1
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایه ده‌كرێ كورد، یان حزبێكى كوردى، یان هه‌ندێك له ئه‌ندامانى هه‌مان ئه‌و حزبه‌ى به‌رهه‌م ساڵحیان كاندید كرد بۆ سه‌رۆك كۆمارى عیراق، نه‌ك هه‌ر دژایه‌تى بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له هه‌وڵى ئه‌وه‌شدا بن له بایه‌خى پۆسته‌كه‌ى كه‌مبكه‌نه‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كاتى خۆى هۆشیار زێبارى واى ده‌گوت، یان هه‌ندێ جار ده‌وترێ ئه‌و پۆسته چ خێرێكى بۆ كورد هه‌یه، له كاتێكا شه‌ڕى گه‌وره بكرێت بۆ به ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته، من سیاسه‌تى به‌رهه‌م ساڵحم قه‌بوڵه یان نا، له گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانیم یان نا، ئه‌وه‌یان شتێكى تره، به‌ڵام كاتێك به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كوردێك و وه‌ك سه‌رۆككۆمارێكى پڕكێشه‌ى وه‌ك عیراق چه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌نێت نابێت ئه‌وه نادیده بكرێت.
كوردێك له پۆستى سه‌رۆك كۆماردایه پێشتریش دوو كوردى تر هه‌مان پۆستیان له عیراقدا هه‌بووه دواى روخانى بته‌كان، ئه‌مه ده‌كرێت بۆ زۆر خه‌ونى كورد سودى لێببینرێت، موڕافه‌عه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بۆ كه‌ركوك ، پێداگرى به‌رهه‌م ساڵح له سه‌ر پشكه بودجه‌ى كورد، ئه‌مانه بایه‌خى خۆیان هه‌یه له مێژوودا، خۆ ره‌نگه من هیچ سودێك له چونى به‌رهه‌م ساڵح بۆ وڵاتێك نه‌بینم، لێ كه ده‌بینم كوردێك فه‌رشى سورى بۆ ڕاده‌خرێت، ناكرێت به‌و جۆره دژبه‌رى بكه‌م، به‌رهه‌م وه‌ك كورد له‌و پۆسته‌دایه، وه‌ك كوردیش ئه‌و پۆسته چۆڵده‌كات، ده‌توانین ساڵ به ساڵ له كار‌و پڕۆژه‌كانى بۆ كوردستان و هه‌رێم پرسیار بكه‌ین ، لێدان و بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى و نادیده كردنى جگه له شكاندنى شكۆى هه‌موو كورد هیچى تر نیه، چه‌ند ناشرینه كورد خۆى به‌شێك بێت له شكاندن و كه‌وتنى خۆى.
2
به‌رهه‌م ساڵح و هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى كورد زۆر جار دۆست و دوژمن، یارو نه‌یارى خۆیان ناناسن، ئه‌وان زۆر جار به كون فه‌یه‌كونێك هه‌موو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌و نیه له بیرى ده‌كه‌ن ، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به یاده‌وه‌رى كۆى ئینسانى كورده‌وه هه‌یه‌و ئه‌وانیش كوردن، قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌كرێ به ره‌خنه‌ى ئاوه‌زیانه هه‌میشه ئازاره‌كانى كوردى بیر بخه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناكرێت دژى بین، من نمونه‌یه‌كى جوانى رۆژهه‌ڵات و باكوریشم بینیوه، له ڕێز گرتنى ئه‌وانه‌ى خزمه‌ت ده‌كه‌ن به هادینى ئه‌ده‌ب ئه‌ندامى پارله‌مانى ئێرانى بوو، لام وایه نوێنه‌رى سنه‌ش بوو یادى به‌خێر، ئه‌و ته‌نانه‌ت حزبى دیموكرات و ئازایخوازانیش شانازیان پێوه ده‌كرد، ده‌نگیر میر فوڕاتیش نمونه‌یه‌كى دیكه‌یه ، كه ئاكه‌په‌ش بوو "كوردى بێ غه‌ل و غه‌ش بوو"، راستى پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین، بزانین به‌رهه‌م ساڵح چ جیاوازیه‌ك نیشان ده‌دات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌غدا بین و سه‌ردانى نه‌كه‌ین، له به‌غدا بین و نه‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتووبێت.
3
من ره‌خنه‌م له به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه ، به‌ڵام نایشكێنم، ره‌خنه‌ى گشتى و تایبه‌تیم لێى هه‌یه ، به‌ڵام قسه‌ى راوژێكارێكى، كه‌سێكى نزیكى له سه‌ر ئه‌و ناكه‌مه ماڵ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌ى به خودى خۆشم كردبێت مادام گه‌یه‌نه‌ره‌كه‌ى كه سانى تر بن، نامه‌وێت به راستى بزانم، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه ئێستا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى عیراقه‌و كه‌سیش به وانه‌شه‌وه كه ریفراندۆمیان كرد ناسنامه عیراقیه‌كه‌یان فڕێنه‌داوه جگه له‌و بابایه‌ى به ده‌م شایلۆغانه‌وه په‌ساپۆرته‌كه‌ى شه‌ت و په‌ت كرد‌و په‌ساپۆرتى كوردستانیشى نه‌خسته گیرفانى.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی