستەمۆ وێنائەبێت، واتا دەستەمۆبوونی تاك هەوێنە بۆ کۆیلەبوونی بەکۆمەڵ وە بەپێچەوانەشەوە کاتێك هەموو تاکەکانی کۆمەڵ یەكدەگرن ودەیانەوێت سیستمێك بڕوخێنن وئازاد ببن سەرەنجام ئازادبوونی کۆمەڵگایەکی لێدەکەوێتەوە.
هیگڵ بەشێوازێکیتر بۆیئەڕوانێ و لەکتێبی فینۆمۆلۆژیای ڕۆح‌دا ئەڵێت کۆیلە ئەو کەسەیە کە وەك ئاژەڵ بەتەنها بۆمانەوە هەوڵ دەدات ونایەوێت دان بەبوونی خۆیدابنێ لەڕووی بەرامبەرەکەیدا.
لە نێو ژیانی سیاسیشا کۆمەڵێك دەستەمۆهەن دەبنە کەرەستەی بنیادنانی دەسەڵاتێکی ناکاراو خۆسەپێن بەرژەوەندیەکانیان دەکەوێتە مەترسیەوەو لە پێگەکەی خۆیاندا وەدەردەنرێن ئەگەر سەرلەقاندن و مل کەچ بوون گیرانەکەن، ئەم جۆرە لە کۆیلایەتیش خراپترین جۆری کۆیلەییە چونکە لەم ڕێگەوە کۆمەڵگایەکی بەسیستم ڕێکخراوی کۆیلە دروستئەبێت وە لەئەنجاما کارکردن بۆ ڕوخانی ئەو سیستمە کارێکی مەحاڵ ئەبێت.
جه‌نگێكی گه‌وره‌ی ده‌رونی و فكری و قۆرغكاری دژ به‌كۆمه‌ڵگا کە ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانه به‌ئیفلاسبوونی به‌های مرۆڤ و دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دەستەمۆ وە ئه‌وه‌ی له‌گۆراندایه سیستموو ئایدۆلۆژیاكانن کە ئیراده‌ی نامرێ به‌م سته‌مه به‌ڵام دادپه‌روه‌ری دوائه‌كه‌وێ و قۆناغی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا لاوازەكا.
تۆماس هۆبس بۆچونی وایه ''ته‌نها هێز ئه‌توانێ پێش له‌هێز بگرێت'' واته پێۆیستمان به‌شۆرش یان هێزی فكری شۆرشگێڕانەیە بۆداماڵینی لاشه‌ی سته‌م له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار چونكه هۆبس بڕوای وایه كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنچینەی هێز دروست بووه، بەڵام سوقرات بڕوای وایه تاكه‌كان ئه‌بێت تێبفكرن و دواكه‌وته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌نه‌بن له‌كردارو ڕه‌فتاردا بۆیە پێی وابوو خۆناسی بنچینەی دەوروبەر ناسییە. مۆنتیسكۆ باس له‌وابه‌سته‌بوونی په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان دەستەمۆیی كۆمه‌ڵگا به‌ویستی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌پاندنی ئایدیادا ئه‌كا پێداگری له‌سه‌ر وه‌لانانی ئه‌كا بەڵام ئه‌فلاتون له‌كۆماره‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی یه‌كسانی ئه‌كا له‌نێوان تاكه‌كان وە به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌رستۆ تالیس پێیوایه ئه‌م یه‌كسانیه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی واقیعه، كۆیلایه‌تی له‌لۆژیكی فكری ئه‌رستۆدا ماڵێكی به‌به‌هاو سامانێكی فكریه.
دەستەمۆ بوون لە ئەنجامی تاکە تێكشکاوەکانی نێو کۆمەڵگاکەوە گەشەی کردووە تاکیك کە تێكشکابێت لەڕووی کەسایەتیەوە و بێبەری بووبێت لە مرۆڤبوونی خۆی و هیچ ئومێدی یاخیبوونی تیابەدی ناکرێت.. کاتیك کۆمەڵگا کۆیلەبوون تیائەبێت بە شانازی کە مرۆڤ تیایا شوناسی مرۆڤبوونی خۆی لە بیرئەکات هیچ بەهایەکی مرۆڤبوونی نامێنێت و ئەبێت بە بەهاو پوولی دەست لە ئەستۆکان.
ئەکرێت مرۆڤەکان بەهۆی دین، دراو، درۆ، دەسەڵات، هەڕەشە، بڵاوبوونەوەی بیری کۆنەپەرستی.....هتد دەستەمۆببن.
چینی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی هه‌یه له‌باسی شارستانی و كه‌لتورو یاسا‌و دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی و ئابوری و سیاسه‌ت و ئیراده‌و ئیداره‌دا به‌گوێره‌ی ته‌رازوی عه‌قیده‌ی خۆیان نه‌بێت نایكێشن پێچەوانەکەشی بەدژ ئەبینن و تەنها سەرڕاوەشان و دەستبەسنگەوەگرتن لێگیراکەن و لە بەردەوامی ئەم کارەشا کۆیلە لەدایک ئەبێ.
کاتێك دینێك دەرئەکەوێت و هەواڵی بڵاوکردنەوە و گەیاندنی دینەکە ئەیرێت بە هاوڵاتیان ئەو مرۆڤانەی کە وەك و نوێنەر و پەیامبەری دینەکە دەرئەکەون هەنگاوی یەکەمیان بۆ ملکەچکردنی تاك لە نێو کۆمەڵگا رێگەی کوشتن و بڕین ئەگرنەبەر بۆ گیراکردن و وەرگرتن و بڵاوبوونەوەی دینکە بەم هەنگاوەش کۆمەڵگا هەنگاوی یەکەم ئەنێتە نێو دەستەمۆ بوون.
سەرمایە و ئمپرالیزم دەورێکی باڵا‌و بەرچاویان گێراوە لە گەشەکردن و پەروەردەکردنی هاوڵاتیانی دەستەمۆ بەجۆریك هاوڵاتی شانازی بە کۆیلەبوونی خۆیەوەبکات بەمەبەستی دروستبوونی کۆمەڵگای مردوو و بەئامانجی مانەوەی فەرمانڕەواکان.
به‌هه‌دەردانی ئیراده‌ی مرۆڤ لەبرسا یان له‌ترسا وائه‌كا زیاتر فوو له‌ئاگری دەستەمۆ بوونی كۆمه‌ڵگه بکرێ بێئه‌وه‌ی به‌ها بۆخۆی و خه‌ڵك و خاك دابنێت، هەر بۆیە مەحاڵە ئازادنەبی و ئاسودەبی، سەربەخۆنەبی و دەسخەڕۆنەبی، نەژادبی پەرستبی و کاڵ فام نەبی.
____________________________________
سامانی وەستا بەکر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی