زوڵملێكراوترین توێژ له كورده‌واریی هاوچه‌رخدا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌كانن. ئه‌مانه پرۆلیتاریای سه‌رده‌من له‌وه‌ختێكدا ماركسیزم هات و رۆیشت و هێشتا ئه‌و چینه له كوردستان پێكنه‌هاتووه. جا ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كان پرۆلیتاریای كوردستان بن ده‌بێ كۆڵكه نووسه‌ره‌كان لۆمپن برۆلیتاریا بن. یانی ئه‌وانه‌ی بریتین له قوڕ و لیته‌ی پرۆلیتاریا و بۆ شه‌ڕی نووسین و سوكایه‌تی به پیشه‌ی نووسین له كایه‌كه دانراون. یه‌خه شینه‌كانیش نین، ئه‌مانه یه‌خه چڵكنه‌كانن.
ئه‌وانه زۆرن، توێژێكی گه‌وره‌ی به‌رفره‌هه كه له‌هیچدا كۆك نین له‌وه نه‌بێت ئه‌هلی ته‌قه‌ڵ و ئه‌هلی چه‌قه‌ڵ سه‌روه‌ریان هه‌بێ و مه‌یدانه‌كه بكه‌نه پاشاگه‌ردانی. له‌چه‌ند ده‌ركه‌وتێكدا مرۆڤ ده‌گاته قه‌ناعه‌ت كه سه‌رداریی نووسین بۆ هه‌ندێك باوك و بۆ هه‌ندێك باوه پیاره وه‌ك چۆن له‌دونیای خه‌باتی پارتیزانی له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی زوو زوو سه‌نگه‌ر ده‌گۆڕن و ده‌بنه مه‌قاشی ده‌ستی سه‌نگه‌ره‌كانی تر، له‌ناو خۆدا رێ‌و رێباز ده‌گۆڕن و له ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كیدا، كه ده‌بنه دارده‌ستی بێگانه، پێیان ده‌گوترێ تفه‌نگه‌كه‌یان له‌م شانه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌و شان، ئاوه‌ها لۆمپۆن پرۆلیتاریای نووسین قه‌ڵه‌میان له‌م ده‌سته‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ست و له‌م ده‌فته‌ره‌وه ده‌چنه سه‌ر دێڕی ده‌فته‌رێكی تر.
لۆمپن پرۆلیتاریا زیاتر له كۆڕی نووسه‌ران، به‌تایبه‌تی له‌كایه‌ی رۆژنامه‌نووسیدا ده‌رده‌كه‌ون، چونكه كڕیاران په‌له‌یانه‌و زیاتر ئه‌هلی ته‌قه‌ڵی رۆژنامه‌نووسیان مه‌به‌سته.
ئه‌مه جگه له گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ڵه‌م له‌م شانه‌وه بۆ شانێكی تر، به‌ڵگه‌ی هاوپه‌یمانێتی ئه‌هلی چه‌قه‌ڵ و ئه‌هلی ته‌قه‌ڵه كه ئیشیان پینه‌كردنه و له‌په‌نا ئه‌وه‌شه‌وه خه‌به‌ردان و خه‌به‌ر له‌سه‌ر پرۆلیتاریای راسته‌قینه‌ی نووسین ده‌ده‌ن. لۆمپه‌ن هه‌ر وایه یه‌خه چڵكن و چڵكاوخۆرن. نازانم بۆ له ئه‌ده‌بیاتی خزمانی چه‌پدا خاوه‌نانی یه‌خه‌ی شینیان پێ ئێژن؟.
ستران عەبدوڵا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی