عێراق گۆڕەپانی ململانێیەكی نوێ لەنێوان ئەمریكاو ئێراندا

09/02/2019

پشتیوان جەمال

لەدوای  ڕوخانی  ڕژیمی بەعس  لەساڵی ۲۰۰۳ لەعیڕاق ،هەریەك لەدەوڵەتەكانی ئەمریكا و  ئێران هەوڵیانداوە ، هەژموونی خۆیان لەڕێگای وەكیلە كانیانەوە بسەپێنن ،هەمیشە هەوڵیانداوە لە ڕێگای حكومەت وپەرلەمانەكەیەوە  زۆرترین مەرامەكانیان بپێكن ،ئێران لەڕێگای ئەو كارەكتەرە شیعە مەزهەبیانەی لەكاتی شەری عێراق  ئێران ، لەلای خۆی داڵدەی دابوون و پەروەردەی كردبوون توانی لەسێكتەرە گرنگە كانی دەسەڵاتدا دایان بنێت ، ئەمریكاش  وەك زل هێزێك  توانی كەم تازۆر بەشێك لەكاركتەرە شیعە میان ڕەوەكان  بكاتە  وەسیلەی جێبە جێكردنی خواستەكانی ،بەڵام ئەوەی وایكردكە  هەژموونی ئێران لە ئەمریكا زیاتر بێت.

هەر زوو گروپە چەكدارییە  شیعە مەزهبییە  توندڕەوەكان پەرەیان  پێدرا  لە لایەن سەركردە  شیعەكانی سه ر بە ئێران ، وە لەدوای  هاتنی داعش  بۆ عێراق  لەساڵی  ۲۰۱٤  سەركردە شیعەكان توانیان هەموو  ئەم  گروپانە لەژێر چەتری حەشدی شەعبی دا كۆ بكەنەوە  و كرا بەسوپایەكی گەورە ی سەدو پەنجا هەزار كەسی ،كە لە لایەن  ئێران و كەسایەتییە  شیعەكانی  عێراق سەرپەریشتی  دەكرێ.

هەرچەندە  ئەمریكا و ئێران  یەك بڕیار بوون  لەسەر ئەوەی كە شیعە حوكمداری عێراق بێت ، بەڵام  لەناو شیعە دا  كامە ڕەوتی شیعە بێت ،میان  ڕەوەكانی  نزیك  لە ئەمریكا ، یان توند ڕەوە كانی  نزیك  لە ئێران ؟  ئامانجی هەردو كیشان لەحكومداركردنی شیعە لەعێڕاق ئەوە بوو كە  خەلیجی  عەرەبی حساب  بۆهەردوو كیان  بكات ، ئەوەی ئەم دوو بەرە یە وەك وە كیل دەیان كرد ،تیادا  بەرەی  ئێران  سەركەوتوو  بو  بەتایبەت  لەدوای كشانەوەی  هێزەكانی  ئەمریكا  لە عیراق  لەساڵی  ۲۰۱۱ دەستی  بەرەی  ئێرانی  زیاتر  ئاوەڵاكرد  لە  دژایەتی كردنی بەرەی ئەمریكا ، بەجۆرێك  تاساڵی  ۲۰۱٨ و۲۰۱۹ ە  لێدوانی بەرپرسانی  ئێران  بەجۆرێكە  كەبەئاشكرا هەڕەشە لەسیاسەتی  ئەمریكا دەكەن لەعێڕاق.

تەنانە ت لەسەر دانێكی  بۆ  عێراق  جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی  ئێران وتی : ئەمریكا نابێت دەستێوەردانی  ئێران  و عێراق  بكات قبوڵی  ناكەین  بەهەموو شێوەیەك  دژی  بێهێزكردن یاخود هەڵوەشاندنەوەی حەشدی  شەعبین ، لەكاتی خۆپیشاندانەكانی۷/۹/۲۰۱۸ ی بەصڕە وسوتاندنی سەفاڕەتی ئێران ،بەر پرسانی  ئێران  بەدەستی  ئەمریكایان  زانی و تۆمەتباریان  كردن . لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی  بەپرسانی حەشدی شەعبی بەزمانێكی هەڕەشە ئامێز پەیام بە ئەمریكا دەدەن  و  پێیان  وایە  بەرەیەكی ئیسلامی شیعە  دروست بووە و بە هەموو  شێوەیەك  هەژموونی ئەمریكا ڕەت دە كە نەوە و ،بەداگیر كارو  توند ڕەوی  دەزانن ، ئەم دەستوەردانەی  ئێران ، ئەمریكای  نیگەران  كردووە  بۆیە لەدوای  بڕیارەكەی  تڕەمپ  بۆ كشانەوەی  هێزە كانیان لە سوریا ،بە بڕیارێك  ئەم هێزا نە هێنرا نەوە عێراق و جێگیر كران  وەك پەرچە كردارێك  بەرامبەر بە ئێران ، كار دانەوەی دوای ئەوەش  لەدواین سەردانی مایك  پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی  ئەمریكا  بۆ  عێراق  سەرۆك  وەزیرانی  لەوە ئاگادار كردۆتەوە  كەئیسرائیل  بەنیازە  هێرش  بكاتە  سەر ئەو گروپە چەكدارییانەی  حەشدی  شەعبی  كەهاوكاری سەربازی  ئێران  دەگەیەنن  بەسوریاو بەو  هۆیانە شەوە ئیسرائیل  بەتەواوەتی نیگەران  بووە. 

لەبەرامبەردا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هۆشداری ئەوەی داوە كە  ئەگەر  ئیسرائیل  هێر شبكات ، ئەوامەترسی گەورە لە سەر ناوچەكە دروست دەبێت ، لە كابینەی عادل عبدالمھدی ئەمریكایە كان كاریان بۆ دورخستنەوەی دەستی ئیران  لەعیڕاق كردوە  كەئەمەش  پڕۆسەیەكی ئاسان  نیە لەبەردەم ئەمریكیەكان ، لە ھەنگاوی یەكەمیان ئەمركیەكان سەر كەو توو بوون  لە ھەلبژارد ندا و خۆپیشاندانی بەصڕە دژی  ئیران  لەڕابردوو دا ئەمریكا تیدا سەركەوتوو بوو كە بە ئێرانی  ووت شەقامی عیراقی لەلایەن گروپە شیعەمیان ڕەوەكان و بەشێكی نفوزی سونە بەئاماژەكانی ئێمە دە جوڵێن ، ئەوەی لە ئیستادا ئەمریكا بۆی گەڕاوەتەوە عیراق  لە ژێر ناو نیشانی بنەبڕكردنی داعش ،تەنها  بیانو ێكەو بەڵكو بۆ  تەصفیه  كردنی حەشدی شەعبیەو كەم كردنەوەی هەژمونی  ئێرانە  لە  عێڕاق ،ئەمەش كارێكی ئاسان  نابێت  و  عێراق  دەكەوێتەوە  دۆخێكی  هاوشێوەی  سوریا ،لاسامح الله.

پشتیوان جەمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی